Pages

۱۳۹۲ خرداد ۷, سه‌شنبه

رژیمی کونە پرەستی ئیران بردەوامە لە کوشتاری کولبەرانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان


رژیمی کونە پرەستی ئیران بردەوامە لە کوشتاری کولبەرانی کورد  لە رۆژهەڵاتی کوردستان

(3)

 کۆڵبه‌ری کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای پاسدارانەوە کوژران

کوشتنی کۆڵبه‌ران و کاسبکارانی کورد له‌ناوچه‌ سنووریه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ده‌ستی پاسدارانی رژێمی ئێران به‌رده‌وامه‌. له‌هه‌رێمه‌کانی (سۆما و که‌له‌ڕه‌ش) له‌پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، (2) کۆڵبه‌ری تر به‌ ده‌سڕێژی گولــله‌ی هێزه‌کانی سوپای پاسداران گیانیان له‌ده‌ستدا. کۆڵبه‌رێکی تر له‌هه‌رێمی سه‌رده‌شت به‌ ده‌سڕێژی گولــله‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی ئاسایشی گیانی له‌ده‌ستدا .
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌رێمی له‌هه‌رێمی سۆمای سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ به‌ ئاژانسی فوراتی راگه‌یاند: "له‌رۆژی 22 گوڵان له‌ده‌وروبه‌ری گوندی (حه‌سنیه‌) که‌ ده‌که‌وێته‌ هه‌رێمی سۆما له‌ورمێ، له‌کاتێکدا ژماره‌یه‌ک له‌کۆڵبه‌رانی کورد له‌هه‌رێمه‌که‌وه‌ ده‌رباز ده‌بن، هێزه‌کانی سوپای سه‌ربازخانه‌ی (پاتیر) له‌به‌رامبه‌ریان بۆسه‌یان داناوه‌ و ده‌سڕێژی گولــله‌ ده‌که‌نه‌ سه‌ر کۆڵبه‌ران. یه‌کێک له‌و کۆڵبه‌رانه‌ به‌ ناوی (عیسا سه‌یدی) ته‌مه‌ن 32 ساڵ‌ گولــله‌ به‌ جه‌سته‌ی ده‌که‌وێت و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات ".
هه‌روه‌ها په‌یامنێری ANF وتی: "له‌رۆژی 26ی گوڵانیش له‌ده‌وروبه‌ری گوندی (کانی ئه‌ورامان) له‌نزیک گوندی (سه‌رشیو) ده‌که‌وێته‌ هه‌رێمی (که‌له‌ڕه‌ش)ی ورمێ، ژماره‌یه‌ک له‌کۆڵبه‌رانی کورد ده‌که‌ونه‌ بۆسه‌ی پاسدارانی رژێم که‌ کۆڵبه‌رێک به‌ ناوی (به‌یات) که‌ پاشناوه‌که‌ی نه‌زانراوه‌، به‌ ده‌سڕێژی گولــله‌ی پاسداران ده‌کوژرێت و (2) که‌سیش بریندار ده‌بن و که‌سیکیش به‌ دیلی ده‌که‌وێته‌ ده‌ست پاسداره‌کانی رژێم ".
شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌کانی ئاسایشی رژێم له‌ 27 گوڵان له‌هه‌رێمی (شیلانی) سه‌رده‌شت هێرشیان کرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌کاسبکارانی کورد که‌ له‌ئاکامدا کۆڵبه‌رێکی کورد به‌ ناوی (زانکۆ قوربانی) گیانی له‌ده‌ست داوه‌ .
به‌پێ ئاماری ئاژانسی فورات نیوز له‌مانگی گوڵان دا (16) کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له‌هه‌رێمه‌ جیاجیاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ئه‌نجامی ده‌سڕێژی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رژێمی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .
http://so.firatajans.com

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر