فه‌رماندارى گشتى YPG : رزگارکردنى ته‌لکۆچه‌ر نزیک بۆته‌وه
ئۆپه‌راسیۆنى شۆرشگێرى شه‌رڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG بۆ خاوه‌ێنکردنه‌وه‌ى ڕۆژئاواى کوردستان له گرووپه چه‌ته‌کان به‌رده‌وام ده‌کات و ئه‌مرۆ فه‌رماندارى گشتى YPG ڕایگه‌یاند:" ئازادبوونى شارۆچکه‌ى "تل کۆچه‌ر" نزیکبووته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ى مزگێنى به سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى ئه‌و هه‌رێمه دا. "
فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگارکردنى شارۆچکه‌ى "تل کۆچه‌ر" بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزا جیاوازه‌کان که له شارۆچکه‌ی"تل کۆچه‌ر" ده‌ژین، نامه‌یه‌کى بڵاو کرده‌وه.
فه‌رماندارى YPG مزگێنى نزیکبوونه‌وه‌ى ڕزگارى "تل کۆچه‌ر" ده‌دا و داوا له خه‌ڵکى شارۆچکه‌که ده‌کات، خۆیان ئاماده بکه‌ن له دواى ڕزگاری، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌که‌ى خۆیان دامه‌زرێنن.
نامه‌که‌ى فه‌رماندارى گشتى YPG به‌و شێوه‌یه‌یه:
" دانیشتوانى به‌رێزى شارۆچکه‌ى تل کۆچه‌ر و عه‌شیره ڕه‌سه‌نه‌کانى هه‌رێمه‌که، ئێمه مزگێنى ڕزگارى شارێک له شاره‌کانى هه‌رێمه‌که‌مانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێن. ڕزگاربوونى " تل کۆچه‌ر"نزیک بۆته‌وه. ئێمه شاره‌که له ده‌ست ئه‌و هێزانه‌ى که له دژى پیرۆزی، شکۆمه‌ندى و مێژووى هه‌رێمه هه‌ڵسووکه‌وت ده‌که‌ن و له سه‌ر ناوى ئایینى ئیسلام له نێوان گه‌لانى هه‌رێمه‌که‌دا ناکۆکى درووست ده‌که‌ن، ڕزگار ده‌که‌ین.
ئه‌م مزگێنییه ده‌بێ به سه‌ره‌تاى سه‌رکه‌وتنى نرخى دادپه‌روه‌رانه، یه‌کسان و ژیانێکى هاوبه‌ش. ئه‌م مزگێنیه هه‌روه‌ها پیلان و نه‌خشه‌ى ئه‌و هێزه تاریکانه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. ئێمه سوپاسى هه‌موو ئه‌و عه‌شیره و هێزانه که یارمه‌تى هێزه‌کانمانیان کردووه، ده‌که‌ین. ئه‌مه به واتاى سه‌رکه‌وتنى ژیانى هاوبه‌ش و برایانه‌یه...
به‌و پێیه، ئێمه بانگ له هه‌موو گه‌لانى هه‌رێمه‌که ده‌که‌ین، وه‌رن پێکه‌وه داهاتووى وه‌ڵاته‌که‌مان که له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، پێکه‌وه بونیاد بنێن. ئێمه جارێکى دیکه به گه‌لانى هه‌رێمه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئێمه هێزى پاراستنى هه‌موو هه‌رێمه‌که‌ین و هیچ جیاوزاییه‌ک له نێوان نه‌ته‌وه، ئایین و ئایینزاکان دا نابینین و بانگه‌وازى له گه‌ل ده‌که‌ین پێکه‌وه تێ‌بکۆشن و خزمه‌ت به شۆرشى ئازاد و شکۆمه‌ندى خۆیان بکه‌ن. شارۆچکه‌ى "تل کۆچه‌ر" موڵکى هه‌موو عه‌شیره‌کانى " شه‌مه‌ڕ، شه‌رابى و جه‌والا و هه‌روه‌ها هه‌موو عه‌شیره‌کانى دیکه‌یه. ئه‌رکى به‌رێوه‌بردنى "تل کۆچه‌ر" له ئه‌ستۆى ئێوه دایه. له به‌ر ئه‌وه‌ى ئێوه نیشته‌جێى ڕاستینى ئه‌م هه‌رێمه‌ن. به‌و پێیه ئێمه جارێکى دیکه بانگى له هه‌موو پێکهاته‌کانى هه‌رێمه‌که ده‌که‌ین، له نێو گه‌له‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک هه‌ڵبژرێن و هه‌رێمه له گرووپه چه‌ته بیانییه‌کان بپارێزن. "
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر