دەبێت هەول و کوشیش بکەین بۆ ئەوەی مەسەببانی شەری براکۆژی رادەستی دادگای نێۆدەولەتی بکەێن بە هاوکاری ریکخراوەکانی مەدنی لە کوردستان دەبێت زانیاری تەواو کۆ بکردرێتەوە لە سەر کۆژراوانی شەری براکۆژی بۆ ئەوەی رادەستی دادگای نێۆدەولەتی بکەین دەبێت کار ئاسانی بکردرێت بۆ ئەوەی شایدانی شەری براکۆژی سەردانی دادگایی نێۆدەولەتی بکەن.
بەڵگەکان بنێرەن بۆ ئێمە دەیکەین بە ئینگلیزی
بەڵگەکان بنێرەن بۆ ئێمە دەیکەین بە ئینگلیزی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە جیاتی هاوکاری و پشتیوانی براکوردەکانی لە رۆژئاوائیی کوردستان کەوتە داوەی دۆژمنانی کوردە وە خەریکە ئیرادی نەتەوایەتی کورد کە خەریکە خۆیی ریکدەخات لە رۆژئاوائیی کوردستان لە ناو بەبات حکومەتی هەرێمی کوردستان خەریکە دەکەویتە ژیر کاریگەری دۆژمنانی کورد و لە پیناو بەرژەوەندی دۆژمنانی کورد دا هەلسۆکەوت دەکات جێگیرکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای کوردستان بس لە سەر داوای دەولەتی تورکە.
دەستەلات دارانی هەرێمی کوردستان چونکە خۆیان مێژۆەێکی چاکەیان نیە خەریکەن ئەو مێژۆە تالە بە سەر رۆژئاوائیی کوردستان دەسپێنن بۆ ئەوەی خۆیان لە ئەو دەردە تالە لە ئەو مێژۆە تالە رەزگار بکەن.
یه‌کێتی ستار: حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوا له‌ناو ببات.
کوردیناسیۆنی یه‌کێتی ستار له‌سه‌ر جێگیرکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند، داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری (سێمالکا) و جێگیرکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رتاسه‌ری سنووری رۆژئاوا له‌جێگاى خۆى دانیه‌و ئه‌و هه‌ڵوێسته پشتگیری یه‌ک لایه‌نه‌یه‌و به ئارمانجی له‌ناوبردنی ئیراده‌و هیواکانی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستانه .
له‌لێدوانه‌که‌ى کوردیناسیۆنى یه‌کێتى ستار داوا له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراوه، له‌هه‌ڵوێسته‌که‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه و به‌ئارامی و هێمنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکات، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆی روون بکاته‌وه .
له‌لێدوانه‌که‌دا یه‌کێتى ستار رایده‌گه‌یه‌نێت : "له‌کات و قۆناخێکدا که پێویستی گه‌له‌که‌مان به یه‌کێتی هه‌یه، بۆئه‌وى له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م پلانانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی کورد تێکبشکێنن تێکۆشان بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه ده‌بینین چه‌ند لایه‌نێکی کوردی له‌رۆژئاوای کوردستان ده‌یانه‌وێت پشێوی نێوان هێزه کوردستانیه‌کان دروست بکه‌ن ".
ستار ده‌ستنیشانى ده‌کات له‌ئاکامی گرووپێک که به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا له باشووری کوردستانه‌وه ده‌ربازی رۆژئاوا بووبوون و له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی هه‌رێمی دێرک ده‌ستبه‌سه‌ر کران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا کرا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی باشوورى کوردستان وه‌ڵامێکی بێ به‌رپرسیارانه‌ی دایه‌وه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر سنوور خسته ئاماده‌باشیه‌وه‌و ده‌روازه‌ی سنووریان داخست . ئه‌و کرده‌وه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات که حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان لایه‌نگری یه‌ک لایه‌نه ده‌کات و ده‌یه‌وێت ئیراده‌و ئاواتی گه‌لی کورد له رۆژئاوای کوردستان له‌ناو ببات .
له‌به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌ى یه‌کێتى ستار راشیگه‌یاند: "ئێمه وه‌ک یه‌کێتی ستار ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و پرسیاریان لێده‌که‌ین ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر کێ شه‌ڕ بکات ؟"
له‌کۆتاى دا یه‌کێتى ستار رایگه‌یاندووه : "ئێمه داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین له‌نانه‌وه ئاژاوه‌گێڕی ووشیار بن و داواش له‌حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان ده‌که‌ین به‌هه‌ڵوێسته‌که‌ى خۆیدا بچێته‌وه‌و به هێمنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که بکات و هه‌ڵوێستی خۆی روون بکات ."
http://so.firatajans.com/news/roejnae/yh-khyty-str-hkhwmh-ty-hh-rym-dh-yh-wyt-y-yrdh-y-gh-ly-khwrd-lh-roejy-w-lh-nw-bbt.htm
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر