Pages

۱۳۹۲ شهریور ۲۱, پنجشنبه

تورکیاى کوده‌تا و بزوتنه‌وه‌یه‌کى به‌رخۆدانى


تورکیاى کوده‌تا و بزوتنه‌وه‌یه‌کى به‌رخۆدانى



له‌ ساڵانى (70 ــ 80 ) کانى سه‌ده‌ى رابردوو دا ، له‌ ‌کاتێکدا که‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى جیهان دا زۆر بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى تێکۆشانیان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئازادى به‌رپا ده‌کرد و له‌ به‌رامبه‌ر سته‌م و زوڵمى ڕژێمه‌ دکتاتۆره‌کان باهۆز ئاسا سه‌رهه‌ڵدانیان ده‌کرد ، له‌ تورکیاش له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان و بزوتنه‌وه‌ى PKK که‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دا بوو له‌ سه‌رتاسه‌رى باکورى کوردستان و تورکیا دا ، به‌ڵام کوده‌تاى سه‌ربازى 12 ئه‌یلول ، وه‌ک مۆته‌که‌ باڵى به‌سه‌ر تورکیا کێشا.

هه‌موو شتێک به‌ کوده‌تاى سه‌ربازى 12ى ئه‌یلولى ساڵى 1980 ده‌ستى پێکرد

سه‌ربازانى به‌رپرسیار له‌ قه‌یرانى سیاسی، ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى جارێکى دیکه‌ به‌ چه‌ک و ، تانک و به‌فه‌رمانى ده‌ستورى بنچینه‌یى ده‌ستیان به‌ باهۆزى زوڵم و زۆرى کردله‌ تورکیا ، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانى ژیان دا گرت.

- دواى کوده‌تاى سه‌ربازى سیاسه‌ت قه‌ده‌غه‌ کرا و، ده‌رگا له‌به‌رده‌م ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه‌کان داخران

- له‌و ڕۆژه‌دا ( 1 ) ملیۆن و( 683 ) هه‌زار که‌س تاوانبار کران ، (30 ) هه‌زار مۆرى ترسناکبونیان لێ درا ، (9 ) هه‌زار و (400)که‌سیش بڕیارى( 1402) یان به‌سه‌رداسه‌پێنرا .

- دۆز له‌به‌رامبه‌ر (230) هه‌زار که‌س کرایه‌وه‌ و برانه‌ به‌رده‌م دادگا.

- (6 ) سه‌د و( 50) که‌س ده‌ستگیرکران،(14) هه‌زار که‌س مافى هاوڵاتى بونیان لێ سه‌ندرایه‌وه‌، و (30 ) هه‌زار که‌س په‌نابه‌ربوون و( 7 )هه‌زار که‌سیش سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕرایه‌وه‌.

- زهنیه‌تى 12ى ئه‌یلول قه‌ده‌غه‌کردنى مافه‌کانى وه‌ک قسه‌کردن ، بیرکردنه‌وه‌ ، پابه‌ند بون به‌یه‌که‌وه‌، ڕێکخستن، نوسین و هه‌موو مافه‌ى بنچینه‌یى و سروشتیه‌کانى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا.

- ( 98 )هه‌زار و ،( 404 )که‌س به‌هۆى ئه‌نجام بوونیان له‌رێکخراوه‌ى جیاوازدا ، له‌لایه‌ن دادگاى سه‌ربازیه‌وه‌ دادگایى کران.

- ( 21 )هه‌زار و ، (764 )که‌ به‌هۆى ئه‌ندامێتیان له‌ رێکخراوه‌کاندا سزادران.

- (14)که‌سیش له‌ ئاکامى مانگرتن دا ، ژیانیان له‌ده‌ستدا.

- (144 )که‌س به‌ شێوه‌یه‌کى تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کرا و ژیانیان له‌ده‌ستدا.

- ( 171 )که‌س له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوژران.

- (7 )هه‌زار و ،( 233 )که‌س به‌ زۆره‌مێلێى کۆچبه‌ران کرنا و له‌ وڵات دوورخرانه‌وه‌.

- هه‌زاران کتێب و فیلم قه‌ده‌غه‌ کران ، ، به‌ گشتى سزا بۆ سێ هه‌زار و ، (315) رۆژنامه‌وان بڕرایه‌وه‌ ، له‌و گرتنانه‌ى که‌ ئامانجى سه‌ره‌کى PKK بو و هه‌مووى بۆ رێگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌کردنى بوو ، هه‌زاران کادر و لایه‌نگرى PKK ده‌سگیرکران و له‌ زیندانى شارى ئامه‌د ئه‌شکه‌نجه‌ کران.

ده‌وڵه‌تى تورک له‌و زیندانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رخۆدانى لایه‌نگرانى PKK بشکێنێت ، کادره‌ پێشه‌نگه‌کانى PKK ى خسته‌ ناو ژۆرێکى تایبه‌تى زیندانه‌که‌ و ، ئه‌وانیان له‌ هاورێکانیان دوور خسته‌وه‌ .

به‌ڕێویه‌به‌رایه‌تى زیندانه‌که‌ له‌ زۆربه‌ى قاوشه‌کانى زیندانى ئامه‌د سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌س هێنابوو ، ده‌ویست به‌رخۆدانى ئه‌ندامانى PKK له‌ زیندانه‌کانى تریش تێک بشکێنێت .

به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌وڵ ده‌درا ئیراده‌ى شوڕشگێران تێک بشکێنرێت ، خیانه‌ت و ڕاده‌ست بونیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وانیان ڕوبه‌ڕوى سزاى سێداره‌دان ده‌کرده‌وه‌ ، بۆ تێک شکاندنى ئیراده‌ى زیندانیه‌کان ڕێبازى تایبه‌ت و ئه‌شکه‌نجه‌یان به‌کار ده‌هێنا.

گیراوان به‌ دارى بزماررێژ ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کران ، مارشى ئیستقلالى نه‌ژادپه‌رستانه‌ى تورکیایان پێ ده‌گوتنه‌وه‌ و وته‌کانى ئاتاتورکیان به‌ لاوانى ناو زیندانه‌کان ئه‌زبه‌ر ده‌کرد.

به‌و شێوازانه‌ش ده‌یانویست ئایدولوژیاى ئازادى پوچه‌ڵ بکرێته‌وه‌ و پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که‌ له‌ناو ببه‌ن . به‌ڕێوه‌به‌رى زیندانه‌که‌ سودى له‌ ڕاده‌ستبونى (شاهین دونمه‌ز) وه‌رگرت په‌ره‌ى به‌ هێرش و فشار بۆ سه‌ر زیندانیانى تر ده‌دا.

له‌ ئاکامى ئه‌و گوشارانه‌ش( 50 ) که‌س له‌ زیندانیان ژیانیان له‌ ده‌سداوه‌ و هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون.

دواى ئه‌و کاره‌ساته‌ش ئه‌ندامانى ناوه‌ندى PKK ، ( خه‌یرى دورموش، که‌مال پیر ، عه‌لى چیچه‌ک و عاکیف یه‌ڵماز) هێزیان له‌چالاکیه‌ گیانبازیه‌که‌ى مه‌زڵوم دۆغان له‌ زیندانى ئامه‌د وه‌رگرت و ده‌ستیان به‌ مانگرتنى تا مردن کرد .

ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن کردبوو ، له‌ گیراوانى تر دوور خرانه‌وه‌ و له‌ ژورێکى ترى زیندانه‌که‌ توند کران. له‌ په‌نجاهه‌مین ڕۆژى چالاکیه‌که‌ ، بارودۆخى یه‌که‌م گروپى مانگرتوان به‌ره‌و خراپى ده‌چوو ، به‌ره‌و مه‌رگ ده‌چوون چاویان نه‌یده‌بینی .

له‌ ڕۆژى (57 )مینى مانگرتنه‌که‌ ،( که‌مال پیر ) ڕۆژى (61)مین ( محه‌مه‌د خه‌یرى دورموش) ژیانیان له‌ ده‌ستدا. عاکیف یه‌ڵماز و عه‌لى چیچه‌کیش که‌ له‌ ئاکامى مانگرتنه‌که‌ ژیانیان له‌ ده‌ستدا. هه‌ربۆیه‌ ئه‌و به‌رخۆدانى چوارده‌ى ته‌موز نه‌ک ته‌نیا له‌ له‌ زیندانه‌کان ، به‌ڵکو کاریگه‌رى کرده‌ سه‌ر ده‌ره‌وه‌ى زیندانه‌کانیش.

رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌و به‌رخۆدانه‌ له‌ به‌رگرینامه‌که‌ى (له‌ ده‌وڵه‌تى ڕاهیبى سومه‌ره‌وه‌ به‌رو شارستانیه‌تى دیموکراتیک ) به‌و شێوه‌ییه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:" به‌رخۆدانى زیندانى ئامه‌د وه‌ک که‌لتورێک مۆرى خۆى له‌تێکۆشانى ئێمه‌دا و ڕۆڵى پێویستى خۆى بینی، له‌ لاپه‌ڕه‌کانى مێژووى تێکۆشانماندا بۆته‌ سه‌مبوڵ، هه‌روه‌ک چۆن بۆ یادى حه‌قى قه‌رار دامه‌زراندنى PKK ڕاگه‌یه‌نرا، به‌به‌رخودانى 14 ى ته‌موزیش هه‌نگاوى قه‌ڵه‌مبازى( 15) ى ده‌ستى پێکرد .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر