Pages

۱۳۹۲ شهریور ۱۴, پنجشنبه

(فه‌تحوڵا گوله‌ن) ئه‌مجاره‌ خوێندکارانى دژى PYD و PJAK په‌روه‌رده‌ ده‌کات فەتحولا گۆلەن و ئیسلامە ساختەکی ئەو کابرا


(فه‌تحوڵا گوله‌ن) ئه‌مجاره‌ خوێندکارانى دژى PYD و PJAK په‌روه‌رده‌ ده‌کات
فەتحولا گۆلەن و ئیسلامە ساختەکی ئەو کابرا 
جیهادی گان لە لایەن فەتحولا گۆلەنەوە داریژراوە

سه‌رۆکى جه‌ماعه‌تى گوله‌ن (فه‌تحوڵا گوله‌ن ) که‌ له‌ئه‌مریکا ده‌مێنێت ، به‌ دوژمنى گه‌لى کورد ده‌ناسرێت . گوله‌ن ئێستا له‌دژى PYD و PJAK له‌ناو پلانگێرى دایه‌ . سه‌رۆکى جه‌ماعه‌ت (فه‌تحوڵا گوله‌ن ) که‌ هه‌موو جارێک له‌ ئه‌مریکا فتواى دژى گه‌لى کورد ده‌دات ، ئه‌م جاره‌ش نییه‌تى خراپى خۆى نیشاندایه‌وه‌ .


له‌هه‌ندێک گرته‌ ڤیدۆ که‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ئاشکرابوو که‌ گوله‌ن رووى هێرشه‌کانى خۆى به‌شێوه‌یه‌کى چه‌واشه‌کارانه‌ کردۆته‌ PJAK و PYD . جه‌ماعه‌تى گوله‌ن و سه‌رۆکه‌که‌ى (فه‌تحوڵا گوله‌ن ) چه‌ندین جاره‌ له‌ باره‌گاى خۆى له‌ ئه‌مریکا فه‌رمان و فتواى له‌ناو بردنى کوردان ده‌رده‌کات . ئه‌و فه‌رمانانه‌ى فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌باکوورى کوردستان بوونه‌ هۆکارى کوشتنى هه‌زاران هاوڵاتى و ده‌ربه‌ده‌ربوونى ده‌یان هه‌زار کورد .

هه‌روه‌ها دواى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان که‌ له‌ئه‌نجامدا گه‌لى کورد توانى چه‌ندین ده‌ستکه‌وتى نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بخات که‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ بۆ رۆژئاواى کوردستان و ته‌واوى به‌شه‌کانى تر . به‌ڵام فه‌تحوڵا گوله‌ن هه‌وڵده‌دات ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ ره‌ش بکات و به‌ڵکو به‌مه‌ش ناوه‌ستێت له‌ ئێستاوه‌ ده‌خوازێت PJAK یش ببێته‌ ئامانجى چه‌واشه‌کاریه‌کانى . گوله‌ن بۆ تێکدادانى شۆرشى رۆژئاواى کوردستان ، رێبازه‌کانى شه‌ڕى تایبه‌ت تاقیده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ده‌یان ساڵ له‌دژى ته‌ڤگه‌رى ئازادى خوازى گه‌لى کورد به‌رێوه‌ى ده‌برد .

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌و گرته‌ ڤیدۆییه‌دا به‌و شێویه‌ رێبازه‌کانى ره‌شکردن و چه‌واشه‌کردنى PYD و PJAK بۆ خوێندکاره‌کانى راڤه‌ ده‌کات :

" بۆ له‌ناو بردنى ئه‌و که‌سانه‌ مرۆڤ ده‌توانێ شتێکى به‌و شێوه‌ییه‌ بکات : دوو که‌سى PKK یی هه‌نه‌ . PYD و یه‌کێکیشیان پێى ده‌ڵێن PJAK . من ناوى ئه‌مانه‌ هه‌موویان نازانم ، ئه‌وه‌نده‌ جه‌نجاڵى شه‌ڕ هه‌یه‌ . ئێوه‌ پاره‌ به‌ دوو سیخور بده‌ن و بڵێن : ئێمه‌ له‌ ئه‌ندامانى PYD و PJAK ماده‌ى نارکۆتیکمان وه‌رگرتووه‌ . دواتر ئێوه‌ ده‌وروبه‌رى خۆتان له‌دژى ئه‌مانه‌ هان بده‌ن . ئه‌و رێبازه‌ پێشتریش به‌کارهێندراوه‌ . ئێوه‌ هه‌ندێک ناونیشان دیار بکه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ى له‌دژى ئه‌و ناونیشانانه‌ ئۆپه‌راسیۆنى پۆلیس (هه‌ڵکوتان) دروست ببێت ، ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ ده‌توانن هه‌ندێک کیس ببنه‌ شوێنێک و ئه‌و مادانه‌ى له‌ناویاندا به‌جێ بکه‌ن . ده‌توانن چه‌کیش بخه‌نه‌ ناو ئه‌و کیسانه‌ . زاته‌ن ئێمه‌ش به‌ئه‌ندامانى ئه‌و رێکخستنانه‌ ده‌ڵێین (تیرۆریست ) ، ئه‌م جاره‌ش ده‌ڵێین قاچاخچیه‌کانى نارکۆتیک . هه‌تا ئێمه‌ ده‌توانین بڵێین : ئه‌و که‌سانه‌ ئاماده‌کارى شه‌ڕى تیرۆرستى ده‌که‌ن ."

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر