ئائین و ژن کۆژی ئائین یەکیک لە گەۆرەترین دۆژمنانی ژنانە
12 فیشه‌ک، رۆژانی مردن ...
ته‌نها 14 ساڵی بوو که مێرده‌که‌ی به‌یانییه‌کی زوو به ده‌مانچه 12 فیشه‌کی لێدا و غه‌ڵتانی خوێنی کرد. موعجیزه بوو که ئه‌م کچه زیندوو مایه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی باوکی هه‌ژارن، له گوندن و تا بڵێ دڵپاک و ساده‌ن. هه‌موو ژیانیان فرۆشت بۆ ده‌رمان و خه‌رجی کچه‌که‌یان. ئه‌مرۆ دوای سێ ساڵ بۆ یه‌که‌م جاره ئه‌و پیاوه وه‌ک تاوانبار هاتۆته مه‌حکه‌مه، یه‌که‌م جاره ناچار ده‌کرێت وڵآم بداته‌وه بۆ؟ بۆ هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگ ده‌کات؟ بۆ ده‌یویست کچێکی 14 ساڵه بکوژێت؟ پیاوه‌که ده‌یان جار هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی له هه‌موویان کردووه، پێکه‌نینی به یاسا و مه‌حکه‌مه و وڵآمدانهوه هاتووه. ئه‌مرۆ دوای ههڵآتن و هه‌ره‌شه ناچار بوو بێته مه‌حکه‌مه. ئه‌مرۆ به ئه‌ندازه‌ی دنیا خۆشحاڵم. به دایک و باوکیم وت تا کۆتایی رێگه لهگهڵتاندایین. له هیچ مه‌ترسن. کچه‌که به ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ی ده‌ستی چه‌پ که بۆی مابوو... ده‌ستی منی گرت. وتم مه‌ترسه گوڵه گیان تۆ ئێستا 17 ساڵی و دوارۆژ هی تۆیه.....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر