Pages

۱۳۹۱ اسفند ۱۶, چهارشنبه

میژۆی ره‌ش که‌ تێێدا شوره‌شی کوردیان له‌ ناوبرد 6/3/1974 ئه‌و رۆژه‌ ره‌شی که‌ کوردی تێێدا فرۆشرا


میژۆی ره‌ش که‌ تێێدا شوره‌شی کوردیان له‌ ناوبرد 6/3/1974 ئه‌و رۆژه‌ ره‌شی که‌ کوردی تێێدا فرۆشرا

٦/٣/١٩٧٤ رۆژی رەشی کورد و بەستنی پەیمان نامەی جەزائیر لە لایەن شای ئێران (رەزا شاه پەلوەی ) و سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە (سەدام حسین ) بە ناوبژی کەری سەرۆکی ئەو کاتەی جەزایئیر (هەواری بومیدین ) ،




لەم رێکەوتن نامەیە کە دژی گەلی کورد و شۆرشی ئەیلول کرا لە نێوان رەزا شاه و سەدام حسین . سەدام حسین بە درێژای سنوری عێراق ئێران ٥ کیلۆمەتر خۆش بو بۆ ئێران و لەگەل بەشێکی شەتل عەرەبی دا بە ئێران ، لەبەرام بەر ئەوەی کە شاه دەست لە هاوکاری کردنی شۆرشی ئەیلول هەل گرێت و شۆرشی ئەیلول گەمارۆ بدات و سەرکردایەتی کورد بدات بە دەستەوە ، ئەمە لە کاتێک دابوو بە پشتیوانی تەواوەتی ئەمریکا و بێ ئاگای ئیسرائیل و ئیسرائیلەیکان ئەمە روی دا ! کە ئەم هەرەسە گەورەیە بوە هۆێ کۆج کردنی بە هەزاران خیزانی کورد و سەرکردایەتی کورد و مال وێرانیەکی زۆری بە دوای خۆی هێنا . ئەمەش بە گەوەرەترین پلانی دژ بە کورد دا ئەنرێت لە مێژوو دا کە دژی شۆرشێکی گەورە کرا کە هەموو کورد بەژدار بو بەسێکی زۆری کوردستانی باشوور بەدەست کوردەوە بو حوکمیان تیا دەکرد ...............
ئەمەش بەوە هۆی داروخانی ئومێدی ئیسرائیلیەکان بە رەزا شاه بۆ یارمەیەتی دانی کوردەکان .......


سی و هه‌شت ساڵ تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر كه‌ كۆتایی به‌شۆڕشی ئه‌یلول هێنا

 دانا ساڵح
ئه‌مرۆ 6/3/2013، سی و هه‌شت ساڵ تێده‌په‌رێت، به‌ سه‌ر واژوو كردنی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌ نێوان محمه‌د ره‌زا شای ئێران‌و، سه‌دام حسێنی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاته‌ی عێراق، به‌ نێوانگیریی هه‌واری بومه‌دیه‌نی سه‌رۆكی جه‌زائیر  له‌ 6ی ئازاری 1975.

هه‌ره‌سهێنانی شۆرشی ئه‌یلول كه‌ درێژترین شۆرشی كورد بووه‌ له‌مێژووی هاوچه‌رخدا، تائێستاش جێگه‌ی لێكدانه‌وه‌و مشتومره‌، له‌كاتێكدا توانایه‌كی گه‌وره‌ی مادیی و مرۆیی هه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك دوای راگرتنی پشتیوانی و یارمه‌تی ئێران كۆتای پێهات‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ خۆیان راده‌ستی عێراق كرده‌وه‌، به‌وه‌ش كۆتایی به‌ قۆناغێكی گرنگ هات له‌ بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریی كوردستانی عێراق.

له‌كۆتایی ساڵی 1974 هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ره‌ی كێشه‌كانی نێوان عێراق و ئێران چوونه‌ قۆناغێكی تر، له‌ كانونی دووه‌می ساڵی 1975 محه‌مه‌د ره‌زا شای ئێران به‌ گه‌شتێكی سێ رۆژه‌ گه‌یشته‌ عه‌ممان‌و، دوای دیداری له‌گه‌ڵ شا حوسێنی ئوردن، چووه‌ قاهیره‌، شای ئێران هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان عێراق و ئێرانی به‌خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌برد.

هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌، دواجار به‌ ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر كۆتایهات.. كه‌واته‌ رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر به‌ ته‌نیا بۆ كۆتایهاتنی شۆرشی كورد نه‌بووه‌، به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی به‌رفراوان بوو له‌ ئاستیی ناوچه‌كه‌‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

رۆژی 4ی ئازاری ساڵی 1975 كۆبونه‌وه‌كانی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت (ئۆپێك) له‌ جه‌زائیر ده‌ستیپێكرد، دوو رۆژ دواتر، له‌ناو  هۆڵی كۆبونه‌وه‌كان، هه‌واری بومه‌دیه‌ن رێكه‌وتنی نێوان عێراق و ئێرانی راگه‌یاند.

به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌، عێراق ته‌نازولی له‌ به‌شێكی شه‌تولعه‌ره‌ب‌و به‌شێكی زه‌ویییه‌كانی سنوری هه‌ردوو وڵات كرد له‌و ناوچه‌یه‌، ئێرانیش په‌یمانیدا به‌ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ یارمه‌تیدانیی شۆرشی كورد.
شه‌وی شه‌شی ئازار هه‌واڵی ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر گه‌یشته‌ سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كورد، له‌ یه‌كه‌م قۆناغی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئه‌نجامێكی كوشنده‌ی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریی كوردستانی عێراق لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، ئێران سه‌رجه‌م چه‌كه‌ قورسه‌كانی‌و راهێنه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ به‌ره‌كانی شه‌ری كوردستان كشانده‌وه‌‌و، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به‌هۆی نه‌مانی چه‌كی دژه‌ فرۆكه‌ی ئێرانی گه‌ڵاڵه‌یان بۆردومانكرد‌و، هێرشێكی فراوانیان بۆ ناوچه‌ ئازاد كراوه‌كان ده‌ستپێكرد.

وه‌ك دوایین هه‌وڵیش بۆ چاره‌سه‌ره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌.. مسته‌فا بارزانیی رۆژی 11ی ئازاری 1975، كه‌ هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ڵ پێنجه‌م ساڵه‌ی رێكه‌وتنی نێوان كورد و عێراق، له‌ تاران چاوی به‌ شای ئێران كه‌وت، مسته‌فا بارزانیی گله‌یی زۆری له‌ هه‌ڵوێستی ئێران كرد، له‌ به‌رامبه‌ردا شای ئێران وتی: كورد جگه‌ له‌ خۆی نابێت  لۆمه‌ی كه‌سی تر بكات.

مسته‌فا بارزانیی هه‌مان رۆژ تارانی جێهێشت‌و،  رۆژی 12ی ئازار گه‌یشته‌وه‌ حاجی ئۆمه‌ران، بۆ شه‌وه‌كه‌ی دوایین په‌یامی شا گه‌یشته‌ بارزانی، كه‌ بریتیی بوو له‌وه‌ی یان ده‌بێت ته‌سلیمی عێراق ببنه‌وه‌ یان وه‌ك په‌نابه‌ر بچنه‌ خاكی ئێران.

له‌ هه‌وڵێكی تردا، مسته‌فا بارزانیی رۆژی 13ی ئازار پێشنیازی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ عێراق، به‌ڵام  ده‌ستبه‌جێ به‌غدا  داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
دواجار سه‌ركردایه‌تی شۆرشی كورد بریایی دا به‌ كۆتایهێنانی شه‌ریی چه‌كداریی‌و، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، شۆرشیی كورد كۆتای هات‌و، هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ خۆیان راده‌ستی عێراق كردو به‌شێكیشیان چوونه‌ ئێران.

ئه‌و رووداوه‌، تا ئه‌مرۆش جێگه‌ی مشتومرو لێكدانه‌وه‌یه‌، كه‌ بۆچی گه‌وره‌ترین شۆرشی كورد له‌ مێژووی هاوچه‌رخدا، كه‌ توانیبووی 14 ساڵ شه‌ری عێراق بكات، له‌ ماوه‌ی 14 رۆژدا هه‌ره‌سی هێنا؟

وێرای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بوو بۆ ئه‌و شكسته‌ی به‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كوردی عێراقدا هات، به‌ڵام ته‌نیا هۆكار نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت هۆكاره‌كانی تر تا ئه‌مرۆش به‌شێكن له‌ كێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌ عێراقدا.

مسته‌فا بارزانیی كه‌ رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریی كوردستانی عێراق بوو، ئه‌‌و پێشتر ماوه‌ی 12 ساڵ له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت په‌ناهه‌نده‌ بووه‌‌و ژیاوه‌، بێ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كۆمۆنیست، به‌پێچه‌وانه‌وه‌.. ئه‌مجاره‌یان روویكرده‌ جیهانی سه‌رمایه‌داریی‌و، رۆژی 22ی ئازاری دوای  مافی په‌نابه‌ری له‌ ئه‌مریكا كرد.

شه‌وی 30ی ئازاری ساڵی 1975 ، مسته‌فا بارزانی كه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵی تپَپه‌راندبوو،  بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ كوردستانی جێهێشت له‌ سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ چووه‌ ئێران.

سه‌باره‌ت به‌بریاری كۆتاهێنانی شۆرش، مسته‌فا بارزانی وتویه‌تی: ئه‌و ده‌یتوانی درێژه‌ به‌ شه‌ر بدات، به‌ڵام وای به‌باش زانیووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتای به‌ بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداریی كورد بهێنێ.

رۆژی 6ی ئازار، رۆژێكی نه‌گبه‌تیی‌و شومه‌ بۆ كوردی عێراق، چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كان و ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌.. ئه‌وانه‌ دیمه‌نی غه‌مبارو ناخۆش بوون، رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و هه‌ره‌سی شۆرش ئه‌یلول، كاریگه‌ریی خراپی كرده‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤی كورد‌و، وایكرد متمانه‌یان به‌ سه‌ركرده‌كانیان لاواز بێت.. ئه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ تا ئه‌مرۆش كه‌ ساڵانێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ریووه‌ به‌سه‌ر تاكی كورده‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر