Pages

۱۳۹۳ خرداد ۹, جمعه

یه‌په‌گه‌: داعش پیلانی‌ داگیركردنی‌ خۆرئاوای‌ كوردستانی‌ هه‌یه‌


یه‌په‌گه‌: داعش پیلانی‌ داگیركردنی‌ خۆرئاوای‌ كوردستانی‌ هه‌یه‌
یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل "یەپەگە" هۆشداری‌ ده‌دات له‌وه‌ی‌ كه‌ داعش پیلانی‌ بۆ داگیركردنی‌ خۆرئاوای‌ كوردستان داناوه‌‌و ده‌ڵێت "به‌ڵام گورزی کوشندەیان" پێگەیاندون.

یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، له‌چوارچێوه‌ی‌ پیلانی‌ چەکدارانی داعش بۆ داگیرکردنی‌ هه‌رێمه‌ کوردییه‌کانی‌ خۆرئاوای‌ کوردستان، لە دوو رۆژی رابردودا هه‌وڵیانداوە که‌ گونده‌کانی‌ راویه‌، تل خنزیر ، تل بیلال و تل فه‌ریسی‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ سه‌رێکانی‌ داگیربکه‌ن. به‌ڵام روبەڕوی هێرشەکانیان بونەتەوەو گورزی سەختیان بە گروپە چەکدارەکان گەیاندوە.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ "گروپە چەکدارەکانی داعش، له‌هێرشه‌کانیاندا چه‌کی‌ قورس و تانکیان به‌کارهێناوەو سەرەتای هێرشەکانیشیان بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی‌ بۆمبڕێژکراو له‌گوندی‌ تماد ده‌ستپێکردوە".

یه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی‌ شه‌ڕ‌وپێكادانه‌كانیشه‌وه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ "له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕوپێکدادانی‌ دوو رۆژی‌ رابردو (86) ئه‌ندامی‌ داعش کوژران‌و كه‌ له‌ناو کوژراوانی‌ داعشدا ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌یان و چه‌ندین کەس هه‌بون که‌ له‌تورکیاوه‌ هاتون".
هه‌ر به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ 16 ئەندامی هێزەکانی یەپەگەش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
knn

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر