Pages

۱۳۹۲ اردیبهشت ۹, دوشنبه

خۆرئاوای کوردستان بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی پارتی یەکێتی دێموکراتی(پ ی د) و خەباتێکی ڕەوا کە بۆتە هۆی پێشکەوتنێکی زۆر لەو بەشەی کوردستان و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت.


خۆرئاوای کوردستان بەرهەمی ڕەنج و تێکۆشانی پارتی یەکێتی دێموکراتی(پ ی د) و خەباتێکی ڕەوا کە بۆتە هۆی پێشکەوتنێکی زۆر لەو بەشەی کوردستان و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت.


 لە ماوەیێکی کورتدا و بە پێی بەرنامەو پڕنسیپی شۆڕەشگێری و نیشتیمانی، هەوڵی ئازاد کردنی شار بە شاری خۆرئاوای کوردستان دراو، دوا بە دوای ئەوەش لاوان و کچانی ئەو بەشەی کوردستان پەروردە کران و ئێستا لە سەنگەری پێشەوە دا کوردستان دەپارێزن. لە سەرەتاوە هێرشی چەکدارەکانی سوپای ئازاد کە بەشێکیان چەتەن و بەشێکیان تیرۆریست،بەردەوام بوە بۆ سەر خەڵک و دانیشتوانی خۆرئاوای کوردستان، هەر لە کوشتو کوشتاری خەڵکی بێتاوان ڕا بگرە، تا بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی خەڵک، و دەستیان لە هیچ خەرابکاریێک نەپاراستوە، بەڵام بە خۆشیەوە لە لایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە بەرپرچ دراونەوەو،کە تەنها پارێزەری خەڵکی کوردستانن و هەرگیز چۆکیان بۆ هیچ داگیرکاریێک دانەداوەو، ئامادەی پاراستنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانن .
‌یەکینەکانی پاراستنی گەل هێزێکی پەروەردە کراوی نیشتیمانی و کوردستانی بە هێزە، کە کۆمەڵە کیژو کوری لاو پێکیان هێناوە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خاکی باب و باپیرانمان، بۆ پاراستنی ماڵ و منداڵ و شەڕەف و ناموسی تاکی کورد، کە بە تەواوی باوەڕیان بە دێموکڕاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ هەیەو تەنیا ئامانجیشیان خزمەت کردنی گەلی کورد و دانیشتوانی ئەو بەشەی کوردستانە.
‌دیارە تا ئەوڕۆش هێرشی ڕژیمی دیکتاتۆری سوریە بۆ سەر کوردەکانی خۆرئاوای کوردستان دەوامی هەیەو چەندین جاریش ناوچە کورد نشینەکان کەوتونەتە بەر بۆمبارانی شیمیایی فرۆکەکانی دیکتاتۆری سوریە، بەڵام بە خۆشیەوە وەڵامی ئەو هێرشانە دراوەتەوەو، گەلەکەمان بە پێشڕەوی پارتی یەکێتی دێموکراتی گورزی گرانیان لەو ڕژیمە دیکتاتۆرە داوەتەوە.
‌دیارە دەوڵەتی دیکتاتۆری تورکیە بە هاوکاری چەند کەسانێکی خۆفرۆش چەندین هێرشیان بۆ سەر شارو گوندەکانی خۆرئاوای کوردستان، بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ناوچە کوردیەکان کردوە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانیوە ئیرادەی و ورەی هێزی گریلا بشکێنن، بەڵکو کەوتونەتە بۆسەی کیژو لاوەکانی ی پ د ، وە بەردەوام بە هیلاکەت چون کە ئەوەی ئێستا دەیبینن، ئەو ئازادی و ئارامیەی هەیە، بەرهەمی ئەو لاوانەیە.
‌یەکینەکانی پاراستنی گەل دەستی ئاشتی بۆ تەواوی لایەنەکان درێژ کردوە، هیچ کات هێرش بەر نەبوە، بەڵکو خۆپارێزەر. هەوڵی تەواوی داوە بۆوەی ئارامی بەرپا ببێت و ئاشتی جێگیر بێت، بەڵام لایەنەکانی تر، هەم ئەرتەشی ئەسەد و هەم سوپای سوریەی ئازاد بە هێرش جوابی کوردانیان داوەتەوە
لەو ماوەیەشدا کەسانێکی زۆر هەم لە پارچەکانی کوردستانەوە، وە هەم لە ئەوروپاوە، دەچنە پاڵ سپای سوریەی ئازاد، کە دوژمنی سەرسەختی کوردن و هەمیشە هەوڵیان داوە کوردستان وێران و خاپور بکەن. گوایە دەچن لەوێندەرێ شەهید بن، بەڵام نەک هەر شەهید نین بەڵکو خائین و خۆفرۆشن. بۆیە گەلی کورد پێویستە ئەوە بزانێت، شەهید بون تەنیا ئەو کاتەیە کە لە پێناو خاک و گەلی کورد و کوردستان دابێت.
‌مردم لە پێناو عەڕەب دا سوک و ڕیسوا بونەو دژایەتی کردنی گەلی کوردە. بۆیە قەت ڕەوا نیە کورد بیت و بچیتە گەڵ سپای سوریەی ئازاد. ‌.
‌گەلی کورد لە خۆرئاوای کوردستان دەستکەوتی مێژوی وەدەست خستوە، و دەتوانێت گەلی خۆی لە هەر هێرشێک بپارێزێت، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو سەرکەوتنی زیاتر هەنگاو دەنێت، دیارە لەو پێناوەشدا شەهیدی زۆرمان داو، سەدان لاوی ئازاو شۆڕەشگێر چونەتە ڕێزی شەهیدان، بۆیێش ئێستا گەیشتوینەتە قۆناغی سەرکەوتن.
‌سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، بژی پ ی د و گەلی کورد.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر