Pages

۱۳۹۲ بهمن ۲۱, دوشنبه

ئاگاداری بۆ هه موو کوردان ..



ئاگاداری بۆ هه موو کوردان .. 
تکایە بیخوێننەوە زۆرر گرنگە لە پێناو پاراستنی گیانی هەموو کوردێکی ئازیز " تکایە هەموو ئەم هەواڵە شەیر بکەن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان... ئێوارەی ئەمڕۆ گرووپی بە ناو ( دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) ماڵپەری فەرمی گرووپەکەیانەوە داوایان لە لایانگرانیان کردووە هەوڵەکانیان چرتر بکەنەوە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەولێر و سلیمانی پێ دەچیت ئامادەکاری بکەن بۆ هێرشێکی سەربازی هاوشێوەى هێرشەکەی سەر دەزگای ئیستیخباراتی کەرکوک بەڵام ئەمجارەیان بۆ ئاسایشی سلێمانی و هەولێر و گرتووخانەی سوسێ و بازار یاخود مۆڵە گەورەکان... هەر بە پێی ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە چەند گەنجێکی کوردی هەرێمی کوردستان ئامادە کراون بۆ ئەو هێرشانە کە پێدەچێت هەموویان لە کاتێکدا بن چوونکە ناویان لێناوە ( وقت زهب) واتە کاتی ئاڵتوونی !! بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین ئاگاداری قەرەباڵغی و چاو کراوە بن لە بینینی حاڵەتی نەخوازراودا بۆ ئاكار کردنەوەی دەزگا ئەمنیەکان و هەر کاتێک لە هەر شوێنێکدا هەر شتێکی نامۆتان بینی دەست بەجی ئاسایشی لێ ئاگادار بکەن تا کەسووکارمان نەبنە قوربانی دەستی ئەم تیرۆرستە مەرام گلاویانە !! " تکایە لەگەڵ بینینی هەر شتێکی گومان لێکراو پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە " ١٠٦ " یان " ١٠٠ " یان "١٠٤ " " بۆ پێشەوە بۆ پاراستنی گەل

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر