Pages

۱۳۹۲ شهریور ۱۰, یکشنبه

چه‌ته‌کانى ئه‌لنوسرا له‌شارۆچکه‌ى سرین (80) هاوڵاتیان رفاند


چه‌ته‌کانى ئه‌لنوسرا له‌شارۆچکه‌ى سرین (80) هاوڵاتیان رفاند

گروپه‌ چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام  هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ى سرین سه‌ربه‌ حه‌له‌ب و له‌ئه‌نجامدا چه‌ته‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر نانه‌واخانه‌ى شارۆچکه‌که‌ داگرت و (80) هاوڵاتیشیان رفاند .

ئێواره‌ى دوێنێ گروپه‌ چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام  هێرشیان کرده‌ سه‌ر شارۆچکه‌ى سرین که‌ (35) کم ده‌که‌وێته‌ باشوورى شارى کۆبانێ . به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ست که‌وتوون چه‌ته‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر نانه‌واخانه‌ى  شارۆچکه‌که‌ داگرتووه‌ و شاره‌که‌یان گه‌مارۆداوه‌ ، هه‌روه‌ها ماڵى هاوڵاتیان تاڵانده‌که‌ن و (80) هاوڵاتى عه‌ره‌بیشیان رفاندووه‌ . راشگه‌یه‌ندرا که‌ شاره‌که‌ له‌ژێر مه‌ترسى دایه‌ که‌ نانه‌واخانه‌ى شاره‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌تانه‌ ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه‌ . له‌ئێستا کێشه‌ى نان په‌یداکرن بۆ هاوڵاتیان دروست بووه‌ .
سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌رێمیش رایگه‌یاند که‌ گروپه‌ چه‌ته‌کان ماڵى زۆربه‌ى هاوڵاتیانیان تاڵانکردووه‌ و تائێستاش به‌رده‌وامه‌ . هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ستنیشانى کرد که‌ گروپه‌ چه‌ته‌کان شاره‌که‌یان گه‌مارۆداوه‌ و رێگا سه‌ره‌کیه‌کانى چوون و هاتنى شه‌ره‌که‌یان داخستوه‌ . هه‌روه‌ها رێگا ناده‌ن خوارده‌مه‌نى بچێته‌ شاره‌که‌وه‌ . 
--

TEV – DEM: هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌کان هاوبه‌شن له‌کۆمه‌ڵکوژی کورداندا

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری جڤاکی دیموکراتی ( TEV - DEM ) هێرشه‌کانی له‌دژی کوردان له‌ ره‌قا و بێ ده‌نگی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌کانی شه‌رمه‌زار کرد . TEV - DEM رایگه‌یاند؛ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌و بێ ده‌نگیانه‌وه‌ ئاشکرا ده‌بێت هاوبه‌شی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ن . TEV - DEM بانگه‌وازی له‌و هێزانه‌ی پشتگیری چه‌ته‌کان ده‌که‌ن کرد تا ده‌ست له‌و سیاسه‌ته‌یان به‌رده‌ن و هه‌وڵ‌ بده‌ن کێشه‌کانی ناو سوریا به‌ رێ و رێبازی سیاسی و ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن .
 له‌باره‌ی هێرشی گرووپه‌ چه‌ته‌کان له‌دژی کوردان له‌شاری ره‌قا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری TEV - DEM لێدوانێکی نووسراوی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌لێدوانه‌که‌یدا رایگه‌یاندووه‌؛ شۆڕشی سوریا به‌ ده‌ستی رژێم و گرووپه‌ چه‌ته‌کان په‌لکێشی شه‌ڕی گرووپه‌کان کرا . له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ گرووپه‌ چه‌کداره‌کان دروشمی شه‌ڕی ناوخۆی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ . بانگه‌وازی له‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی له‌شکه‌ری سوپای ئازاد له‌حه‌له‌ب عه‌بدولجه‌بار عه‌گید بۆ له‌ناوبردنی کوردان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ . له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌، ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارانه‌ شه‌ڕی ناوخۆی گوڕتر ده‌که‌ن و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت . TEV - DEM رایگه‌یاند ئه‌وه‌ش مه‌ترسی مه‌زن به‌دواوه‌یه‌و رێگا له‌به‌رده‌م شه‌رێکی تایفی و مه‌زهه‌بی له‌ناو پێکهاته‌کانی سوریا خۆش ده‌کات .
له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌و گرووپه‌ چه‌تانه‌ له‌تلعه‌ران و تلحاسڵ‌ و عامودێ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام دراو ئێستاش کۆمه‌ڵکوژی له‌شاری ره‌قا به‌رده‌وامه‌ . له‌لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ گرووپه‌ چه‌ته‌کان گه‌ڕه‌که‌کانی ره‌قا که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردن، گه‌مارۆ داوه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌کان بزانرێت، خه‌ڵکێکی زۆری بێتاوانیان کوشت . هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران کوردیان ئاواره‌ کرد و ژماره‌یه‌کی زۆریشان رفاندووه‌ .
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری TEV - DEM له‌لێدوانه‌که‌یدا کۆمه‌ڵکوژی کوردان له‌لایه‌ن گرووپه‌ چه‌ته‌کانه‌وه‌ شه‌رمه‌زار کرد . له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا بێ ده‌نگی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌رێمیه‌کان شه‌رمه‌زار کراو و راگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و هێزانه‌ پشتگیری گرووپه‌ چه‌ته‌کان ده‌که‌ن و به‌و ره‌نگه‌ش ده‌بنه‌ هاوبه‌شی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ . TEV - DEM راشیگه‌یاند ئه‌و هێزانه‌ ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی کورد و عه‌ره‌ب بێننه‌ ئاراوه‌ .
له‌به‌رده‌وامی لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ گه‌لی کورد و TEV - DEM خاوه‌ن پڕۆژه‌ی سوریای ئازاد و دیموکراته‌ . بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی سوریا له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس و گرووپه‌ چه‌ته‌کان رزگاریان ببێت ، به‌ هه‌موو هێزیانه‌ ده‌جوڵنه‌وه‌ .
له‌لێدوانه‌که‌دا به‌ بیرهێنراوه‌ته‌وه‌، TEV - DEM و گه‌لی کورد به‌شداری شه‌ڕی چه‌په‌ڵ‌ له‌سوریا نه‌بوون و به‌رده‌وام له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌ل و شۆڕش شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ تێکۆشانیان کردووه‌ . له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌: "به‌رده‌وام ئاماده‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌رجۆره‌ هێرشێک به‌رخۆدان بکه‌ین . بانگه‌وازی له‌و هێزانه‌ی که‌ پشتگیری گرووپه‌ چه‌ته‌کان ده‌که‌ن و هه‌وڵی له‌ناوبردنی گه‌لی کورددان، ده‌که‌ین، ده‌ست له‌پشتگیری کردنی ئه‌و هێزانه‌ به‌رده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ بڕیاری سیاسی کۆتایی به‌و هێرشانه‌ بێنن و کێشه‌کان له‌سوریا له‌رێگای سیاسی یه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن ".
http://so.firatajans.com/news/roejnae/tev-dem-hyzh-nywdh-wlh-ty-w-hh-rymyh-khn-hwbh-shn-lh-khoemh-lkhwjy-khwrdnd.htm

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر