Pages

۱۳۹۱ اسفند ۲۷, یکشنبه

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ساڵڕۆژی ڕودانی کارەساتی هەڵەبجە!


بەیاننامەی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێوەندی بە ساڵڕۆژی ڕودانی کارەساتی هەڵەبجە!
مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەتەوەکەمان پڕە لە کارەساتی دڵتەزێن و لە بیر نەکراو، کە تەنیا داگیرکەرانی کوردستان و ئەنجامدەرانی ئەو کارەساتانە دەزانن کە لە مێژوی سیاسی کورد چی بە سەر ئەم گەلە هاتووە و هەروەها چی قۆناغ گەلێکی دژاو و پڕ لە هەوراز و نشیوی تێپەڕاندووە.


لە باکوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاواو باشوری کوردستانیش دەیان کارەساتی دیکە ڕویان داوە کە کۆمەڵ کوژی بە کۆمەڵی هەڵەبجەش یەکێ لەو کارەساتە ناخۆش و دڵتەزێنانەیە کە بە سەر گەلەکەمان هاتووە.
کۆمەڵکوژی خەڵکی هەڵەبجە بە چەکی "شیمیایی" لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوی سیاسی نەتەوەکەمان تۆمار کرد و توانی دەنگی نەتەوەی ستەم لێکراوی کورد بە گوێی جیهانیان بگەیەنێت و هاوپشتیوانی مرۆڤایەتی بۆ ئەم نەتەوە مافخوازە بەدەست بهێنێت.
ڕژیمی لە ناوچوی بەعسی عێراق ٢٥ ساڵ لەمەو پێش بە مەبەستی ژینۆساید کردنی نەتەوەی کورد بە چەکی "شیمیایی" هێرشی کردە سەر خەڵکی هەڵەبجە و دەیان هەزار ژن و منداڵ و پیر و جوانی ئەو شارەی شەهیدو بریندار کرد. ئیستاش کاریگەری ئەو چەکانە لە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دەبینرێن و بووەتە هۆی بڵاو بونەوەی دەیان نەخۆشی حەساسی و پێستی.
زامی هەڵەبجەش برینەکەی بەسۆیە و لە سەر لەشی نەتەوەی کورد بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵڕۆژی ئەو کۆمەلکوژییەدا هیواخوازە کە ئەو لایەن و تاقم و گروپ و کۆمپانیایانەی کە بە شێوەی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریان لە سەر ڕودانی ئەو کارەساتە هەبووە دادگایی بکرێن و هەروەها ئەو وڵاتانەش کە یارمەتیدەری ڕژیمی بەعس بونە داوای لێبوردن بکەن و بەشێک لە ئێشەکانی ئەو شارە قەرەبو بکەنەوە.
دەستەی کارگێڕی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧١٢ کوردی
Partî Serbestî Rojhellatî Kurdistan
East Kurdistan Independent Party" EKIP "
http://www.serbesti.info/

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر