Pages

۱۳۹۳ فروردین ۲۱, پنجشنبه

NRT – دهۆك: هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق له‌ سه‌ر سنوورى باشوور و خۆرئاواى كوردستان ناڕه‌زايه‌تى هاووڵاتيانى خۆرئاواى كوردستانى به‌دوايخۆيدا هێنا و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دان هاووڵاتى بۆ ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين روويان له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان كردووه‌ و به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ رۆژنامه‌وانييه‌كانيش گه‌نجێك له‌ ئاكامى ته‌قه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بريندار بووه‌.

ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فوراتنيوز كه‌ ئاژانسێكى هه‌واڵييه‌ و بايه‌خ به‌ هه‌واڵه‌كانى باكوور و خۆرئاواى كوردستان ده‌دات، بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى نيسان – ئه‌پريلى 2014، هاووڵاتيانى شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كانى خۆرئاواى كوردستان به‌ مه‌به‌ستى ئيدانه‌كردنى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق روويان له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى باشوور و خۆرئاواى كوردستان كردووه‌.

گردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتيان له‌ ناوچه‌يه‌كى سه‌ر به‌ گوندى "سهێلا" ئه‌نجامدرا و تێيدا خه‌ڵكى خۆرئاواى كوردستان به‌ وتنه‌وه‌ى دروشم دژ به‌ خه‌نده‌ق ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵييه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ پاسه‌وانى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ فيشه‌ك وه‌ڵامى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانيان داوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاكامى گوله‌بارانكردندا، گه‌نجێكى خۆرئاواى كوردستان بريندار بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكى ناڕازى خۆرئاواى كوردستان به‌ به‌رد وه‌ڵامى ته‌قه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كانيان داوه‌ته‌وه‌.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا، هێزه‌ چه‌كداره‌كانى باشوورى كوردستان له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى خۆرئاوا سه‌رقاڵى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قن و ئه‌و كاره‌ش ناڕه‌زايه‌تى كوردانى خۆرئاواى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى NRT چه‌ندينجار هه‌وڵيدا بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانياريانه‌ په‌يوه‌ندى به‌ لايه‌نه‌ ره‌سمييه‌كانى هه‌رێمه‌وه‌ بكات، به‌ڵام په‌يوه‌ندييه‌كان بێ وه‌ڵام بوون.

تا ئێستا پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ ره‌سمى هيچ زانيارييه‌كى له‌ باره‌ى هۆكار و مه‌به‌ست له‌ هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق له‌سه‌ر سنوورى باشوور و خۆرئاواى كوردستان رانه‌گه‌ياندووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر