ئایا پارتی دیمۆکارتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەریز مسعود بارزانی کە مێژۆیەکی دەریژیی هییە لە درۆست کردنی شەری براکۆژی دارایی فێکری تاکروانیە هییە بە تەمایە لە رۆژئاوائی کوردستان شەری کورد بە کورد درۆست بکات؟
بەداخەو هەم پارتی و هەم یەکێەتیی مێژۆێکی باشیان نییە
تۆ بەلێت کێ قازانج دەکات لە شەری کورد بە کورد؟
بە بروایی زۆربی گەلی کورد شەری کورد بە کورد یان کۆشتنی کورد بەدەستی کورد تەنها بە تەنها دۆژمنانی کورد قازانجی لی دەکەن. نابێت ریگا بەدەێن جارەێکی دیکە شەری براکۆژی درۆست بەبێتەوە لە نێۆان کورد دا.
قۆڵبەستکرانی ٧٥ کەس سەر سنووری رۆژاوا سەرۆکایەتیی هەرێمی تووڕە کرد
NNSROJ: پاش ئەوەی کە گرووپێکی ٧٥ کەسی لە سەر سنووری باشوور و رۆژاوای کوردستان لە لایەن دەزگای ئاسایشی ئەو پارچەوە قۆلبەست کران، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە.
دوابەدوای ئەو مەسەلە، پارتی دێمۆکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) رایگەیاند کە قۆڵبەستکراوان ئەندامی حیزبەکەی ئەوانن و بەم هۆیە کە دەزگای ئاسایش بە رێکخراوەیەکی سەر بە پەیەدە دەزانێ، دەڵێ کە قۆڵبەستکرانی ئەندامانی بە مەبەستی سیاسیی ئەنجام دراوە.
"دەزگای ئاسایشی رۆژاوای کوردستان" لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، وێڕای ئەوەی کە خۆی وەک یەکێک لە دامەزراوەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەستەی باڵای کورد پێناسە دەکات، رایگەیاند کە "ئەو ٧٥ کەسە، ویستوویانە شەو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور دەرباز بکەن و هەر بەم هۆکارەوە دەستبەسەر کراون".
"زوهات کۆبانی"، بەرپرسی راگەیاندنی "پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک" لە ئەورووپا، لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو مەسەلە بە "ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژ"ی راگەیاند کە "ئەو کەسانە لەبەر ئەوەی کە هەوڵیان دابوو لە ریگەی قاچاخەوە بێنە ناو رۆژاوای کوردستان، لە لایەن ئاسایشەوە گیرابوون".
به گوێرەی کۆبانی، "ئاسایش تەنیا ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندووە و ئاگای لەوەش نەبووە کە ئەوانە کێن و سەر بە چ لایەنێکن بەڵام دواتر لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو گرووپە، ئەندامانی ئەلپارتین و لە باشووری کوردستان مەشقی سەربازییان پێکراوە" و به گوێرەی ئاسایش، بە بێ ئاگاداری دەستەی باڵای کوردی و کۆمیتەی لەشکری پسپۆری ئەو دامەزراوەیە، ویستوویانە به قاچاخ بێنە ناو خاکی رۆژاوای کوردستان.
زۆرهات کۆبانی هەروەها وتی کە "لە رووی حقووقییەوە حەق نەبووە ئەوانە ئازاد بن، بەڵام لەبەر ئەوەی کێشەکە و ئاڵۆزی و ئاژاوە چێ نەبێ هەموویان ئازاد کراون". ناوبراو دەڵێ کە "ئاسایش بەڵێنی لە هەموویان سەندووە کە بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە قەرەی کاروباری عەسکەری و سەربازی بکەون و لە رۆژاوا نزیکی کاری چەکداری ببنەوە".
لە لایەکی ترەوە، وتەبێژێک بە ناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە بەیاننامەیەکی نووسراو و هەڕەشەئامێزدا، هۆشداری داوە کە ئەگەر ئەو وەزعە بەردەوام بێت و "رێککەوتننامەی هەولێر بە تەواوەتیجێبەجێ نەکرێ" بڕیاری دیکە دەدات.
ئەگەرچی ئەو وتەبێژە باسی لەوە نەکردووە کە مەبەستی لە "بڕیاری دیکە" چییە و رووی بەیاننامەکەی لە چ لایەنێکی رۆژاوایە بەڵام شیمانە دەکرێ "پارتی یەکێتی دێمۆکراتیک"، کە کۆنترۆڵی زۆربەی شار و گوندەکانی رۆژاوای لەدەست دایە، بەردەنگی ئەو بەیاننامەی سەرۆکایەتیی هەرێم بێت.
هاوکات لەگەڵ بەیاننامەی ئاماژەپێکراو، خاڵی سنووری نێوان باشوور و رۆژاوای کوردستان داخرا.
کۆبانی سەبارەت بە بەیاننامەی ئاماژەپێکراو وتی کە "ئەو لێدوانەی ماڵپەرەکی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە بەر ئەوەی بە ناوەی سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانییەوە بڵاو کراوەتەوە، وەک هەڵوێستی فەرمی حکومەتی هەرێم نابینین و نامانەوێ لەسەر ئەم شتە ئیستفزاز چی ببێت".
ئەو وتەبێژەی پەیەدە سەبارەت بە گیرانی سنووری نێوان باشوور و رۆژاواش وتی کە "دەسەڵاتدارانی باشوور خۆیان تا ئێستا وتویانە کە لەبەر کێشەی تەکنیکی بووە. و راستە هەندێ هێزی پێشمەرگەش هاتوونەتە سەر سنوور بەڵام ئێمە هیوادارین کە مەسەلەکە هەر وەک خۆیان دەڵێن پەیوەندی بە کێشەی تەکنیکییەوە هەبێت".
ئاژانسی دەنگوباسی هاوارنیوزیش وێنەهەواڵێکی لە هێزی پێشمەرگە بڵاوکردۆتەوە کە ناوچە سنوورییەکانیان تەنیوە.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوە، بەرپرسێکی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" داوای روونکردنەوەی لە فەرماندەیپێشمەرگەکانی سەر سنوور و هۆکاری بڵاوبوونەوەیان لەم ناوچە و داخستنی خاڵی سنووری کردووە بەڵام وەڵامێکیان دەست نەکەتووە.
زۆهات کۆبانی وتیشی کە "دەستەی باڵای کوردی لە هەولێر هەیە و لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە شەرعییەتی پێدراوە" و هەر بۆی سەرسوڕامانی خۆی لە ئاودیوکردنی خەڵک به شێوەی نایاسایی بۆ رۆژاوا دەربڕی. ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لەوەش کرد کە ئەوان دەیانهەوێ هەموو بڕیارەکان لە قامیشلوو بدرێن نەک لە هەولێر و قەندیل و سلێمانی.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=4919&ID_map=24
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر