وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مالیکى گه‌یشته هه‌ولێر.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به سه‌ردانێک گه‌یشته شارى هه‌ولێر و ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که پێش سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌ولێر له به‌غدا له‌گه‌ڵ نورى مالیکى سه‌رۆک وه‌زیرى ئێراق سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى ئێراق تاوتوێیان کردوه .
ولیام هیگ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى باشوورى کوردستان و ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانه‌وه پێشوازى لێ‌کرا .
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ستکه‌وتون؛ وا بڕیاره ولیام هیگ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کانى هه‌رێمى باشوورى کوردستان کۆببێته‌وه دۆخى ئه‌م دواییهله ئێراق و هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن .
شایه‌نى باسه، نورى مالیکى له دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ولیام هیگ رایگه‌یاندوه:'' ده‌بێت به دوو رێگا و به هاوسه‌نگى هه‌نگاو بنێین که یه‌که‌میان کارى مهیدنى و پرۆسه‌ى سه‌ربازییه له دژى گروپه چه‌ته‌کانى داعش و هاوکارانیان''
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر