Pages

۱۳۹۱ اسفند ۲۷, یکشنبه

له‌ئه‌ستانبۆل به‌سه‌دان هه‌زار که‌س شۆڕشی رۆژئاوایان سڵاو کرد


له‌ئه‌ستانبۆل به‌سه‌دان هه‌زار که‌س شۆڕشی رۆژئاوایان سڵاو کرد
سـوپـاسـتـان ده‌کـه‌یـن بـۆ لایـك کـردنـی پـه‌یـچـی
KurdReal.كــورد ڕیــاڵ
به‌سه‌دان هه‌زار کورد و هه‌زاران هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ له‌شاری ئه‌سته‌نبۆلی تورکیا له‌گردبوونه‌وه‌ی پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا دروشمی ( ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و ستاتۆ بۆ کوردستان )یان به‌رز کرده‌وه‌. له‌پیرۆزباییه‌که‌دا شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان سڵاو کرا .


پیرۆزبایی له‌ مه‌یدانی ( کازلیچه‌شمه‌ )ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی ( زیتینبورنو ) به‌ به‌شداری سه‌دان هه‌زار که‌س ده‌ستی پێکرد. له‌پیرۆزباییه‌که‌دا بێ‌وچان دروشمی( بژی سه‌رۆک ئاپۆ ) گوترانه‌وه‌. له‌مه‌یدانی نه‌ورۆز ژن و جوان به‌ جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورزۆیان رازانده‌وه‌، پۆستره‌کانی رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوللا ئۆجه‌لان و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی پلانکارت که‌ داواکاری جه‌ماوری تێدا نووسرابوو به‌رز کرانه‌وه‌. له‌مه‌یدانه‌که‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری BDP ( حاجی زه‌نگین ) که‌ ساڵی رابردوو له‌پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا له‌ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌کانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ست دابوو به‌ بیر هێنرایه‌وه‌ .
جه‌ماوه‌ر له‌گردبوونه‌وه‌که‌دا به‌یه‌کده‌نگی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستانیان سڵاو کرد و دروشمی ( ئازادی بۆ ئۆجه‌لان و ستاتۆ بۆ کوردستان )یان به‌رز کرانه‌وه‌. له‌ گردبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا په‌رله‌مانتاری BDPی ئه‌ستانبۆل ( سرری سوره‌ییا ئۆنده‌ر ) له‌سه‌ر ناوی ( کۆنگره‌ی دیموکراتیکی گه‌لان ) و هاوسه‌رۆکی گشتی BDP ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش )یش وته‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌که‌ن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر