Pages

۱۳۹۲ فروردین ۶, سه‌شنبه

هەر دوابەدوایی دیداری نێۆان ئەردۆغان و بەریز نێچێرڤان بەرزانی هێزێکی زۆر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە رەوانەی سنوورەکانی رۆژئاوایی کوردستان کران بۆ رەیگری لە هاتووچوو کردن لە نێۆان کوردەکانی رۆژئاوایی کوردستان باشووری کوردستان



هەر دوابەدوایی دیداری نێۆان ئەردۆغان و بەریز نێچێرڤان بەرزانی  هێزێکی زۆر لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە رەوانەی سنوورەکانی رۆژئاوایی کوردستان کران بۆ رەیگری لە هاتووچوو کردن لە نێۆان کوردەکانی رۆژئاوایی کوردستان باشووری کوردستان

هێزێکی زۆری دژه‌ تیرۆر بۆ رێگرتن له‌ گه‌نجان ره‌وانه‌ی سنووری رۆژئاوا کرا


 ANF قه‌ندیل پۆست
 گه‌نجانى هه‌رچواربه‌شى کوردستان و ئه‌وروپا روویان کرده‌ رۆژئاوا تا به‌شدارى له‌کۆنفرانسه‌که‌دا بکه‌ن. له‌باشوورى کوردستان له‌دوێنێ تا به‌ئه‌مڕۆ ئاسایشى سه‌ر به‌ پارتى دیموکراتى کوردستان رێگایان له‌ تێپه‌ڕبوونى گه‌نجان گرتووه‌ و له‌ ئێستاشدا ژماره‌یه‌کی زۆر هێزی دژى تیرۆری ره‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کرد . 
له‌کاتێکدا زیاتر له‌ (150) گه‌نجی پاڵێوراو و نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی گه‌نجانی باشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان به‌ره‌و سنووری رۆژئاوای کوردستان به‌ڕێکه‌وتن، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ زیاتر له‌ (50) گه‌نج و له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ (150) گه‌نج له‌ناوچه‌ی پیشخابور به‌ بیانوی  بێ ئاگایی ئاسایش له‌ ئه‌نجامدرانی کۆنفرانس راگیراون . 
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ دوێنێ‌ به‌بیانووی نه‌بوونی ده‌وام و ئه‌مڕۆش  به‌ بیانووی بێ ئاگاییان له‌ بابه‌ته‌که‌ تا ئێستا ئاسایشی سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتی کوردستان رێگه‌یان به‌ گه‌نجان نه‌دا بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسی خۆیان بچنه‌ رۆژئاوای کوردستانه‌وه‌ . هاوکات زانرا که‌ هێزه‌کانى ئاسایش به‌گه‌نجانیان راگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌سته‌ى باڵاى کورد ئاگاداریان نه‌کردوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ ده‌سته‌ى باڵاى کورد ئه‌و هه‌واڵه‌ى به‌درۆ خستووه‌ته‌وه‌ و کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى کۆنفرانسیش رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان هه‌موو رێ و رێبازه‌کانى یاساییان گرتوه‌ته‌ به‌ر و داموده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیان ئاگادار کردۆته‌وه‌ . 
سه‌رچاوه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت رایگه‌یاند که‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هێزه‌کانی ( دژه‌ تیرۆر ) گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ ناوچه‌که‌ و به‌ چه‌که‌وه‌ ده‌وره‌ی گه‌نجانیانداوه‌ . 
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که‌ ئه‌و هێزانه‌ی ئاسایش به‌ بیانووی نه‌بوونی ئاگاداری گرووپه‌که‌یان کراوه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ و له‌ هه‌ردوو لاوه‌ گه‌نجان دروشمی ( ئازادی ) ده‌ڵێنه‌وه‌ . 
له‌ناو گرووپه‌که‌دا له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه‌ کۆنفدراسیۆنى گه‌نجان رۆژهه‌ڵات، KCR، جه‌وانانى لیبرال دیموکراتى رۆژهه‌ڵات و یه‌کێتى لاوانى دیموکراتى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له‌باشوور ( کۆمه‌ڵێن گه‌نجانى که‌مپى شه‌هید رۆسته‌م و گه‌نجانى وڵاتپارێز، گه‌نجانى گۆڕان و رێکخراوى ئازادى لاوان و چه‌ندین رێکخراو و که‌سایه‌تى دیکه‌ى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ .)  
________________________________________
Gencanî herçwarbeşî kurdistan û ewrupa rûyan kirde rojawa ta beşdarî lekonifransekeda bken. Lebaşûrî kurdistan ledwênê ta beemrro asayşî ser be partî dîmukratî kurdistan rêgayan le têperrbûnî gencan girtuwe û le êstaşda jmareyekî zor hêzî djî tîrorî rewaney nawçeke kird . 
Lekatêkda zyatir le (150) gencî pallêwraw û nwênerî rêkixrawekanî gencanî başur û rojhellatî kurdistan be mebestî beşdarîkirdin le sêhemîn konifransî neteweyî gencan berew snûrî rojaway kurdistan berrêkewtin, mawey dû roje zyatir le (50) genc û le êstaşda zyatir le (150) genc lenawçey pîşxabur be byanuy  bê agayî asayş le encamdranî konifranis ragîrawn . 
Emeş lekatêkdaye dwênê bebyanûy nebûnî dewam û emrroş  be byanûy bê agayyan le babeteke ta êsta asayşî ser be partî dîmukratî kurdistan rêgeyan be gencan neda bo beşdarîkirdin le konifransî xoyan biçne rojaway kurdistanewe . Hawkat zanra ke hêzekanî asayş begencanyan rageyanduwe ke destey ballay kurd agadaryan nekridûnetewe, emeş lekatêkdaye destey ballay kurd ew hewalley bedro xistuwetewe û komîtey amadekarî konifransîş raygeyanduwe ke ewan hemû rê û rêbazekanî yasayyan girtwete ber û damudezga û layene peywendîdarekanyan agadar kirdotewe . 
Serçaweyek ke neyuyist nawî aşkrabkirêt raygeyand ke le êstada jmareyekî zor le hêzekanî ( dje tîror ) geyendrawnete nawçeke û be çekewe dewrey gencanyandawe . 
Heman ew serçawe eweşî rageyand ke ew hêzaney asayş be byanûy nebûnî agadarî grûpekeyan krawe be dû beşewe û le herdû lawe gencan druşmî ( azadî ) dellênewe . 
Lenaw grûpekeda lerojhellatî kurdistanewe konifdrasyonî gencan rojhellat, KCiR, cewananî lîbral dîmukratî rojhellat û yekêtî lawanî dîmukratî rojhellatî kurdistan, lebaşûr ( komellên gencanî kempî şehîd rostem û gencanî wllatparêz, gencanî gorran û rêkixrawî azadî lawan û çendîn rêkixraw û kesayetî dîkey serbexo heye .)  
///////////////////////////

ئاسایش له‌پیشخابوور رێگری له‌ تێپه‌ڕبوونی یه‌که‌مین گرووپی کۆنفرانس ده‌کات

ANFقه‌ندیل پۆست
 به‌ئامانجی به‌شداری له‌سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان له‌باشووری کوردستانه‌وه‌ شاندێکی پێکهاتوو له‌ (15) که‌س
دوێنێ‌ به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان به‌رێکه‌وتن .
دوێنێ‌ یه‌که‌مین گرووپی گه‌نجان که‌ پێکهاتبوون له‌نوێنه‌رانی (کۆمه‌ڵێن گه‌نجانی که‌مپی شه‌هید رۆسته‌م و گه‌نجانی وڵاتپارێز و چه‌ندین که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ) بۆ به‌شداری له‌سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجان  له‌شاری (رمێلان) ئه‌نجام ده‌درێتبه‌ره‌و رۆژئاوا به‌ڕێکه‌وتن .
به‌پێ‌ ئه‌وه‌ی زانیاریانه‌ به‌ده‌ست که‌وتووه‌ ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی (2) کاتژمێره‌ تا ئێستا هێزه‌کانی ئاسایش له‌سه‌ر سنووری پیشخابوور (فیشاخابوور) نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان رێگرییان له‌تێپه‌ڕ بوونی گرووپه‌که‌ کردووه‌ و له‌سه‌ر سنوور راگیراون .
گه‌نجێکی ناو گرووپه‌که‌ نه‌یوست ناوی ئاشکرا بکرێت به‌ ANFی راگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئاسایش پێیان راگه‌یاندوون ده‌سته‌ی باڵای کورد بۆ تێپه‌ڕبوونی گه‌نجانی به‌شداربوو له‌کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ئاگادار نه‌کردوونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ده‌سته‌ی باڵای کورد رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌وان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانیان بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و گرووپانه‌ ئاگادار کردوه‌ته‌وه‌ .
که‌سی ناوبراو رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئاسایش کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ دروست ده‌که‌ن تاکو رێگری له‌گه‌نجان بکه‌ن تا له‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجاندا به‌شدار نه‌بن .
گرووپی ناوبراو ئێستا له‌سه‌ر سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان له‌چاوه‌ڕوانی بڕیاری کاربه‌ده‌ستانی پارتی دیموکراتی کوردستانن . 
_______________
Beamancî beşdarî lesêhemîn konifransî neteweyî gencan lebaşûrî kurdistanewe şandêkî pêkhatû le (15) kes dwênê berew rojaway kurdistan berêkewtin .
Dwênê yekemîn grûpî gencan ke pêkhatbûn lenwêneranî (komellên gencanî kempî şehîd rostem û gencanî wllatparêz û çendîn kesayetî serbexo) bo beşdarî lesêhemîn konifransî neteweyî gencan  leşarî (rmêlan) encam dedrêtberew rojawa berrêkewtin .
Bepê ewey zanyaryane bedest kewtuwe emrro nzîkey (2) katjimêre ta êsta hêzekanî asayş leser snûrî pîşxabûr (fîşaxabûr) nêwan rojawa û başûrî kurdistan rêgrîyan letêperr bûnî grûpeke kirduwe û leser snûr ragîrawn .
Gencêkî naw grûpeke neyust nawî aşkra bikrêt be ANFî rageyand ke hêzekanî asayş pêyan rageyandûn destey ballay kurd bo têperrbûnî gencanî beşdarbû lekonifransî neteweyî agadar nekridûnetewe. Emeş lekatêkdaye ke destey ballay kurd raygeyanduwe ke ewan layene peywendîdarekanyan bo têperrbûnî ew grûpane agadar kirdwetewe .
Kesî nawbraw raygeyand ke hêzekanî asayş kosp û tegere drust deken taku rêgrî legencan bken ta le konifransî neteweyî gencanda beşdar nebin .
Grûpî nawbraw êsta leser snûrî nêwan başûr û rojaway kurdistan leçawerrwanî birryarî karbedestanî partî dîmukratî kurdistanin . 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر