MAD: ئۆپۆزسیۆنی سوریا هاوبه‌شه له کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد دا
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ (MAD ) رایگه‌یاند له‌هه‌رێمی گرده‌سپی، تل حاسڵ، تل عهران له‌دژی گه‌لی کورد کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام ده‌درێت و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش له‌و کرده‌وانه‌دا هاوبه‌شه .
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ (MAD ) له‌باره‌ی کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی گرووپه چه‌کداره‌کان لهگردهسپی، تل حاسڵ و تل عهران له‌دژی گه‌لی کورد ئه‌نجام ده‌درێت لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی ده‌کرێن قڕکردن و کۆمه‌ڵکوژییه .
MAD رایگه‌یاند که ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا، هاوپه‌یمانی سوریا و سوپای ئازاد دا له‌په‌یوه‌ندی دان، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت که ئه‌و هێزه له‌کۆمه‌ڵکوژکردنی گه‌لی کورد دا هاوبه‌شه .
له‌لێدوانه‌که‌ی MAD دا هاتووه: "گه‌لی کورد له‌هه‌رێمه‌کانی گرده‌سپی، تل عهران و تل حاسڵ ( 10 ) رۆژه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سرا رووبه‌ڕووی هێرش و کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی بوونه‌ته‌وه، به ده‌یان ژن و منداڵ کوژراون، ماڵی هاوڵاتیان تاڵان کراوه، سووتاندنی ماڵه‌کان به ئامانجی چۆڵکردنی هاوڵاتیان له‌زێدی له‌دایکبوونیان ئاواره ده‌کرێن ".
MAD له‌لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاند ئه‌و کرده‌وه‌ی گرووپه چه‌ته‌کان له‌دژی هه‌موو یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یمانی جنێفه .
له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا هاتووه: "بانگه‌وازی له‌سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین که فشار بخه‌نه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سوپای ئازاد تا قڕکردنی کوردان لهگردهسپی، تل حاسڵ، تل عهران، ره‌قا و حه‌له‌ب رابگرێت ".
MAD له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا داوای له‌کۆمه‌ڵگای نێوده‌ڵه‌تی کرد که چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی ره‌وانه‌ی هه‌رێمه‌که بکه‌ن .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر