راگەیاندراوی پاڵپشتیی "پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی
كوردستان" لە داواكاریی كۆمەڵێك لە چالاكانی رۆژهەڵاتی
كوردستان لەژێر ناوی
"24 رەشەممە رۆژی نارەزایەتی دەربـرینی گشتی خەڵكی كوردستان"
خەڵكی وەزاڵەهاتووی رۆژهەڵاتی كوردستان
كۆڕ و كۆمەڵ و لاینە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان
رووناكبیران، كەسایەتییە چالاك و نیشتمانپەرەوەرەكانی رۆژهەڵاتی
كوردستان
كەسایەتی و لایەنە سیاسی و جەماوەرییەكانی هەر چوارپارچەی
كوردستان
كۆمەڵیك لە چالاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا
داوایان لە لایەنە سیاسی و مەدەنییەكانی رۆژهەڵات و خەڵكی كوردستان كردووە، رۆژی
24 ی رەشەممە بكەن بە رۆژی ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتی لە رۆژهەڵاتی كوردستان.
لە راگەیاندراوەكەیاندا هاتووە: "شەپۆلی نوێی دەستبەسەر
کردنە ئامانجدارەکان له ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دوو مانگ لە مەوە پێش دەستی پێکرد و
لە ڕۆژگەلی ڕابردوو دا گەیشتە لوتکەی خۆی، بەردەوامە. ئەم شەپۆلە کە ئامانجی سەرەکیی
داخستنی یەکجاریی فەزای مەدەنییە، پێی ناوەتە قۆناغێکی ئاستەمەوە. کۆماری ئیسلامی
بە پێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو کە بە نزیکبوونەوە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن کەش و هەوایێکی
تا ڕادەیێک ئازادتر و هەڵبەت بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوی بۆ هاندانی خەڵک بۆ بەشداری
لە پرۆسەی دەنگدان دابین دەکرد ئەمنیەتی کردنی تەواوی کۆمەڵگە لە ڕێگەی دەستبەسەرکردن،
هەڕەشە و چاوترسێن کردنی چالاکانی بوارە جۆربەجۆرەکانی میدیاکان، خوێندکاری، کرێکاری،
مامۆستایان، ژنان و زۆرتر لە هەموان چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانان، کردووە بە
هەڵبژاردەی ستراتیژیکی و یەکەمی خۆی. ڕەوتـێک کە ئەگەر بێت و تا ڕادەیەکیش سەرکەوتوو
بێت، نه تەنیا تەواو نابێ و ڕاناوەستێ بەڵکوو لە درێژە دا ڕەنگە بە مەبەستی چاوترسێن
کردنی زۆرتر لە وڵات و کۆنترۆلی تەواوی کۆمەڵگە، شەپۆلێکی نوێ لە ئیعدامەكان لە
كوردستانیش بە دواوەی بێت."
لە راگەیاندراوەكەدا باس لە كێشەكانی خەلكی وڵات بە هۆی
قەیرانە نێودەوڵەتییەكانەوە كراوە و ئەمەش لەگەڵ سیاسەتەكانی پارتیماندا رێك دەكەوێت.
بە سەرنجدان بەو راستییەی كە دۆخی لەباری ناوچەكە و باری
لەرزۆكی كۆماری ئیسلامی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لە قازانجی كورد و بزووتنەوەی دێمۆكراسیخوازانە
و مافخوازانەی گەلانی ئێرانە و دەتوانین بە نافەرمانی مەدەنی و پەرەپێدانی ناڕەزایتیی
هێمنانەش باری رۆحیی خەڵكی وڵاتەكەمان باشتر بكەین و لە بوارە نەتەوەیییەكاندا بە یەكگرتووی
خۆمان گەشەی خێرا بە دۆزی رەوای نەتەوەییمان بدەین، ئێمە ئەم هەنگاوە بە سەرەتایەكی
باش و جدی بۆ دەسپێكی بەهاری كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەزانین و داوا لە سەرجەم
لایەنە سیاسییەكان، كەسایەتی و جەماری ناڕازیی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەكەین، پاڵپشتی
خۆیان بە هەموو شێوەیەكی مومكین، بۆ داواكانی ئەم كەمپینە دەرببڕن.
ئەنجومەنی
سەركردایەتی
پارتی
لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان
11/3/2013
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر