Pages

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

کورد مافی نیە لەدەرەوەی ئایین بیر بکاتەوە یان سیاسەت بکا !


کورد مافی نیە لەدەرەوەی ئایین بیر بکاتەوە یان سیاسەت بکا !
وەڵامێک بۆ ئەوانەی پێیان وایە پەیەدە لەگەڵ رژێمی سوریا رێک کەوتوە

جەبار عەزیز

کورد بەدرێژای مێژوو لەژێر سایەی خەلافەتو ئەمیر و ئومەرای ئیسلامیدا بووە و و هەمیشە چەوساوە بوە کە پێم دەڵێی ئەو خەلافەت و دەسەڵاتەی هەبووە دەسەڵاتێکی دینی نەبووە سەرت دای لەبەرد هەرچی بێ ئەو حوکمە بەناوی دینەوە کراوە خوا چەند لەو حوکمە رازیە یان نیە ئەوەیان قسەیەکی ترە!!! ئەوە مێژووی نوێش سەرەرای سیاسەتی دەوڵەتانی کۆڵۆنیاڵ زیاتر لەوان ئەوەی کوردی چەوساندۆتەوە حوکم و رژێمەکانی ناوچەکەبوون کە بەحیساب برای دینیمانن هەتا گەیشتە ئەوەی بەناوی خواو قورئانەوە ئەنفال کراین رژێمەکان چیانکرد بەهەر حاڵ ئەی لەئاستی کۆمەڵایەتی کاردانەوەچی بوون؟کوان نارەزایتی نامەو خۆپیشاندان و ئیدانەکردنی و دژایەتی ئەوان بۆ ئەنفالی کورد ؟؟؟ کامە زانا و موفتی دینی هاتنە دەنگ و قسەیان کرد جگە لە هەندێک رۆشنبیری وەک هادی عەلەوەی کە ئەویش علمانی بوو !!!
ئەی ئێوە ئەی برا بێگانە پەرستەکانم ئەی ئێوە ئەی بەری ئەم خاکو ئاوەتان پێ حەرام نەفرەت لەبیر و هزرتان کە شەری دژی کوردتان پێ رەوایە نەفرەت و خەجاڵەتی بۆخۆتان و بۆ بیرکردنەوەتان چەند شەرم دەکەم کوردێک هەبێ وەک من بەم زمانە بدوێو شەری کوردانی پێ غەزابێ !!
کورد وەک هەموو گەلانی تری دونیا مافی ئەوەی هەیە سیاسەت بکاو لەپێناو مەفەکانیشی کە کەس ئەو حەقەی نەبێ کورد ئەو حەقەی هەیە دەست بخاتە دەستی شەیتانیشەوە !!ئەگەر ئەو قسەی بەشێک لە ئیسلامیەکانی کوردستان کردویانەتە بەهانە بۆ دژایەتی کردنی شۆرشی کوردی لەسوریا کە گوایە لەگەڵ بەشار ئەسەد رێک کەوتون هێشتا ئەوە نارەوا نیە مادام لەپێناو مافەکانی کوردە ..ئەمە بەومانایە نیە کە پشتیوانبین لەگەڵ ئەو کارە نارەواو درندانەی رژێمی سوریا بەڵام دواجار کورد حەقی ئەوەی هەیە ئاقڵانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات نەک عاتیفیان و ئاینیانە چونکە گەمەکە لەوە ناشیرنترە 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر