Pages

۱۳۹۲ آذر ۱۷, یکشنبه

مرۆڤە لە بێرکراوەکانی کورد بە دەستی کورد و دەولەتی عێراق


موچەی مرۆڤە پەراوێزخراوەكان مەبڕن! 
موچەی 75 كەمئەندام لەلایەن لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین بەبڕی 150هەزار دینار دابینكراوە، بەڵام نزیكەی 8مانكە ئەو موچەیە بڕاوە.
هەروا (75)هەزار دینار بۆ هەژارەكان دابینكردوە، بەڵام ئەم توێژەش ماوەی 4 مانگە لە كۆمەكەكەیان بێبەشكراون.
هەروا لە كاتی بەدواچوونەكەماندا، چەندین كەمئەنداممان ناسی كە بەهیچ شێوەیەك هاریكاری ناكرێن و بۆ پەیوەندیكردن ناو و ژمارەی تەلەفۆنەكانیان لەبەردەستدان.
كەمئەندامان چاوەڕوانن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی بە ئەركی كۆمەڵایەتی خۆیان هەستن و پێویست ناكات لاوازترین و پەراوێزخراوترین توێژی كۆمەڵگەكەمان لەوە زیاتر چاوەڕوانی باشتركردنی بژێویان ببن یان بێ ماف بكرێن!
لیژنەی بەرگریكردن لەبەرژەوەندییە گشتیەكان
لیژنەی مافی كرێكار، خەڵك و ژینگە

1- موستەفا رائد فەرحان، لەدایكبوی 2000، هەردوو قاچی ئەفلیجە، عەرەبانەكەی شكاوە، باوكی بێكارەو كۆمەك لە هیچ لایەنێك وەرناگریت. ژمارەی تەلەفۆن(07702210667).
2- منتهی ئیسماعیل ئەحمەد، ساڵێك ونیوە یارمەتی نەدراوە، ژمارە تەلەفۆنی كوڕەكەی(07701276804)


لە هەركوێ ستەمكار، هاوار و داخوازی خەڵك هەبێت ئێمەش لەوێین!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر