دوژمنانی کورد لە خۆکوشتن زیاتر هیچیان بۆ نەماوەتەوە.
خه‌یری کۆزاکچی ئۆغڵۆ که ناسراوه به سندوقى ڕه‌شی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا خۆی کوشت
هەینی, 24 ئایار 2013 22:55
پێنوسەکان...
وه‌ته‌ن, بڵاوی کردۆتەوە: نیوه‌ڕۆی پێنج شه‌ممه 23ی مه‌ی/ 2ی جۆزه‌ردان، کۆزاکچی ئۆغڵۆ، پارێزگاری پێشووی ئه‌سته‌نبۆڵ و یه‌که‌مین پارێزگاری ناوچه هه‌ستیاره‌کانی تورکیا له ماڵه‌که‌ی خۆیدا خۆی کوشتووه.
هاوژینی ئه‌م به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی تورکیا که ناوی گرێ خواردووه به پرسی کورده‌کانی تورکیا، ڕایگه‌یاند که خه‌یری کۆزاکچی به ده‌مانچه گوله‌ی له دڵی خۆیه‌وه ناوه.
کۆزاکچی ئۆغڵۆ له ساڵانی ڕابردوودا پارێزگاری ئامه‌د، ئه‌سته‌نبۆڵ و چه‌ند پارێزگای دیکه له ناوچه کوردنشینه‌کان و سه‌رۆک پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ بووه.
زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا ئه‌و کاربه‌ده‌سته تورکیاییهیان وه‌ک باکسی ڕه‌شی نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ناولێبردووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ خه‌یری کۆزاکچی ئۆغڵۆ له ساڵی 1996ی زایینی 300 هه‌زار دۆلار له بودجه‌ی ده‌وڵه‌تیی بۆ ناوچه هه‌ستیاره ئه‌منییه‌کانی تورکیای ڕژاندۆته ناو حیسابه‌که‌ی خۆی.
له‌مباره‌وه سلێمان ده‌میرل، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو که ئه‌و کاره‌ی کۆزاکچی ئۆغڵۆ له‌پێناو زه‌رووره‌تی ئاسایشی وڵات بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر