موسلم: سوپای ئازاد داکۆکی له هێلی سه‌له‌فی و جیهادی ده‌کات
هاوسه‌رۆکی PYD ساڵه‌ح موسلم له باره‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی رۆژئاوی کوردستان و سوریا هاتۆته ئاراوه بۆ ڕۆیته‌رز لێدوانی دا و وتی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان و سوریا به‌گشتی ڕوبه‌ڕووی توند و تیژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه .
ساڵه‌ح موسلم ڕایگه‌یاند که له نێوان کوردان و هێزه‌کانی دژ به ئه‌سه‌د په‌یمانی ئارامی و هێرش نه‌کردنه سه‌ر یه‌ک ئیمزاکراوه و ئه‌م په‌یمانه بۆته هۆکار بۆ هێزه‌کانی ئه‌سه‌د و وتی دوای دیداره‌کانی ئاشتی نێوان PKK و ئه‌نقه‌ره. به‌شارئه‌سه‌د له هه‌ڵوێستی ئه‌نکه‌ره له ئاست کورد دا نیگه‌رانه.
هاوسه‌رۆکی PYD ڕایگه‌یاند که به هیچ شێوه یه‌ک کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کیان له ده‌وڵه‌تی تورکیاوه وه‌رنه‌گرتووه و تیشکی خسته‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی حه‌له‌ب و حه‌سه‌که و ، وتی: ئیمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له شام و هه‌رێمه‌کانی تردا بڕیاری بێلایانی خۆمان داوه و سیاسه‌تی خۆ پاراستنی خۆمان و ههرێمهکهمانمان دا.
له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی دا ساله‌ح موسلم وتی: هه‌رێمی کوردان هه‌رێمێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و نه‌ک ته‌نها ئه‌سه‌د به‌ڵکو ده‌سته‌ڵاتی ئایندهی سوریا ده‌یانه‌وێ له‌وێ ببن به هێزی سه‌رده‌ست و ئیستادا زۆرتر له (10) هه‌زار زیاتر هێزی YPG له‌وێیه.
ساله‌ح موسلم ئاماژه‌ی به وه‌کرد که سوپای ئازاد گه‌ره‌نتی سوریایه‌کی دیموکرات و علمانی بدات ئه‌وا ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌ین به‌ڵام سوپای ئازاد داکۆکی له هێلی سه‌له‌فی و جیهادی ده‌کات.
ANF
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر