بە بوونەی ١٠ خاکەلیۆە رۆژی گیانبەختکراوانی ریگای رەزگاری کورد و کوردستان
ئه‌م کلیپه پێشکه‌شه به شه‌هیدانی ریگای ئازادی کورد و کوردستان بۆ 10 خاکه لێۆه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان قازی نه‌مر که‌له پێاۆهی کوردستان شه‌هیدی هەمۆومانه خوی به‌خت کرد بۆ ئه‌م نیشتمانه نامرهن ئه‌وانی وا له دلی گه‌لدا ده‌ژێن کوردستان جیگای شیرانه چیای قه‌ندیل گریلای نێشتمانه هێزی پاراستنی گهلکمانه بژی بژی ریبازهت قازی ریگا خۆشکرهی ریگای ئازادی کورد وکوردستانی
سامۆئیل کرماشانی 10 خاکه لیؤهی 271٣ کوردی
------------------
بە بۆنەی یادی 66 ساڵەی شەهیدبوونی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی
"ئارچیباڵد رۆزڤێڵت"،دیپلۆماتێکی ئەمریکایی کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا سەردانی سەرکۆمار پێشەوای کردوە، لە بەشێکی وتارەکەیدا کە ساڵی 1947 لە ژمارە 3ی گۆڤاری (میدڵ ئیست جۆرناڵ) دا بلاو بۆتەوە، بەو جۆڕە باسی پێشەوا دەکات:
ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌رفه‌تیان بۆ ڕەخسا بوو و له نیزیکه‌وه قازی محه‌مه‌دیان دیتبوو، به باشی بۆیان ده‌رکه‌وتبوو که چ که‌سایه‌تییه‌کی هه‌یه. هه‌روه‌ها زۆر زوو تێگه‌یشتبوون که ئه‌و چلۆن له هه‌موو جێگایه‌ک بۆته سیمبۆلی کوردایه‌تی. قازی محەمەد، پیاوێکی کورته باڵای ته‌مه‌ن 50 ساڵه بوو، باڵتۆیه‌کی کۆنی ئه‌رته‌شیی ده‌به‌ردابوو و ریشێکی مه‌خمه‌ریی و ره‌نگ و روویه‌کی زاهیدانه و روحانیی هەبوو. به‌هۆی نه‌خۆشیی مه‌عده تا ڕاده‌یه‌ک ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو. ئینسانێکی که‌م خۆر بوو. نه جگه‌ره‌ی ده‌کێشاو نه خواردنه‌وه‌ی ئهلکهۆڵیشی ده‌خوارده‌وه. له‌سه‌رخۆ و مه‌تین بوو. زۆر به ئارامی قسه‌ی ده‌کرد و زۆر زووش کاری ده‌کرده سه‌ر مرۆڤ. چوارچێوه‌ی بیر کردنەوەی زۆر به‌رین و ڕوانینی نێودەوڵەتییشی بەرفراوان بوو. هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکەی دنیای خۆشده‌ویست. گه‌لێک له زمانه‌کان، بۆ وێنه : رووسی، که‌مێک ئینگلیسی و ئیسپرانتۆی ده‌زانی. له‌سه‌ر مێزی کاره‌که‌ی هه‌میشه کۆمه‌ڵێک کتێب ده‌رباره‌ی رێزمان و زمانه‌کانی بێگانه له‌سه‌ر یه‌ک داندرابوون.
کەسایەتیی قازی محه‌مه‌د دەری دەخست کە پیاوێکی زۆر ئازایە و بیر و باوه‌ڕێکی زۆر قووڵی هه‌یه و ئاماده‌یه خۆی له پێناویدا فیدا بکات و له هه‌مان کاتیش‌دا رووناکبیرێکی له‌سه‌رخۆ بوو. سەبارەت بە چارەسەری کێشەی کورد لەو کاتدا، لانیکه‌م داواکه‌ی ئه‌و وه‌ک ئۆتۆنۆمی بۆ کورد له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا شتێکی موناسب و گونجاو بوو. قازی محه‌مه‌دیش وه‌ک زۆر کوردی دیکە لەو باوەرەدا بوو که کورد و ئێرانی بە ڕەگەز یەک بنەماڵەن و لک و پۆی دارێکن و بۆیە پێی وابوو کە هیچ هۆیه‌ک نابیندرێ که نه‌توانن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌کان بە یەکەوە بژین، له کاتێکدا له‌سه‌رده‌می خۆیدا، مێدیا( ماد) و پارسه‌کان به یه‌که‌وه حاواونه‌ته‌وه. قازی محه‌مه‌د پێی وابوو کورد له نه‌سڵی میدیاکانن و پێی خۆش بوو کە ئیتیمولۆژیی خۆی له‌سه‌ر مه‌هاباد ڕابگەینێ و ده‌یگوت: '' نیشتمانی میدیاکان''.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر