مالكي و به رزاني له سه رجي ريكه وتون،ىه وه‌تا ىه فسه ري كورد ده رده كريت ىه فسه ري شيعه ده خريته شويني له ناوجه كورديه كاني ده ره وه ي هه ريم ؟؟به كردار كورد ده رده كه ن له ناوجه ي كه ركوك وبه عقوبه له سوبا؟؟به رزاني بو وينه كرتن وباره ي نه وت كه ده ليين له به غداد بوه،له غه‌يري بارتي بهرزاني نه بيت كه س نايه ته وه لام جونكه هه م‌و كورد ىه وراستيه ي بو ده ركه وتوه
ئێن ئاڕ تی ناوی ئه‌و 14 ئه‌فسه‌ره باڵایه‌ی كورد بڵاوده‌كاته‌وه كه عه‌ره‌ب خراوه‌ته جێگه‌یان
ئا: هونه‌ر ئیحسان
.nrttv
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد له دوای روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003ه‌وه، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداربووه له سوپای عێراق، بهلاَم به‌هۆی كێشه ئه‌منیه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌پێی بریارێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بریاردراوه به دورخستنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی 14 ئه‌فسه‌ری پله به‌رزی كورد له ریزه‌كانی سوپا و، شوێنگرتنه‌وه‌یان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێن ئارتی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوه له سوپای عێراق ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و 14 ئه‌فسه‌ره پله‌ی به‌رزه‌ی كورد و دورخستنه‌وه‌یان له رێزه‌كانی سوپای عێراق، شوێنگرتنه‌وه‌یان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه به تایبه‌تیش شیعه‌كان.
بریتین له، عه‌مید روكن به‌ختیار محمه‌د فه‌رمانده‌ی لیوای 16 ی فیرقه‌ی چوار، عه‌قید روكن رێبوار محێدین، عه‌قید سالار حه‌مه‌خان، موقه‌ده‌م ئازاد سه‌عید ئیسماعیل، عه‌قید ئیدریس، عه‌قید روكن خالب له لیوای 16ی سه‌ر به فرقه‌ی 4.
له فرقه‌ی 5 یش عه‌قید حاجی، عه‌قید شێرزاد مام جواد ، موقه‌ده‌م شه‌عبان، موقه‌ده‌م ئارام كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمهلاَیهتیهوه كوژرا بهلاَم له شوێنی عه‌ره‌ب دانراوه.
عه‌قید علمیی، 3 ئامر لیوای دیكه‌ش له ناوچه كوردستانیه‌كان دورخراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌وانیش بریتیتن له عه‌مید غه‌فور له لیوای 5ه‌وه بۆ لیوای 7، عه‌قید روكن ره‌شید له لیوای 11ه‌وه بۆ لیوای 8 له حه‌بانییه، عه‌مید به‌شدار له لیوای 49 گواستراوته‌وه بۆ حه‌ویجه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه باڵاكه‌ی سوپای عێراق ئه‌م ئه‌فسه‌رانه كه ماوه‌ی 2 ساڵیان ته‌واكردووه وگواستنه‌وه‌یان ئاساییه، بهلاَم ئه‌وه‌ی كه نائاساییه، هه‌موو ئه‌و كوردانه له‌شوێنیان عه‌ره‌بی شیعه دانراون، له هه‌مانكاتیشدا هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله به‌رزانه پۆستێكیان پێنه‌رداوه كه دهسهلاَتیان هه‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا لیوای 16ی سوپای عێراق كه 50 له‌سه‌دی كورده، ئه‌م لیوایه لابه‌رن و هه‌موو عه‌ره‌ب شیهعه بخه‌نه شوێنیان.
به وته‌ی به‌رپرسێكی بالاَی كوردی لیوای 16 سوپای عێراق، ئه‌وان پابه‌ندی ئه‌و بریاره نابن و ته‌نها فه‌رمان له عه‌مید روكن به‌خیتار محه‌مه‌د كه ئێستا فه‌رمانده‌ی لیوای 16 ی فیرقه‌ی چواره.
به‌پێ زانیاریه‌كان ئێن ئارتی، دووشه‌مه‌ی رابردوو كه وه‌فدی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كردوو له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، باسی بابه‌تی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره بالاَكانی كورد و گواستنه‌وه‌یان كراوه، بهلاَم مالكی پێراگه‌یاندوون ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رێكخستنێكی سه‌ربازییه بابه‌تی گفتوگۆكردن نییه و، ده‌بێت پابه‌ند بن به‌و بریارانه‌ی كه له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزهچهكدارهكانی عێراقه‌وه ده‌رده‌چێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، شوان محمه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به ئێن ئارتی راگه‌یاند: دوای روخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003 ، رێژه‌ی كورد له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا به له سه‌دا 10 دهخهڵمێنرا، بهلاَم ئێستا 2 بۆ 3ی له‌سه‌دا، به‌وحاڵه‌ش ئه‌فسه‌ره كورده‌كان په‌راوێزخراون، ئه‌فسه‌ره‌كانی ده‌كرێته ئامانج و، له سوپا كه‌مده‌كرێنه‌وه، بهلاَم سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی شیهعه زیاتر ده‌بن، له لایه‌ن مالكییه‌وه.
ده‌شڵێت: ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا له عێراق بووه رێژه‌ی هێزه‌كانی سوات زیاتر له 2 هه‌زار بووه، بهلاَم له ئێستادا بووه به زیاتر له 16 هه‌زار، هێزه‌كانی دژه تیرۆریش به زیاتر له 29 هه‌زار ده‌خه‌ڵمێنرێت.
له ده‌قی 7 خاڵی رێكه‌وتنی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، 2خاڵ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بالاَی ئه‌منی بۆ هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له هه‌ردوولا بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری به‌رێوه‌بردنی ئه‌منی هاوبه‌ش له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی نێوان هه‌ردوولا كه به میكانیزمێكی تایبه‌ت و بێ له فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له نێویشیاندا پرۆسه‌كانی دیجله بهرێوببرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر