Pages

۱۳۹۲ شهریور ۲۴, یکشنبه

شەرمە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کە سەردانی سفارتخانەکانی کۆماری پەتوسیداری ئیران دەکەن


شەرمە بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران کە سەردانی سفارتخانەکانی کۆماری پەتوسیداری ئیران دەکەن
ئیتلاعاتی ئیران هەر لە سەرتایی خەباتی کوردەکان دژ بە رژێمی  تێرۆر سیداری ئیران لە پێلاندا بووە بۆ شەهید کردنی بەریز دۆکتۆر سادقی شەرفکەندی   و لە ریگایی نفوزیەکانیەوە کە رەخنەیان کردوە نێۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران  ئاگادار دەکرێنەوە کە بەریزیان لە وەڵاتی ئەلمانیایە جا رژێمی ئیران خۆی بە باشی دەیزانی کە دوای شەهید کردنی بەریز شەرفکەندەی حیزب کادیری ئەواوا توانایی نێە جیگای بگریتەوە بە ئەم شیویەوە زەرەبەێکی دا لە حیزب .


ئێستا بۆن هەمووان رۆنبووتەوە کە  هەر ئەو کەسانی وا دەلێن بە لایەنگیرانیان برۆن بۆ سفارەتی ئیران هەر ئەوانە پەیوندیان هەبووە لە گەل ئیتلاعاتی ئیران
بـە شـەهید کردنی د شەرەفکەندی پشتی خەباتی رزگاریخوازانەی رۆژهەلات شکا.

د شەرەفکەندی یەکیک لە ریبەرانی بزوتنەوەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بوو کە شەهــید کردن و نەمانی لە گۆرەپانی خەباتی کوردی رۆژهەلات، بوو بە هۆی لاواز بوونی خەباتی کورد کە تا ئیستاش ، هەمووی ئەو ریکخراوانە بە تەواوی و بە هەموو کەسایەتیەکانیانەوە نەیان توانیوە بۆشائیەکەی پر کەنەوە..د شەرەفکەندی بە تەواوی باوەری بە رزگاری کورد و رزگاری خەلکەکەی بوو.. ...ئـەو پیی وا بوو ولاتیک کە ئینسانەکانی لە سولح ،و دمۆکراسی دا پەروەردە بن ئەو کەسانە بۆ بەرژەوەندی یەکتر کار بکەن ، ناتوانن زولم لیک بکەن.... تیگەیشتنی من لە سەر شــەهید د. شەرەفکەندی ریز لی نان ، راستگۆیی، شەهامەت و قەدر لی نان لە تاکی کوردی بوو... لە بیرمە رۆژیک قرچە قرچی هاوین بوو منیش لە چادری بەشی مالی دەهاتمە خوار دیتم کاک دوکتور دانیشتۆ تەشتیکی لە پیش خۆی داناوە کرسەکەی دەشوشت.. بە دوو قامقان خەریک بوو یەخەی کراسەکەی پاک کاتەوە... چوم پیش و دوای سلاو چاک و خۆشی پیشنیارم کرد ئیجازە بدا من کراسەکەی بۆ بشوم چون بەو شیوەی ئەو خەریک بوو وا زوو تەواو نەدەبوو....کە دیارە ئیجازەی نەدام و پیشی کوتم تۆ پیشمەرگەی و حەقت نیە بە هۆی کچ بوونت ئــەو پیشنیارەی بـە هییچ پیشمەرگەیەکی دیکە بکــەی... ئیمە کۆمەلگایەکی پیاو سالاری مان هەیە.. قامکیک بدەی قۆلتی پیوە دەروا... دەبی بۆ خۆت وا بکەی کە وەک ئینسانیکی بەرابەر بت بینن.... ئەوە یەکیک لە بیرەوەریەکانمە کە قەت لە بیرم ناچیتەوە...... 
دیسان سەری کرنۆش بۆ تۆ و تەواوی ئەوانەی وەک تۆ بۆ رزگاری ولاتەکەیان گیانیان دا.
نووسینی هەلالە قازی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر