Pages

۱۳۹۲ فروردین ۲, جمعه

دیداری نێوان نوێنەرایەتی و کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!



دیداری نێوان نوێنەرایەتی و کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!


ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی هاوکات لە گەڵ ٢١ی مارسی ٢٠١٣ی زایینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز کەریم ڕەحیمی ئەقدەم، سەردانی نوێنەرایەتی و کومیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کرد.
 سەرەتا بەڕێز کەریم ڕەحیمی ئەقدەم باسێکی کورتی لە سەر پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرنامە و ئەساسنامەی پارتەکە و ناوچەکە، پێشکەشی لایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد، پاشان لە نێوان هەر دوولادا لە سەر پرسە سیاسی و جیاوازەکانی کوردستان و ناوچەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ پێکرا.
شاندی کومیتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش باسیان لە هەل و مەرجی باشوری کوردستان و هەوڵ و تێکۆشانی ئەو پارتە لە گۆڕەپانی کوردستان و عێراق کرد.
هاوکات پشتیوانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی.
شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێکهاتبون لە بەڕێزان کاک هەندرێن باوەنوری بەرپرسی کومیتەی نۆروێژ، کاک شەهاب ڕۆستەم نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ و خاتوو نیشتمان تەها ئەندامی کومیتە.
شاندی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێکهاتبون لە بەڕێزان کەریم ڕەحیمی ئەقدەم کارگێڕی گشتی، ڕێبوار ئەحمەد زادە بەرپرسی میدیای حیزب، ئاریتما موحەممەدی بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی و نیشتمان فیشاڵ بەرپرسی بەشی بەرگری.
شایانی وتنە کە کۆبونەوەکە لە کەش و هەوایەکی پڕ لە دۆستایەتی کۆتایی پێهات و هیوا خوازرا کە ئەو جۆرە کۆبونەوانە لە نێوان هەر دوولا بەردەوام بێت و پێداگریش لە سەر پێوەندی پتەو لە نێوان هەر لایەندا کرا.
لە کۆتاییدا شاندی پارتەکەمان بە ڕێزەوە لە لایەن، لایەنی خانەخوێوە بەڕێکران.
سەرچاوەی هەواڵ: کۆمیتەی نۆروێژی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر