دیسانەوە رشانەوە لە کــــــورد و کوردستان
بە بەشداری کوردی دواکەوتوی ئێرانچیەتی !
بە وردی گوێی لێی رابگرن و بە ویژدانەوە بزانن شوینیەکانی فارس دەلێن چی !
کاکی کوردی دواکەوتوی فکرەی چەوت ههتا کەی دەس بەردرای ئەم دەعبایانە نابن ؟ تاکەی وەئاگا نایەن و نازانن کە کــــورد : نە فارسە ، نە تورک ، نە عەرەب .
تاکەی درێژە دەری کور و کوبونەوە و کونفرانسە شکست خواردوەکانن ؟؟؟؟ جگە لە سوک کردنی کورد چیتان پێی دەبرێ ؟؟؟
شەرمە بۆ ئێوە لە دانشتنی بەشدار بن کە خەباتی گەلەکەت بە نارەوا لە قەلەم بات !! خودای کورد قازی محەمەد بە ناشورشگێر ! گەل بە عەشیرە و پشیلەکەی ئێران بە میلەت بزانێت ! وە دەیان ورینەی دی
بەو هیوایەی لە فکرەی چەوتی ئێرانچیەتی واز بێنن و بگەرێنەوە باوشی گەل و بە رەسمی دەم کوتی ئەم جورە دانیشتنانە بکەن ، بێی دەنگی ئێوە بەرانبەر بە ئەم کردوە ناحەز و قیزیونانە هاو پەیمانی لە گەل حاشا کردنی واقعەکانی کۆمەلگای کوردەواریە
ئەمە ئەرکی سەر شانتانە بە رەسمی دژی ئەم کردەوانە بنەوە و داکوکی لە گەل و نیشتمانتان بکەن ، خۆ کەر کردنتان هاوکاتە لەگەل پاشێل کردنی رەنجی چەندین سالەی گەلەکەتان ، بە وردی گوێی لێی بگرن و بە ویژدانەوە براواننە بیری شوینی فارس
ئەوەندەی خۆتان بەم دەعبایانەوە ههلدەواسن و دەستە و دامێنیان دەبەن ، ئایا نیو ئەوەندە ههولتان لە سەر یەک ریزی گەل چر کەنەوە باشتر نییە ؟؟
ئێوە بە پشتیبانی گەل ، بە هاودەردی گەل ، بە راستگویی گەل دەتوانن بە ڵوتکە بگەن ، پێگە و سونعەی گەلی کورد زور بەرز و پیرۆزە . بە فکرەی چەوتی ئێرانچیەتی لەوە زیاتر کـــورد سوک و بێی حورمەتی مەکەن !! ئێوە باش دەزانن شوینەکان و نەوەی داگیر کەران هیچ حەسێبێکتان بۆ ناکەن و ئێوەیان کردوەتە کەلا دەسی خۆیان ، ئەگەر لە خۆتان بیر ناکەنەوە ، لە بنەمالەتان ، لە گەلتان ، لە خوێنی ههزارن نەمری بە ناحەق رژاو ، لە مرارەتیەکان و داگیر کراوی خاک و نیشتمان بیر بکەنەوە . ئایا ههتا ئێستا یەکی وەک بێشکچیان تێدا ههلکەوتوە کە ئێوە ئاوا فریوان دەخون ؟؟
دڵنیا بن ئەم پشیلەی ئێرانە تیا چونی مسوگەرە و وەخۆ دا بێنەوە و دەس لە فکرەی چەوت ههلگرن و ......
وهومن :میز گرد کانون سخ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر