به‌ڵگه نهێنیه‌کانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌رباره‌ى ته‌له‌فزیۆنى (ڕووداو)
شەممە, 31 ئاب 2013 12:17
وه‌رگێڕانى له تورکیه‌وه / سه‌لاح خدر
penusakan
ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو ماوه‌یه‌ک به‌رله ئیستا ده‌ستى به‌په‌خشى خۆى کرد، ئێستاش به‌ڵگه‌کان زیاتر ئاشکراى ده‌که‌ن که ده‌وڵه‌تى تورک له‌پشت دروستکردنى ئه‌و تهلهفزیۆنهوهیه و ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ى ده‌یبینن ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت.
له به‌ڵگه‌که‌دا که واژۆى وه‌زاره‌تى کارى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاى له‌سه‌ره ئاشکرا ده‌بێت که ته‌له‌فزیۆنى ڕووداو، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه و له چوارچێوه‌ی قۆناخى نوێ بۆ تهڤگهرێکى ده‌رونى دژى PKK دروست کراوه.
له هه‌رێمى باکور ته‌ڤگه‌رى پسکۆلۆژى له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنى ڕوداوه‌وه دژى PKK
ئه‌م به‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زراره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاوه بۆ کۆنسوڵیهتى ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر نێدراوه، تیایدا ده‌ستنیشان کراوه که ده‌وڵه‌تى تورک له هه‌رێمى باکوور عێراق که (باشوورى کوردستان) ده‌کات، له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمیدا به‌هاوکارى هێزه ( هه‌رێمیه‌کان ) که مه‌به‌ستى زیاتر له (پارتى دیموکراتى کوردستان PDK )یه له چوارچێوه‌یه‌کى تهڤگهرێکى پسکۆلۆژى (ده‌رونى ) ته‌له‌فزیۆنێک به‌ناوى ڕووداو که ناوه‌نده‌که‌ى له هه‌ولێره ئاماده ده‌کات ، له‌به‌ڵگه‌که‌دا ئامانجى دروست کردنى ڕووداو به‌م شێوه‌یه نیشاند ده‌درێت .
رێکخستنى تیرۆرى و گرێدراوه‌کانى ( مه‌به‌ست PKK یه ) ، به‌ڕێى ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌که ته‌شیر بکرێن، و ڕوو و ئامانجه‌کانیان خراپ بکه‌ن، ڕاى گشتى دژى ئه‌و ڕێکخستنانه هان بدرێن ، واتا (پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD و PKK ) . ئه‌وه بۆ سیاسه‌تمان له هه‌رێمه‌که خاوه‌ن گرنگیه‌کى ستراتیژیه و سهفارهتهکهمان له هه‌ولێر به‌رپرسیارى ئه‌و کاره‌یه .
(سياسه‌تى په‌خشى ڕووداو تیڤى له‌لایه‌ن میتى تورکیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى خه‌رجى نهێنیه‌وه له بودجه‌دا تورکیا خه‌رجى بۆ ته‌رخان ده‌کرێت )
تهلهفزۆنى ڕووداو دژى PYD و PKK په‌خش ده‌کات له‌لایه‌ن ته‌ڤگه‌رى پسکۆلۆژى و رێکخستنى میتى تورکیه‌وه سه‌رپه‌شتى ده‌کرێت ، به‌شێوه‌یه‌کى ڕێک وپێک ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ر مانگێک میت ده‌ینرێت بۆ کۆنسوڵى تورکیا له‌هه‌ولێر له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، جگه‌له‌وه‌ش ئاشکراش ده‌بێت که خه‌رجى ماددى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى مالیه و له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زاره‌تى تورکیاوه قبوڵ ده‌کرێت .
له‌و کاته (ڕووداو) ده‌ستى به په‌خش کرد که به‌تایبه‌تى شۆڕشى گه‌لى کورد له‌ڕۆژئاوا به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت . رووداو به هه‌واڵ و به‌رنامه‌کانیان ده‌ستیان کردوه به قۆناخى ره‌شکردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد بۆ قازانجى ده‌وڵه‌تى تورک، زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ى له شاشه‌ى (ڕووداو ) ده‌رده‌که‌ون که‌له PKK دابڕاون.
له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌کانى PKK بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى به‌ڵام ڕووداو به‌و تهعلیماتهى له‌لایه‌ن میتى تورکیاوه پێى ده‌گات هه‌موو کارى و خه‌باتى خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ تا یه‌کێتى نێوان کوردان تێکبدات .
زۆربه‌ى کارمه‌ندانى ڕووداو جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن و ئه‌وانه‌ن که‌له‌ناو PKK دا ڕایانکردوه
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى به‌ده‌ستى (لێکۆڵین ئۆرگ) که‌وتوه ته‌له‌فزیۆنى رووداو که‌له‌ژێر چاودێرى (MIT)میتى تورک په‌خشت خۆى ده‌کات ، ده‌زگاى میت مۆڵه‌تى به‌وان داوه که‌له‌و ته‌له‌فزیۆنه‌دا کاربدهن هه‌روه‌ها به‌و که‌سانه‌ى له خوێندنگا تورکیهکانى و جه‌ماعه‌تى فه‌تحوڵا گیوله‌ن په‌روه‌رده‌کراون هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى له ناو PKK دا ڕایانکردوه، به‌تایبه‌ت گرنگه که ئه‌وانه‌ى له PKK دابڕاون له‌وێ کار بکه‌ن .
له‌به‌شى کۆتایى به‌ڵگه‌که‌دا(10) مادده که سیاسه‌تى په‌خشى ڕووداو دیار ده‌کات ئاشکرا کراوه، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان کراوه که سه‌فاره‌تى تورکیا له هه‌ولێر به‌رپرسیاره له پێکهێنانى ئه‌و ماددانه.
مادده‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:
1 – ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام له‌پێشه‌وه بن که دژى ڕێکخستن ( PKK ) ن و نێوانیان له‌گه‌ڵ PKK نیه و خراپه .
2- به‌رنامه‌ى پڕوپاگهندهیى دژى ڕێکخستى جیاخوازى PKK و گرێدراوه‌کانى وه‌ک PYD و YPG ، ئاماده‌بکرێت .
3- له سوریا که‌سایه‌تى دژ به‌رى PKK وه‌ک س. به‌دره‌دین و عهبدلوحهکیم به‌شار، دهرخهنه پێش و وه‌ک سه‌رۆکى کورد بیانناسێنن .
4- به‌رنامه‌ى به‌و شێوه‌یه سازبکرێت که چونى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌ى که له سوریا کوردى لێیه ڕه‌وا بکات.
5 – دژایه‌تى هه‌موو ئه‌و ڕێکخستنانه بکرێت که گرێدراوى ئه‌وانن و دژى YPG و PYD بێ باوه‌ڕى دروست بکرێت . کار بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تى کوردى سوریا ناکه‌ن و کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێ ئیعتبار ببن.
6 - له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى باکورى عێراق (هه‌رێمى باشوورى کوردستان ) و پارتى دیموکراتى کوردستان PDK داومانه بۆ داخستنى ده‌رگاى سنور، پێده‌چێت له ئه‌نجامى گه‌مارۆى ئابووریدا کێشه‌ى ژیانى بێته ئاراوه ، له‌و کاته‌دا PYD وه‌ک به‌رپرسى ئه‌و کاره‌ساته نیشان بدرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رنامه و هه‌وڵدان بۆ ره‌شکردنى PYD سازبکرێن.
7- هه‌واڵى دهزئینفۆرماسیۆن بڵاوبکریته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که PKK و ڕ‌ژێمى سووریا په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
8- تێگه‌یشتنێکى وا دروست بکرێت که PKK فشار بۆ سه‌ر پارته‌کانى ڕۆژئاوادێنێت و ده‌ستگیریان ده‌کات، له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵ ئاماده‌بکرێت و ناڕازیى له‌ناو خه‌ڵکدا دژ به PKK دروست بکرێت.
9- به‌هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌واڵێک دروست نه‌کرێت که ببێته پڕوپاگه‌نده بۆ PYD و YPG .
10- هه‌وڵدانێکى زۆر بده‌ن بۆئه‌و بانگه‌شانه‌ى که تورکیا وڵاتێکى دۆستى کوردى سوریاوه و برایانه.
سه‌رچاوه / لێکۆڵین ئۆرگ.
تێبینی: وەرگیراوە لە سایتی فوڕات نیوس
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر