Pages

۱۳۹۳ تیر ۱۰, سه‌شنبه

سیاسەتی ئەمەریکا لە مەر کورد و برژەوەندی ئەو وەڵاتە ئەمەریکا پیش ئەوەیی کە دەست بۆ کارەێک بەبات ئەول بێر لە برژەوەندی خۆیی دەکاتەوە پاشان بریار دەدات.

سیاسەتی ئەمەریکا لە مەر کورد و برژەوەندی ئەو وەڵاتە ئەمەریکا پیش ئەوەیی کە دەست بۆ کارەێک بەبات ئەول بێر لە برژەوەندی خۆیی دەکاتەوە  پاشان بریار دەدات.
ئەمه‌ریکا هه‌ڵوێستی‌ خۆی‌ لەبارەی سەربەخۆیی کورده‌وه‌ راگه‌یاند
NRT-واشنتۆن: وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند کە هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ بۆچوونی ئه‌مریكا ڕووی نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت بە پرسی کورد لە عێراق و بۆچوونی ئه‌مریكا هەروەک خۆیەتی دەخوازێت عێراقێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز بێت.

له‌ میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، جین ساكی‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ وته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌ باسی له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی كردبوو ، ڕایگه‌یاند "هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ بۆچوونی ئه‌مریكا ڕووی نه‌داوه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌. بۆچوونی ئه‌مریكا عێراقێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز ده‌بێت".

وتیشی "ئه‌مریكا هه‌ستی به‌ داخوازی كورده‌كان كردووه‌، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانێت یه‌كگرتوو بن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره‌ی ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌".

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی‌ حوزه‌یران / یۆنیۆی‌ 2014، رایگه‌یاندبوو "پشتیوانی‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ و جیابوونه‌وه‌ی‌ كورده‌كان له‌ عێراق ده‌كه‌ین، هه‌رچه‌ند ئه‌م پشتیوانییه‌مان پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و خواسته‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌تی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی‌".

ناتانیاهۆ له‌ په‌یمانگه‌ی‌ (ئای‌. ئێن. ئێس. ئێس)ی‌ تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌كانی‌ زانكۆی‌ ته‌لئه‌بیب قسه‌ی‌ له‌ باره‌ی‌ داڕووخانی‌ عێراقه‌وه‌ كرد و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "پێویسته‌ پشتیوانی‌ له‌ هیوا و هه‌وڵه‌كانی‌ كورد بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌ت بكه‌ین".

وتیشی‌ "كورد گه‌لێكی‌ تێكۆشه‌رن و سه‌لماندوویانه‌ كه‌ پابه‌ندێتی‌ سیاسی‌ و میانڕه‌وی‌ سیاسییان هه‌یه‌ و ئه‌و گه‌له‌ شایسته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ سیاسیین".

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر