بەیانیەی
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ تیرۆریست پەروەران!
گه لی چه وساوەی کوردستان و هاوڵاتیانی خۆشەویست!
ماوەیەکه که کەسانی هەلپەرەەست و خۆپەرەست، دەستیانە داوەتە پڕوپاگەندە بۆ
ئایدەئۆلۆژی خوڕافیەکانی خۆیان و لاوانی کوردستان هاندەدەن کە بۆ لای خۆکۆژی بچن و
ژیانی خۆیان فیدای پڕوپوچیاتێک بکەن کە هیچ بنەمایەکی مەنتەقی و ڕاستی نیە.
لاوانی کوردستان لە ئەفغانستان و پاکستان خۆیان دەتەقێننەوە و هەم ژیانی خۆیان لە
سەردەمی لاویەتی دا فیدای خواستی ئەو گرووپە تیرۆریستانە دەکەن و هەر بە لاوی لە
پێناو بێ بنەماترین خەونەکان دا خۆیان و چەندین کەسی تر بە ئاوات و ئارەزووە
ڕەنگینەکانیانەوه، دەنێرنە دەم مەرگ و نەمانەوه.
ئەو دیاردەیە، شەرمێکی زۆر قورس و سەنگینە بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وه تایبەت بۆ
گەلی کورد و کوردستان. ئەو کارە نەشیاوە ماتەم و دڵگرانی دەخاتە ناو دڵی هەموو ئەو
بنەماڵانەوه کە بۆ هۆی ئەو جنایەتانەی کە ئەو لاوە سادە و فریودراوانە ئەنجامی
دەدەن، لە کاتێک دا هاندەرانیان بۆخۆیان قەت جورئەتی ئەوەیان نیە، تەنانەت
دڕوویەکیش لە دەستی خۆیان هەڵبچێنن و کەمترین ئازاریش تەحەموڵ ناکەن وه خۆیان بۆ
خەونەکانیان فیدا ناکەن بەڵکو لاوانێکی کە کەمترین ئەزمونی ژیانیان هەیە بۆ
مەبەستە گڵاوەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن.
ئێمە وەک پارتی سەربەستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای هوشیار کردنەوەی ئەو لاوانە کە
خۆیان لە پێناو خەیاڵاتی ئەو مرۆڤە هەلپەرەستانە دا فیدا نەکەن، داواشیان لێ
دەکەین لە پێناو داهاتووێکی ڕوون دا بۆ وڵاتی داگیرکراومان و گەلە چەوساوەکەمان
خۆیان پەروەردە بکەن و خۆ پێ بگەیەنن کە کوردستان و گەلەکەمان پێویستیەکی زۆر
قووڵیان بە خزمەت و خۆڵقێنەری ئەوان هەیە، لە هەمان کاتیش دا بە ئەو هەلپەرەستە
پاڕازیتانە، کە لە سەر زگی ئەو خەڵکە دەخۆن و دەنوون، هوشداری دەدەین کە، ئێمە
سزای دیاری کراویان بۆ دیاری دەکەین، ئەگەر لە ئەو کارە چەوت و نامرۆڤانەی خۆیان
دەست هەڵنەگرن.
بژی گەلی کوردستان و بژی کوردستان
نەمان بۆ کۆنەپەرەستانی چوچنۆک و داگیرکەرانی کوردستان
پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکەوتی 15.01.2713ی کوردی
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
www.serbesti.info
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر