Pages

۱۳۹۲ خرداد ۱۸, شنبه

PJAK : هه‌موو جۆره‌ هێرشێک بۆ سه‌ر باوه‌رمه‌ندانى ئایینى یارسان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین


PJAK :

 هه‌موو جۆره‌ هێرشێک بۆ سه‌ر باوه‌رمه‌ندانى ئایینى یارسان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

PJAK : هه‌موو جۆره‌ هێرشێک بۆ سه‌ر باوه‌رمه‌ندانى ئایینى یارسان شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

ANF - قەندیل پۆست

کوردناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان PJAK سه‌باره‌ت به‌و بێرێزى و سوکایه‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ندێک باوه‌رمه‌ندانى ئایینى یارسان له‌ ئێران کرا ، لێدوانێکى بۆ راى گشتی بڵاوکردووه‌ و ده‌ستنیشانى ده‌کات که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئێراندا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ بۆ تێکدانى ته‌بایى ژیانى گه‌لان و بۆ ئه‌وه‌ى که‌ بتوانێ‌ سیاسه‌تى دزیو و نادیمۆکراتیکى خۆى له‌ کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ پێبدات .  PJAK راشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ئایین و باوڕییه‌کان که‌ ئه‌مجاره‌یان ئایینى یارسان ده‌بێته‌ ئامانجى هێرش و بێ‌ڕێزى و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داواش له‌گه‌لى کورد ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێستانه‌ بێده‌نگ نه‌مێنن .

PJAK رایده‌گه‌یه‌نێت :"گومان له‌وه‌دا نیه‌ که‌ گه‌لى کورد به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆى وه‌دیهاتنى زه‌مینه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌ندى فه‌رهه‌نگى له‌ هه‌رێمه‌که‌دا که‌ تێیدا پێوان و پێوه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ و نرخه‌کان پارێزراون. له‌وناوه‌دا ئه‌وه‌ى که‌ بۆته‌ هۆى بشێوى و ئاڵۆزى له‌ ژیانى گه‌لى کورددا و هه‌بوونى خۆى له‌ دروستکردنى که‌له‌به‌رى فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌ڵایه‌تیدا دبینێته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاته‌."

هێرشێکى نوێى تواندنه‌وه‌ى ئایدۆلۆژى وفه‌رهه‌نگى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌

PJAK له‌لێدوانه‌که‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت :"ده‌سه‌ڵات له‌ ئێراندا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه‌ بۆ تێکدانى ته‌بایى ژیانى گه‌لان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى که‌ بتوانێ‌ سیاسه‌تى دزیو و نادیمۆکراتیکى خۆى له‌ کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ پێبدا، رێبازى له‌ناوبردنى هێزه‌ دیمۆکراتیکه‌کانى گرتووه‌ته‌ به‌ر. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌، به‌رده‌وام هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانى فه‌رهه‌نگى گه‌لان و به‌ بێ‌ڕێزى کردن و سووکایه‌تى پێکردنیان خواستى له‌ناو بردنیانى هه‌یه‌. دیاره‌ که‌ هێرشێکى نوێى ئایدۆلۆژیکى و تواندنه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئێرانه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌. "

بێریزى له‌به‌رامبه‌ر باوه‌رى و ئایینى یارسان و هه‌رجۆره‌ ئایینێک وه‌ک بێحورمه‌تى له‌به‌رامبه‌رگه‌ل ده‌بینین

سه‌باره‌ت به‌و بێرێزى و سوکایه‌تیه‌ى به‌رامبه‌ر به‌هه‌ندێک که‌سایه‌تى باوه‌ردارى ئایینى یارسان له‌ ئێران کرا PJAK ووتى :" به‌تایبه‌ت شایه‌دى ئه‌وه‌ین که‌ ئه‌م هێرشانه‌ بۆ سه‌ر ئایین و باوڕییه‌کان که‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندندایه‌ و ئه‌مجاره‌یان ئایینى یارسان ده‌بێته‌ ئامانجى هێرش و بێ‌ڕێزى و دیسان گه‌لى کورد ئامانجى سه‌ره‌کى ئه‌م هێرشانه‌یه‌. ئایین و باوه‌ڕى به‌شێکى بنه‌ڕه‌تى له‌ فه‌رهه‌نگ و ناسنامه‌ى گه‌لى کورده‌ و بێ‌ڕێزى له‌ به‌رانبه‌رى ئه‌وانه‌ وه‌ک بێ‌حورمه‌تى به‌ گه‌له‌که‌مان ده‌بینین. هه‌ڵبه‌ت که‌ باوه‌ڕییه‌کانى گه‌لى کورد ریشه‌یان له‌ مێژوویدا هه‌یه‌ و له‌ته‌ک شوناسى گه‌لى کورددا تێکه‌ڵاون."

 له‌به‌رده‌وامى لێدوانه‌که‌دا PJAK رایده‌گه‌یه‌نێت کاردانه‌وه‌ى ئه‌و هێرش و بێ‌رێزییه‌ هه‌تا راده‌یه‌که‌ که‌ دوو که‌س له‌ باوه‌ڕمه‌ندانى ئایینى یارسان بۆ شه‌رمه‌زار کردنى ده‌ستیان داوه‌ته‌ چالاکى خۆ سووتاندن. هه‌ر ئه‌م چالاکییه‌ نیشان له‌ کاریگه‌رى له‌ڕاده‌به‌ده‌رى تیرۆرى فه‌رهه‌نگى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌."

بێ‌حورمه‌تییه‌ له‌ناو ده‌زگاى په‌روه‌رده‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا به‌ شێوازێکى سیسته‌ماتیک په‌یڕه‌و ده‌کرێت

له‌درێژه‌ى لێدوانه‌که‌دا PJAK به‌بیرى هێناوه‌یه‌وه‌ که‌ هه‌رماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ شارى مه‌ریوان شایه‌دى بێ‌رێزى به‌ جل‌وبه‌رگى ژنانى کورد که‌ به‌شێکه‌ له‌ ناسنامه‌ى گه‌له‌که‌مان بووین و ئه‌مڕۆش له‌ شارى سه‌حنه‌ و هه‌مه‌دان شایه‌دى بێ‌ڕێزى به‌ ئایینى یارسانین. هه‌روه‌ها ئه‌م بێ‌حورمه‌تییه‌ له‌ناو ده‌زگاى په‌روه‌رده‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێراندا به‌ شێوازێکى سیسته‌ماتیک په‌یڕه‌و ده‌کرێت. ئه‌وه‌ش نیشان له‌وه‌یه‌ که‌ سیاسه‌تى ئێران بو گه‌لى کورد له‌ چوارچێوه‌ى ژینۆسایدى فه‌رهه‌نگى دایه‌.

ئه‌و هێرشه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێکى هاوشێوه‌ مه‌حکووم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

له‌کۆتاى لێدوانه‌که‌دا کوردناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان ده‌ستنیشانى کر که‌ ئه‌و هێرشه‌ و هه‌ر چه‌شنه‌ هێرشێکى هاوشێوه‌ مه‌حکووم و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و رایگه‌یاند :" داوا له‌ گه‌لى کورد ده‌که‌ین که‌ له‌ وه‌ها پێواژۆیه‌کدا به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن و له‌ هه‌مبه‌رى هێرشى به‌م جۆره‌ بێ‌ده‌نگ و بێ‌هه‌ڵوێست نه‌مێنن. گه‌له‌که‌مان له‌هه‌ر شوێنێک بێت، پێویسته‌ ئه‌م هێرشه‌ وه‌ک هێرش له‌سه‌ر نرخ و به‌هاکان و شوناسى گه‌لى کورد چاو لێبکات و به‌وجۆره‌ خاوندارێتى لێبکات. باوه‌ڕمه‌ندانى ئایینى یارسان و هه‌موو ئایینه‌کانى دیکه‌ى کوردستان، بۆ خۆپاراستن له‌ هه‌مبه‌رى ژینۆسایدى فه‌رهه‌نگى پێویسته‌ که‌ یه‌کێتى دیمۆکراتیکى نه‌ته‌وه‌یى به‌هێزتر بکه‌ن."

*******************

PJAK : hemû core hêrşêk bo ser bawermendanî ayînî yarsan şermezar dekeyn

ANiF - qendîl post


Kurdnasyonî partî jyanî azadî kurdistan PJAK sebaret bew bêrêzî û sukayetyey beramber hendêk bawermendanî ayînî yarsan le êran kra , lêdwanêkî bo ray giştî bllawkirduwe û destinîşanî dekat ke desellat le êranda berdewam hewllîdawe bo têkdanî tebayî jyanî gelan û bo ewey ke bitwanê syasetî dzîw û nadîmokratîkî xoy le komellgada pere pêbdat .  PJAK Raşîdegeyenêt ew core hêrşane bo ser ayîn û bawrrîyekan ke emcareyan ayînî yarsan debête amancî hêrş û bêrêzî û şermezar dekeyn û dawaş legelî kurd dekeyn leberamber bew hellwêstane bêdeng nemênin .

PJAK Raydegeyenêt :"guman leweda nye ke gelî kurd be hemû pêkhatekanyewe buwete hoy wedîhatnî zemîneyekî dewllemendî ferhengî le herêmekeda ke têyda pêwan û pêwerî komellayetî berz bûnetewe û nirxekan parêzrawn. Lewnaweda ewey ke bote hoy bşêwî û allozî le jyanî gelî kurdda û hebûnî xoy le drustkirdnî keleberî ferhengî û komellayetîda dbînêtewe, desellate."

Hêrşêkî nwêy twandnewey aydolojî wferhengî lelayen desellatî êranewe destî pêkirduwe

PJAK lelêdwanekeyda raydegeyenêt :"desellat le êranda berdewam hewllîdawe bo têkdanî tebayî jyanî gelan dedat bo ewey ke bitwanê syasetî dzîw û nadîmokratîkî xoy le komellgada pere pêbda, rêbazî lenawbirdnî hêze dîmokratîkekanî girtuwete ber. Leser em bnemaye, berdewam hêrş dekate ser hemû beşekanî ferhengî gelan û be bêrêzî kirdin û sûkayetî pêkirdinyan xwastî lenaw birdinyanî heye. Dyare ke hêrşêkî nwêy aydolojîkî û twandnewey ferhengî le layen desellatî êranewe destî pêkirduwe. "

Bêrîzî leberamber bawerî û ayînî yarsan û hercore ayînêk wek bêhurmetî leberambergel debînîn

Sebaret bew bêrêzî û sukayetyey beramber behendêk kesayetî bawerdarî ayînî yarsan le êran kra PJAK wutî :" betaybet şayedî eweyn ke em hêrşane bo ser ayîn û bawrrîyekan ke le peresendindaye û emcareyan ayînî yarsan debête amancî hêrş û bêrêzî û dîsan gelî kurd amancî serekî em hêrşaneye. Ayîn û bawerrî beşêkî bnerretî le ferheng û nasnamey gelî kurde û bêrêzî le beranberî ewane wek bêhurmetî be gelekeman debînîn. Hellbet ke bawerrîyekanî gelî kurd rîşeyan le mêjûyda heye û letek şunasî gelî kurdda têkellawn."

 leberdewamî lêdwanekeda PJAK raydegeyenêt kardanewey ew hêrş û bêrêzîye heta radeyeke ke dû kes le bawerrmendanî ayînî yarsan bo şermezar kirdnî destyan dawete çalakî xo sûtandin. Her em çalakîye nîşan le karîgerî lerradebederî tîrorî ferhengî komarî îslamî êrane."

Bêhurmetîye lenaw dezgay perwerdey komarî îslamî êranda be şêwazêkî sîstematîk peyrrew dekrêt

Ledrêjey lêdwanekeda PJAK bebîrî hênaweyewe ke hermaweyek lemewber le şarî merîwan şayedî bêrêzî be cliwbergî jnanî kurd ke beşêke le nasnamey gelekeman bûyn û emrroş le şarî sehne û hemedan şayedî bêrêzî be ayînî yarsanîn. Herweha em bêhurmetîye lenaw dezgay perwerdey komarî îslamî êranda be şêwazêkî sîstematîk peyrrew dekrêt. Eweş nîşan leweye ke syasetî êran bu gelî kurd le çwarçêwey jînosaydî ferhengî daye.

Ew hêrşe û her çeşne hêrşêkî hawşêwe mehkûm û şermezar dekeyn

Lekotay lêdwanekeda kurdnasyonî partî jyanî azadî kurdistan destinîşanî kir ke ew hêrşe û her çeşne hêrşêkî hawşêwe mehkûm û şermezar dekeyn û raygeyand :" dawa le gelî kurd dekeyn ke le weha pêwajoyekda be hestyarîyewe hellsiwkewt bken û le hemberî hêrşî bem core bêdeng û bêhellwêst nemênin. Gelekeman leher şwênêk bêt, pêwîste em hêrşe wek hêrş leser nrix û behakan û şunasî gelî kurd çaw lêbkat û bewcore xawindarêtî lêbkat. Bawerrmendanî ayînî yarsan û hemû ayînekanî dîkey kurdistan, bo xoparastin le hemberî jînosaydî ferhengî pêwîste ke yekêtî dîmokratîkî neteweyî behêztir bken."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر