کوردێنه هه‌رگیز به قسه‌ی دۆژمن باوه‌ر مه‌که‌ن ئه‌وانه هێچ کات نابن به دۆستی کورد ئه‌ردۆغان و حه‌سنی رۆحانی چوون به نه‌هێنی داوایان له ئه‌مه‌ریکا کرد بوو راگرتنی که‌شتییه نه‌وته‌کی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ئه‌ردۆغانی وا حیزبه‌کانی باشووری کوردستان به برای خۆیانیان ده‌زانن له کۆنگره ی حیزبه کی ئه‌ردۆغاندا به‌شداری ده‌که‌ن و به دۆستی کورد ی ده‌زانن.خۆفرۆشی جاشایەتی لە پیانو پارەدا فرۆشتنی قەلم فرۆشتنی کرامەتی نەتەوایەتی فریوخۆاردنی دۆژمنانی کورد بە ئەم قسە و باسانە دەلێن کە لە ئەم رۆژانەدا دژ بە یەکتری کوردان بەلاوەی دەکەنەوە وەک ئەوە واییە کە بۆ بەدەست هینانی پارە برای خۆیان دەفرۆشن هەلەکانی خۆیان دادەپوشن وادەزانن کەس ئاگایی لە هەلەکانیان نییە نازانێت خەریکی چێن. بەلاو کردنوەی ژەهراوەیی کراو بە دەستی ئێخۆانەکان جاشەکانیان دەتوانن لە ئەم رۆژانەدا لە نیو توورەی کومەلایەتی فەیسبوکدا بەبینن
نووسێنی ژیر نووسێنی کاک سامان ئهمحهده
"به‌و پیه‌ی كه دوحیزبه ده‌سه‌لات داره‌كه‌ی كوردستان ( دو بنهمالهكه) كه یكیكیان جاشی توركیا و ئه‌وی تریش جاشی ئیرانه چون به تایبه‌تی خه‌لكی كوردستان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌م دو وه‌لاته ن .. ئه‌م دو وه‌لاته سالی 2007 له نیوان خویان دا په‌یمان نامهیكیان ئیمزا كردوه به ناوی په‌یمان نامه‌ی ( ده‌بیت وا له دوژمنه‌كه‌م بكه‌م كه به هیزم بكات : واتا له‌ریگه‌ی دوژمنه‌كه‌م خوم به‌هیز ده‌كه‌م ) كه خوی له بیهیز كردن و چه‌وسانده‌وه‌ی كوردستان به شیوازی ناراسته‌و خو ده‌بینیته‌وه ئه‌ویش له ریگه‌ی ده‌ستی ناوخویی ... بۆ نمونه ئه‌گر یكیتی بیهه‌ویت هه‌نگاویك به‌رو چاكسازی ئابوری یان سیاسی ببات ده‌بیت سه‌ره‌تا سوپای پاسداران چرای سه‌وزی بو ههلبكات وه ئهگربهرپرسیكی یكیتی بیهه‌ویت گوی به ئیران نه‌دات ئه‌وا سوپای پاسداران سیناریوییكی بو دروست ده‌كات وه ئه‌و به‌رپرسه تومه‌ت بار ده‌بیت به گه‌نده‌لی و بی ئابرویی ... وه ئه‌گه ر دیسان گوی به و تومهتانهش نه‌دات ئه‌وا راستهوخو به شیوه‌ی جوراو جور تیرور ده‌كریت . بویه كیشه‌ی كاره‌باش دورنیه له‌م ریكه‌وتنه ..به پی ریككه‌وتنه‌كه كاره‌با نابیت تاسالی 2019 به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكر یت .سالی 2006 كومپانیایكی كوری له بواری وزه‌دا به هاوكاری كومپانیایكی ناوخویی به‌رنامه‌یكی پیشكه‌ش به به‌رپرسانی شاری سلیمانی كرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ی كاره‌با ئه‌ویش به دروست كردنی ویستگهیكی 1000 میگاواتی كه قه‌رار بو به وزه‌ی با ئیش بكات به‌و شه‌رته‌ی كه له 65% ی داهاتی كریی كاره‌با تا 15 سال بدریت به كومپانیاكه به‌لام هه‌ر زوو له لایه‌ن یكیتی رگری لیكرا و به رپرسی كومپانیا كه به تومه‌تی ده‌ست تیوه‌ردان له كاروباری حكومه‌ت ئاودیوی وه‌لات كرایه‌وه و فیزهكه ی به‌تال كرایه‌وه .. ته‌نانه‌ت جگه له بابه‌تی كاره‌با مه‌سه‌له‌ی كه‌می سوته‌مه‌نیش بالی به‌سه‌ر كوردستان دا كیشاوه هه‌رچه‌نده روژانه به سه‌دان تانكه‌ری بار هه‌لگر و له ریگه‌ی بوریش به سه‌دان هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وه‌لاتان ده‌كریت وه هه‌ریم بۆته سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی سوته‌مه‌نی بو وه‌لاتان به‌لام خوی به ده‌ست كه‌می سوته‌مه‌نی پشتی شكاوه كه له جیگه‌ی خوی دا هه‌م تراژیدیایكی بی سنوره وه هه‌م كومیدیاشه... بویه چه‌وساندنه‌وی هه‌ریمی كوردستان سیاسه‌تی نه‌براوه‌ی دوژمنانی كورده كه لیره‌دا زور به جوانی ده‌رده‌كه‌ویت كه كیشه‌ی كاره‌با كیشهیكی سیاسیه ... هه‌رچی حكومه‌ت و كاربه‌ده‌سته هاولاتیان به زیادهرویی تومه‌ت بار ده‌كه‌ن له كاتیك دا ئه‌گر به‌راوردیكی زانستیانه بو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكریت باشتر نهینیهكان رون ده‌بنه‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌رسی پاریزگاكه‌ی هه‌ریم به ژماره‌ی دانیشتوانیه‌وه كه نیزیكه‌ی 5.5 ملیون كه‌سه به یك پاریزگای دراوسی هه‌ریم بكه‌ین بو نمونه پاریزگای ئیسفه‌هانی ئیران كه ژماره‌ی دانیشتوانی 4.7 ملیون كه‌سه (( داتای سالی 2012 )) ئه وه دردهكهویت كه به هه‌رسی پاریزگای هه‌ریم 1853 میگاوات كاره‌با سه‌رف ده‌كه‌ن له كاتیك دا پاریزگای ئیسفه‌هان 3750 میگاوات كاره‌با سه‌رف ده‌كات ئه‌وه‌ش له لایك كه زورینه‌ی كارگا و مه‌حمه‌له گه‌وره‌كانی ئه‌و پاریزگایه خویان كاره‌بای كه‌یان دابین ده‌كه‌ن ئه‌گرچی بو به‌رهه‌م هینانی ئه‌م وزه‌یه چه‌ندین ریگا هه‌یه له‌وانه سود وه‌رگرتن له تیشكی خور؛ وزه‌ی با ، وزه‌ی ناووكی گه‌رمی ژیر زه‌وی ودروست كردنی به‌نداو له سه‌ر روباره‌كان. به‌لام تا ئیستا هیچ پلان و ستراتیژیكی ئه‌و تو له لایه‌ن حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستان نیه بو ئه‌وه‌ی له ئایه‌نده‌دا سود له‌و بوارانادا وه‌ربگیریت. هه‌ر چه‌نده بواری ئابوری و جوگرافی هه‌ریم زور گونجاوهبو ئه‌م مه‌به‌سته له لایكی تر هه‌ریمی كوردستان له سه‌ر ئاستی جیهانی سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت و غازه كه ده‌تواندریت به سه‌دان ویستگه‌ی كاربا دروست بكریت كه به به‌رهه مه نه‌وتیه‌كان ئیش بكات * : به پی لیكولینهوهكانی ژوری ستراتیژی پینتاگۆن چیاكانی هه‌ریم گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌ردی یورانیومن كه ده‌توانریت سوته‌مه‌نی 8 ویستگه‌ی ناوه‌كی 3000 میگاواتی تا 90 سالی داهاتو دابین بكات * : به‌و پیه‌ی كه هه‌ریم له 4 فه‌سلی سالدا 3 فه‌سلی هه‌تاو به‌ر زه‌ویه‌كانی ده‌كه‌ویت زور به ئاسانی ده‌تواندریت سود له تیشكی خور وه‌ربگیریت * : به هوی بونی چه‌ندین روبار و چه‌م له هه‌ریم دا زور به ئاسانی ده‌تواندریت سود له ویستگه‌ی هایدرولیكی وه‌ربگیریت به دیزاین كردن و دروست كردنی به‌نداو * به وته‌ی شاره‌زایان له ئیستادا هه‌ریم له توانای داهه یه 75 بو 80 ههزارمیگاوا ت كاربا به‌رهه‌م بینیت ته‌نانه‌ت به هوی هه‌بونی بریكی زور نه‌وت و غاز ئه‌م ریژه‌یه ده‌تواندریت زور له وه زیاتر بیت كه پیش بینی كراوه"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر