Pages

۱۳۹۲ مرداد ۲۰, یکشنبه

بەشداری کۆماری ئیسلامی کورد کۆژی ئیران لە کۆنگرەی نەتەوەیی!


بەشداری کۆماری ئیسلامی کورد کۆژی ئیران لە کۆنگرەی نەتەوەیی!
لە سایتی هاوڵاتی وتووێژیکم لە گەڵ ڕێزدار کاک ئیبراهیم عەلیزادە، سکرتیری کۆمەڵە ریکخراوی کوردستانی حکا، خوێندەوە کە ئەم پرسیار ووەڵامە سەرنج ڕاکیش بوو بەلامەوە. 


هاوڵاتی‌: ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ بڕیار بدات ، ئێوه‌ ده‌ست به‌ دیالۆگ و ئاشتی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌ن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن ؟ وه‌كو ده‌وترێت ئێرانیش به‌ نیازه‌ ئاماده‌ی كۆنگره‌ بێت وه‌كو میوان، ئه‌وه‌ په‌یامێك نییه‌ بۆ ئێوه‌؟
ئیبراهیمی‌ عه‌لیزاده‌: ئێمه‌ ناچینه‌ ناو ساڵۆنی كۆنگره‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ نوێنه‌رانی حكومه‌تێك له‌وێ حزوریان بێت كه‌ فه‌رزادی كه‌مانگه‌رو ده‌یان رۆڵه‌ی بێتاوانیان ته‌نیا بۆ چاوترسێنكردنی جه‌ماوه‌ر ئیعدام كردبێ، ئێستاش سه‌ره‌تایترین مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكات. ئه‌وه‌ بێ رێزی به‌خوێنی گیانبه‌ختكردوانمان.ئێمه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كمان نه‌دیوه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێران ئاماده‌بێ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕه‌سمی بناسێت، با رژێم زیندانیه‌ سیاسیه‌كان ئازاد بكات، با رێگا بدات دورخراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ژیانی خۆیان، با مه‌جالی چالاكی مه‌ده‌نی فه‌راهه‌م بكات، با حاڵه‌تی میلیتاریزه‌ بونی كوردستان كۆتایی پێبێنێت، ئه‌و جار ده‌توانێ ئه‌و بابه‌ته‌ بێته‌ گۆڕێ و داوای هه‌ڵوێستیش له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان بكرێت.
HTTP://HAWLATI.ORG/?P=2647
‌هەر چەند باس لەسەر جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە خەڵکی ئیران بە گشتی و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بکرێت کەمە. یەکێک لە سیاسەتە ژهراویەکانی کۆماری ئیسلامی و هەموو داگیرکەرانی کوردستان بێدەنگی کردنی تەواوە لە کێشەی کورد تا ئەو جێگایە بۆیان چووبێتە پێش و یان ئەگەر ناچار کرابن تا ئەو جێگایە بۆیان کرابێت بە نەهینی لە پشت دەرگای داخراوەوە هاتونە سەر میزی وتووێژ. کەڵک وەرگرتنی لە تەفرەقەو و ناتەبایی لە نیوان هێزە سیاسیەکانی کوردستاندا یەکێتر لەو سیاسەتانە بووە و ئیستاش زۆر کەڵکی لێ وەر ئەگرن. 
کۆمەڵە لە ساڵەکانی ١٣٥٧ -١٣٥٨ لە سنە و مەریوان و مەهاباد و دواتر لە هەیئەتی نوێنەرایەتی خەلکی کورد و بۆ گۆڕینەوەی دیلکراوەکان دیدار و وتوێژی ڕاستەخۆی لە گەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بووە و بە خێرایی و بە روونی و شەفافیەتەوە ئاکامی وتووێژەکان و پیلانی کۆماری ئیسلامی لە پشت وتووێژەکانەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کۆردستان باس کردووە.
یەکێک لەو هەنگاوانەی کە دەکرێت لە کۆنگرەی نەتەوەیی چاوەڕوان بکرێت هێنانەرروی کێشەی کوردە لە ناوچەکەدا و باسی کردنی هاوپشتی و هاوخەباتی گەلی کوردە بە شێوەیەکی ئاشکرا و نەشاردراوە لە هەموو داگیرکەرانی کوردستانە.
نەمانی ستەمی نەتەوایەتی لە سەر کورد خواست و ویستی کۆمەڵانی بەرینی خەڵک و هەموو هێزە سیاسەکانی کوردستانە بە هەر بیر و بۆچوون و ئیدە و مەرامێکەوە کە هەیانە.
هەدەفی سەرکی کۆنگرە لە ئیستادا داڕشتنی ستراتیژیەکی هاوبەشە بۆ کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان نەک وتووێژی هێزە سیاسیەکانی ئەم یان ئەو بەشی کوردستان لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان.
پێموایە، بە بێ چکۆلەترین خۆشباوڕیەک بە کۆماری ئیسلامی بەشداری لە کۆنگرەی نەتەویی بە بەشداری و یان بە بێ بەشداری کۆماری ئیسلامی ئەرکی سەرشانی هەموو لایەنی و کەسایەتیەکی کوردە بۆ کەڵک وەرگرتن لەو فرسەتە بۆ هەنگاوەکانی دواتر. 
رەزا موستەفا سوڵتانی ١١ ئاگوست ٢٠١٣

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر