Pages

۱۳۹۲ خرداد ۱, چهارشنبه

بەڕێز ئەحمەد تورک و هاوڕێیانی لە کۆشکی سپی لە گەڵ ئۆباماو کاربەدەستانی ئەو وەڵاتە کۆبۆوە، وە گۆفتوگۆی لە سەر پرۆسەی ئاشتی لە نێوان کورد و تورک خرایە بەر باس و هەمو لایێک پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتیانە دەربڕی.

‌بەو پێیەش ئۆردوغان چەند ڕۆژ لێرەوەپێش سەردانی ئەمریکای کردبوو بابەتی هەرێ گرینگیش مەسەلەی کورد و ئاشتی لە تورکیە بو.
‌بەڕێز ئەحمەد تورک چەندین جار کەوتۆتە بەر هێرشی فاشیستان و بریندار کراوە، بەڵام وەک هەمیشە ئامادەی گیان بەخشینیش بوە لە ڕێگای کوردایەتی دا.
‌هیوادارین ئاشتی لە باکوری کوردستان بەرقەرار بێت و گەلەکەمان بگات بە هیواو ئامانجەکانی.

----------------------------
Bild: ‎ئەرێ لە سەر دوبارە بونەوەی شەڕی  پارتی  دێموکڕاتی کوردستان بە چەکی تورکیە و بە بریاری تورکیە،  لە گەڵ پ ی د و کوردەکانی ڕۆژئاوا چە بۆچونێکت هەیە؟
‌باشە ڕەوایە پارتی دێموکڕاتی کوردستان چەکدار ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکات بە ناقانونی و بە شێوەی مەغفیانە؟
‌ئایا ڕەوایە دوبارە سنور داخیت بە سەر گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوای کوردستان؟
‌ئایا ڕەوایە تێکدانی بارودۆغی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ  خۆ دەربازکردن لە ئەو قەیرانەی گەندەڵی ئەورو لە باشوری کوردستان؟
‌ئایا مەسعود بارزانی کێشەی هەڵنەبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی هەرێم،  بۆ دەبێ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان قوربانیەکەی بدەن؟
‌خۆتان بریار بەن.‎
ئەرێ لە سەر دوبارە بونەوەی شەڕی پارتی دێموکڕاتی کوردستان بە چەکی تورکیە و بە بریاری تورکیە، لە گەڵ پ ی د و کوردەکانی ڕۆژئاوا چە بۆچونێکت هەیە؟

‌باشە ڕەوایە پارتی دێموکڕاتی کوردستان چەکدار ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان بکات بە ناقانونی و بە شێوەی مەغفیانە؟
‌ئایا ڕەوایە دوبارە سنور داخیت بە سەر گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوای کوردستان؟

‌ئایا ڕەوایە تێکدانی بارودۆغی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ خۆ دەربازکردن لە ئەو قەیرانەی گەندەڵی ئەورو لە باشوری کوردستان؟
‌ئایا مەسعود بارزانی کێشەی هەڵنەبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی هەرێم، بۆ دەبێ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان قوربانیەکەی بدەن؟
خۆتان بریار بەن.
------------------------------------

Bild: ‎قەیران نابێت وەگوازەرێ، دەبێ چارەسەری بۆ بکرێت.
‌پارتی هەر وەک سەدام حوسێن، لەو کاتەوە هاتۆتە سەر کار هەر ڕۆژەێ پەلاماری حیزب و ڕێکخراوەیێک ئەدات. ڕۆژ نیە جەیشەکەی ڕۆ بە پارت و دەوڵەتێ نەخاتە سەنگەر و  هەڕەشەو گوڕەشە نەکات.
‌ئەوەی کە ئاگاداری مێژوبین، کەس تا سەر ناتوانێ  بەو شێوە برواتە پێش و بەرەوڕوی گەل یان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بونەوە.
‌پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌کانی بگوازێته‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان
ANF - حه‌له‌ب 21.05.2013
 
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، سیاسه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان ده‌گۆڕن دواى  ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم  هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌ سنووریه‌کانی رۆژئاوای کوردستان جێگیر کران و خرانه‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌ .
 چاودێرانی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نن پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێت ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان بگوازێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ جاری سێهه‌م بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ره‌خنه‌یان کرد و ناڕه‌زایی توندیان ده‌ربڕی .
سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیش رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ لێدوانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌لێدوانه‌که‌دا هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاواو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) سه‌ر به‌ده‌سته‌ی باڵای کورد، به‌ پێشێل کردنی رێککه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و وه‌رگرتنی بڕیاری تاک لایه‌نه‌ تاوانبار کرد ، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ پێداچوونه‌ به‌سیاسه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌نه‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر به‌گشتی په‌یڕه‌و نه‌کرێت .
هاوکات دوای لێدوانه‌که‌ی بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان جێگیر کران و ده‌روازه‌ی سنووریش له‌چوون و هاتنی هاوڵاتیان داخرا .
چاودێرانی سیاسیش له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) راده‌گه‌یه‌نن و له‌و باوه‌ڕه‌دان پارتی له‌بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جاری سێهه‌مین  ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، گێره‌شێوێنی و ئالۆزی ده‌نێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی بارزانی بۆ جاری سێهه‌م دژی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانه‌ و به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و دژبه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌یان کردو ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر نیشاندا .
ئه‌وه‌ش زۆر روون و به‌رچاوه‌ کرده‌وه‌کانه‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان به‌و واتایه‌یه‌ که‌ پارتی و گه‌لێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی له‌رۆژئاوای کوردستان بوونه‌ته‌ هۆی پشێوی ئاسایش و ئارامی و رژاندنی خوێن ، له‌لای خۆشیه‌وه‌ رایانده‌گرێت و که‌ پشتگیریان لێ ده‌کات .
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش ئه‌ندام په‌رله‌مانێکى گۆڕان ناوه‌ڕۆکی رێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی نوری مالیکی دا پێکهاتبوو ئاشکرا کرد و رایگه‌یاندبوو به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان ره‌زامه‌ندى نیشان داوه‌ که‌ هێزه‌کانی دیجله‌ سه‌ر به‌ عێراق له‌ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کاندا جێگیر ببن، له‌به‌رامبه‌ریشدا مالیکی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بده‌نه‌ هه‌رێم و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ دێت که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ناوچه‌ جێ ناکۆکیانه‌ی به‌ (40) میلیۆن دۆلار فرۆشتووه‌. چاودێرانی سیاسیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی هه‌وڵدانی ده‌رباز کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆی پارتی بۆ رۆژئاوای کوردستانه‌ .
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارته‌ سیاسیه‌کان داوای کردبوو که‌ هه‌ندێک خاڵی ده‌ستووری هه‌رێم بگۆڕدرێت و بۆ جاری سێهه‌مین خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناکۆکی نێوان ئه‌و و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن قووڵتر ببێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆن رادیه‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم سه‌ر له‌نوێ بخرێته‌ ریفراندۆمه‌وه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پارتی ده‌نگی پێویست به‌ ده‌ست نه‌خات. له‌راپرسی یه‌کدا که‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستنیشانیان کردووه‌، له‌هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول که‌ بڕیاره‌ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی یه‌که‌مین به‌ده‌ست بخات و پارتیش بکه‌وێته‌ پله‌ی دووهه‌م .
ده‌زانرێت که‌ به‌ داخستنی سنووره‌کان و هه‌ندێک ناوه‌ندی راگه‌یاندن (تیڤی، رۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕ) که‌ سه‌ر به‌ نێچیروان بارزانییه‌، له‌به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و هێزه‌کانی ئاسایش که‌مپینی ره‌ش کردنیان ده‌ستپێکردووه‌، ئارمانجی ئه‌و که‌مپینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ قه‌یرانه‌کانی ناخۆیی بگوازنه‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان .
هاوکات ئه‌وه‌ش جاری یه‌که‌م نییه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌ی سنووری رۆژئاوا داده‌خات، له‌قۆناخی به‌رخودانی (سه‌رێکانی)یشدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستووری نه‌دا که‌ هاوکاری مرۆڤایی ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بکرێت. به‌ڵام به‌ دوای سه‌رکه‌وتنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌دژی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان، حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستانیش پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌که‌یدا کرده‌وه‌ و بڕیاری خۆی گۆڕی .‎

قەیران نابێت وەگوازەرێ، دەبێ چارەسەری بۆ بکرێت.

‌پارتی هەر وەک سەدام حوسێن، لەو کاتەوە هاتۆتە سەر کار هەر ڕۆژەێ پەلاماری حیزب و ڕێکخراوەیێک ئەدات. ڕۆژ نیە جەیشەکەی ڕۆ بە پارت و دەوڵەتێ نەخاتە سەنگەر و هەڕەشەو گوڕەشە نەکات.
‌ئەوەی کە ئاگاداری مێژوبین، کەس تا سەر ناتوانێ بەو شێوە برواتە پێش و بەرەوڕوی گەل یان کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بونەوە.

‌پارتی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌کانی بگوازێته‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان
ANF - حه‌له‌ب 21.05.2013

سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو، سیاسه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان ده‌گۆڕن دواى ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵه‌ سنووریه‌کانی رۆژئاوای کوردستان جێگیر کران و خرانه‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌ .
چاودێرانی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نن پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێت ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی بۆ رۆژئاوای کوردستان بگوازێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ جاری سێهه‌م بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ره‌خنه‌یان کرد و ناڕه‌زایی توندیان ده‌ربڕی .
سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیش رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ لێدوانه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستانی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌لێدوانه‌که‌دا هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاواو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) سه‌ر به‌ده‌سته‌ی باڵای کورد، به‌ پێشێل کردنی رێککه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و وه‌رگرتنی بڕیاری تاک لایه‌نه‌ تاوانبار کرد ، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ پێداچوونه‌ به‌سیاسه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ر رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌نه‌وه‌، له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر به‌گشتی په‌یڕه‌و نه‌کرێت .
هاوکات دوای لێدوانه‌که‌ی بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان، رۆژی دووشه‌ممه‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان جێگیر کران و ده‌روازه‌ی سنووریش له‌چوون و هاتنی هاوڵاتیان داخرا .
چاودێرانی سیاسیش له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK) راده‌گه‌یه‌نن و له‌و باوه‌ڕه‌دان پارتی له‌بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جاری سێهه‌مین ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، گێره‌شێوێنی و ئالۆزی ده‌نێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی بارزانی بۆ جاری سێهه‌م دژی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستانه‌ و به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و دژبه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌یان کردو ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر نیشاندا .
ئه‌وه‌ش زۆر روون و به‌رچاوه‌ کرده‌وه‌کانه‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی رۆژئاوای کوردستان به‌و واتایه‌یه‌ که‌ پارتی و گه‌لێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی له‌رۆژئاوای کوردستان بوونه‌ته‌ هۆی پشێوی ئاسایش و ئارامی و رژاندنی خوێن ، له‌لای خۆشیه‌وه‌ رایانده‌گرێت و که‌ پشتگیریان لێ ده‌کات .
چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش ئه‌ندام په‌رله‌مانێکى گۆڕان ناوه‌ڕۆکی رێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی نوری مالیکی دا پێکهاتبوو ئاشکرا کرد و رایگه‌یاندبوو به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان ره‌زامه‌ندى نیشان داوه‌ که‌ هێزه‌کانی دیجله‌ سه‌ر به‌ عێراق له‌ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کاندا جێگیر ببن، له‌به‌رامبه‌ریشدا مالیکی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بده‌نه‌ هه‌رێم و ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ دێت که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ناوچه‌ جێ ناکۆکیانه‌ی به‌ (40) میلیۆن دۆلار فرۆشتووه‌. چاودێرانی سیاسیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی هه‌وڵدانی ده‌رباز کردنی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆی پارتی بۆ رۆژئاوای کوردستانه‌ .
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارته‌ سیاسیه‌کان داوای کردبوو که‌ هه‌ندێک خاڵی ده‌ستووری هه‌رێم بگۆڕدرێت و بۆ جاری سێهه‌مین خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناکۆکی نێوان ئه‌و و لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن قووڵتر ببێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆن رادیه‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم سه‌ر له‌نوێ بخرێته‌ ریفراندۆمه‌وه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پارتی ده‌نگی پێویست به‌ ده‌ست نه‌خات. له‌راپرسی یه‌کدا که‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستنیشانیان کردووه‌، له‌هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلول که‌ بڕیاره‌ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی یه‌که‌مین به‌ده‌ست بخات و پارتیش بکه‌وێته‌ پله‌ی دووهه‌م .
ده‌زانرێت که‌ به‌ داخستنی سنووره‌کان و هه‌ندێک ناوه‌ندی راگه‌یاندن (تیڤی، رۆژنامه‌ و ماڵپه‌ڕ) که‌ سه‌ر به‌ نێچیروان بارزانییه‌، له‌به‌رامبه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل YPG و هێزه‌کانی ئاسایش که‌مپینی ره‌ش کردنیان ده‌ستپێکردووه‌، ئارمانجی ئه‌و که‌مپینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ قه‌یرانه‌کانی ناخۆیی بگوازنه‌وه‌ رۆژئاوای کوردستان .
هاوکات ئه‌وه‌ش جاری یه‌که‌م نییه‌ که‌ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌ی سنووری رۆژئاوا داده‌خات، له‌قۆناخی به‌رخودانی (سه‌رێکانی)یشدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستووری نه‌دا که‌ هاوکاری مرۆڤایی ده‌ربازی رۆژئاوای کوردستان بکرێت. به‌ڵام به‌ دوای سه‌رکه‌وتنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌دژی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان، حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستانیش پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌که‌یدا کرده‌وه‌ و بڕیاری خۆی گۆڕی .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر