Pages

۱۳۹۳ خرداد ۲۱, چهارشنبه

داعش چیه‌ وچۆن دروست بوو؟


داعش چیه‌ وچۆن دروست بوو؟

داعش کێیه‌؟ داعش ڕێکخراوێکی توندڕه‌وی جیهادیه‌ ،له‌هه‌موو ووڵاتێکه‌وه‌ ئه‌ندام وه‌رده‌گرێت و دژی هه‌موولایه‌نه‌چه‌کداره‌کانی تری سوریا شه‌ڕده‌کات ئێستاش له‌ئێراق به‌هه‌مان شێوه‌،کاتێک (ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی) (ده‌وڵه‌تی ئیراقی ئیسلامی) ڕاگه‌یاند له‌ساڵی2011دا هه‌ندێک ئه‌ندامی نارد بۆسوریا بۆدروستکردنی(جبهه‌ النصره‌) له‌ساڵی2013...

 دواتر به‌غدادی (یه‌کگرتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وجبهه‌ النصره‌)ی ڕاگه‌یاند که‌دواتربه‌(ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ئیراق وشام) (داعش)ناسرا،به‌ڵام دواتر(نصره‌) ڕازی نه‌بوو بۆیه‌ تائێستاش هه‌ریه‌که‌و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌سوریا شه‌ڕده‌که‌ن و دژی یه‌کن،داعش له‌سوریا ژماره‌ی چه‌کدارانی له‌نێوان(6بۆ7)هه‌زاردایه‌ به‌پێی هه‌ندێک سه‌رچاوه‌،هه‌روه‌ک له‌ئێراقدا ژماره‌ی چه‌کدارانی داعش له‌نێوان(5بۆ6)هه‌زاردایه‌،بۆزانیاری زیاتر زۆربه‌ی داعشه‌کانی سوریا خه‌ڵکی سوریان،هه‌روه‌ک له‌ئێراقیشدا زۆربه‌ی داعشه‌کان ئێراقین،به‌ڵام خاڵێکی زۆرگرنگ هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌(سه‌رکرده‌کانی داعش له‌ده‌ره‌وه‌ی سوریان ئه‌وانه‌ی که‌له‌ئه‌فغانستان وشیشان وئێراق )جیهادیان کردووه‌ پێشتر،هه‌رچی سه‌رکرده‌ ئاینیه‌کانیانن(له‌سعودیه‌و تونسه‌وه‌)هاتوون،بۆیه‌ چ له‌ڕووی ئاینیه‌وه‌و چ له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ بڕیاره‌کانی داعش له‌ده‌ست ئه‌ودووگروپه‌دایه‌ باڵی سه‌ربازی و باڵی ئاینی،داعش هه‌رچه‌ند هه‌ڵگری هه‌مان بیری ته‌کفیریه‌ به‌ڵام په‌یمانی پابه‌ندبوونیان به‌قاعیده‌ نه‌داوه‌ که‌خۆی له‌(ئه‌یمه‌ن زه‌واهریدا)ده‌بینێته‌وه‌،هه‌رچی جه‌بهه‌ی نه‌سره‌یه‌ وه‌کوباڵی فه‌رمی (قاعیده‌)خۆی ناساندووه‌ له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا،به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه‌ی داعش ونه‌سره‌ ئه‌وه‌ ناگه‌ێنێت که‌ له‌ئامانجی سه‌ره‌کیدا یه‌ک نه‌بن که‌خۆی له‌دروستکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا ده‌بینێته‌وه‌ بۆگه‌شتن به‌خه‌ونی گه‌وره‌ که‌ خۆی(له‌خه‌لافه‌تی ئیسلامیدا)ده‌بینێته‌وه‌،له‌ڕووی پشتگیریه‌وه‌ بۆداعش به‌فه‌رمی هیچ ووڵاتێک پشتگیری خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ به‌ڵکوکۆمه‌کی تاکه‌که‌سی ده‌کرێت که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ووڵاتانی که‌نداو و سه‌رمایه‌داره‌کانیه‌تی،داعشی ئێراقیش له‌لایه‌ن سه‌رۆک هۆزه‌کانه‌وه‌ پشتگیری ده‌کرێت،داعش له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاوپه‌یمانی سوپای ئازادو نه‌سره‌ی ده‌کردله‌جه‌نگ دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د،به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی داعش له‌پاوانخوازیدا له‌هه‌ڵسووکه‌وتی تاکڕه‌وانه‌ی له‌بڕیاری شه‌ڕو ڕفاندنی ڕۆژنامه‌نوسانی بیانی و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی خه‌ڵکانی سڤیل و ته‌نانه‌ت کوشتنی چه‌کداری لایه‌نه‌کانی تر،ئه‌وسێ گروپه‌ سه‌ره‌کیه‌ دژی داعش وه‌ستانه‌وه‌و ئیستا له‌به‌ره‌یه‌کی جیاوازدان..
داعش چۆن ئه‌ندام به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟؟
ئه‌وقاچاخ چیانه‌ی که‌ئیشی سنورده‌که‌ن به‌م کاره‌ هه‌ڵده‌ستن،کاتێک گه‌نجه‌کان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ سووریا بۆ(جیهاد)وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ی تورکیاوه‌و دواتر به‌ره‌وسوریا ده‌برێن له‌پێشدا له‌ میوانخانه‌یه‌ک پێشوازیان لێده‌کرێت وچه‌ند ڕۆژێک له‌وێ خزمه‌ت ده‌کرێن و ئاماده‌ ده‌کرێن دواتر پاساپۆرته‌کانیان لێوه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێبگرن،دواتر کام گروپه‌ پاره‌ی زیاتر بدات ئه‌وگه‌نجانه‌ ته‌سلیم به‌ولایه‌نه‌ ده‌کرێت،بۆیه‌ له‌یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه‌ ئه‌وگه‌نجانه‌ ڕووبه‌ڕووی کۆیلایه‌تی فرۆشتن ده‌بنه‌وه‌....
داعش توانیویه‌تی ژنانیش به‌شداری پێبکات له‌کاره‌خۆکوژیه‌کاندا به‌پێی ئامارێک له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه‌ نیوه‌ی کاره‌ تیرۆرستیه‌ خۆکوژیه‌کان (ژنان)ئه‌نجامیان داوه‌،بۆیه‌ داعش له‌سوریاو ئیراقیش ژنانی خستووه‌ته‌ ڕیزه‌کانیه‌وه‌ به‌جۆرێک هه‌موو ژنێکی به‌شدارله‌ڕیزه‌کانی داعشدا مانگانه‌200دولار وه‌رده‌گرێت ،مه‌رجه‌ ئه‌وانه‌ی به‌شدارده‌بن کچ بن و شوویان نه‌کردبێت،هه‌روه‌ک ته‌مه‌نیان ده‌بێت له‌نێوان18بۆ25 ساڵبێت،به‌پێی زانیاریه‌کان تائێستا دووکه‌تیبه‌ی ژنان بوونی هه‌یه‌ که‌ ژنانی (ڕووسی وشیشانی ویه‌مه‌نی و تونسی)سه‌رپه‌رشتیان ده‌که‌ن و ئه‌وانیش هاوسه‌ری لێپرسراوه‌کانی داعشن، مه‌رجی کچیه‌تیش بۆ ئه‌وه‌یه‌ وه‌کو پێشتر بڵاوبوو بۆ(نیکاحی جیهاده‌) هه‌تا خۆیانی پێ ببه‌نه‌ پێشه‌وه‌ لای به‌رپرسه‌کانیان..

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر