ئه‌لقاعیده و
AKP
له ستۆکهۆڵم پرۆتێستۆ کران
له شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، گرووپه چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گه‌لی رۆژئاوای کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورک که پشتیوانی ئه‌و گرووپه چه‌تانه ده‌کات، له خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ریدا پرۆتێستۆ کران .
له‌سه‌ر بانگه‌وازی کۆنسه‌ی کورد له سوید و کۆمیته‌ی PJAK له‌و وڵاته، کوردانی دانیشتووی سوید پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی تورک له ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌رییان سازکرد و تێیدا له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی پۆسته‌ری رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی PYD، PKK ، PJAK و ده‌سته‌ی باڵای کورد، پلانکارتی به نوسراوی شه‌رمه‌زارکردنی گرووپه چه‌ته‌کانی ئه‌لقاعیده و حکومه‌تی AKP که هاوکارییان ده‌کات به‌رز کرابوونه‌وه و به‌رده‌وام دروشمه‌کانی ( بژی سه‌رۆک ئاپۆ ــ قاتڵ ئه‌ردۆغان ــ کوردستان ده‌بێته گۆڕ بۆ چه‌ته‌کان ــ ئه‌لقاعیده له رۆژئاوا ده‌رکه‌وه ــ ئه‌و ده‌سته خوێناوییانه ده‌شکێنین که درێژی رۆژئاوای کوردستان ده‌کرێن ــ بژی YPG ) وترانه‌وه .
له خۆپیشاندانه‌که‌دا ( ئه‌دا دوزگیون ) له‌سه‌ر ناوی کۆنسه‌ی کورد له سوید لێدوانێکیدا و رایگه‌یاند که گه‌لی رۆژئاوای کوردستان هه‌م له‌دژی هێرشه‌کانی رژێمی به‌عسی ئه‌سه‌د و هه‌م له‌دژی هێرشه‌کانی گرووپه چه‌ته‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده و هه‌ندێک گرووپی سه‌ر به سوپای ئازاد به‌رخۆدانی ده‌کات . ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که چاره‌نووسی گه‌لی رۆژئاوای کوردستان چاره‌نووسی هه‌موو گه‌لی کورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ستنیشان ده‌کات و ده‌ستنیشانی کرد که پێویسته نه‌ک به ته‌نیا کورد به‌ڵکو هه‌موو لایه‌نگرانی دیموکراسی، ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ خاوه‌ندارێتی له شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان بکه‌ن .
دوزگیون ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که ده‌سه‌ڵاتدارێتی AKP ترسی ئه‌وه‌یه گه‌لی کورد ببێت به خاوه‌نی پێگه، چه‌ته‌کانی نه‌سرا په‌روه‌رده ده‌کات و چه‌کیان پێده‌دات و پاشان دیاننێرێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر گه‌لی کورد. ناوبراو بانگه‌وازی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، یه‌کێتی ئه‌وروپا و حکومه‌تی سوید کرد که له‌دژی هێرشه‌کانی سه‌ر رۆژئاوای کوردستان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ستنیشان بکه‌ن .
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه که هه‌مان ئه‌و چه‌تانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردان له‌لایه‌ن وڵاتانی وه‌کو قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستانی سعودیه و تورکیاوه پاره و پێداویستییه‌کانیان بۆ دابین ده‌کرێت و وتی :" له دیموکراسیدا دوایین وته، وته‌ی گه‌له. گه‌لی کورد لایه‌نی خۆی هه‌ڵبژارد و هه‌م رژێمی ئه‌سه‌د و هه‌م بهرههڵستکارانیشی ناچار کرد که ئه‌و پێگه‌یه‌ی په‌سه‌ند بکه‌ن. "
خۆپیشاندانه‌که به خوێندنه‌وه‌ی وتار و یاداشت و به وتنه‌وه‌ی درووشم کۆتایی هات .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر