فه‌یسبوک ده‌ڵێت حکومه‌تی چه‌ندین وڵات داوای زانیاریـیان له‌سه‌ر بهشـداربووانیان کردووه.
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک ده‌ڵێت ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵدا ده‌زگای حکومی 74 وڵات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داوایان لێـکردووه زانیاری له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار به‌شـداربووی بدات.
ڕاپـۆرته‌که‌ی فه‌یسبوک که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، نیشـانی ده‌دات ده‌زگاکانی جێبه‌جێـکردنی یاسا داوای زانیاریـیان له‌سه‌ر نزیکه‌ی 38 هه‌زار کردووه، ده‌ڵێت نیوه‌ی داواکان له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئه‌مه‌ریکاوه بوون.
به‌پـێی فه‌یسبوک ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی 12 هه‌زار داواکاری هه‌بووه له‌سه‌ر 21 هه‌زار به‌شـدار، به‌ڵام 79% ی وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه. پاشـان هیندسـتان 3245 داواکاری له‌سه‌ر 4144 به‌شـدار هه‌بووه و ته‌نها له‌سه‌ر 50% زانیاری دراوه. تورکیاش 96 داواکاری له‌سه‌ر 170 به‌شـدار هه‌بووه و له‌سه‌ر 47% زانیاری وه‌رگرتووه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی مه‌یدانی ته‌قسیم و پارکی گهزێی ئسته‌نبوڵ گوتی تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی خراپـترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵـگا.
ده‌توانن ده‌قی ڕاپـۆرته‌که‌ی فه‌یسبوک له‌م لینکه‌دا بـبینن.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1738089.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر