ئۆجالان : له دژى چه‌ته‌کان بانگه‌وازى هه‌ڵمه‌تى سه‌رتاسه‌رى ده‌که‌م
ANF
رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند که به‌پێى رۆحى و ناوه‌رۆکى پرۆژه یاساى چاره‌سه‌رى پێویست به دارشتنهوهى یاسایى و هه‌نگاوى جێبه‌جێ کردن هه‌یه . ئۆجالان جه‌ختیشى کرده‌وه که هێڕشى خوێناوى له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا و کوبانێ به هیچ شێوه‌یه‌ک مایه‌ى قه‌بوڵ نیه و ووتى :" بانگه‌وازى له گه‌له‌که‌مان ، لاوانمان و دهزگانیان و له هه‌موو هێزه دیموکراتیه‌کان ده‌که‌م که له دژى ئه‌و چه‌تانه بۆ به‌هاى نه‌ته‌وه‌ییان سهفهربهرببن"
ئۆجالان رایگه‌یاند که ده‌بێ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد کۆبێته‌وه و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى پێک بێنێ .
په‌رله‌مانتارى ئه‌سته‌مبوڵى پارتى دیموکراتى گه‌لان HDP سڕى سوره‌یا ئونده‌ر و په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى ئامه‌د له‌یلا زانا له‌گه‌ل رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دیدارى ئه‌نجام دا و ده‌رباره‌ى دیداره‌که پارتى دیموکراتى گه‌لان HDP لێدوانێکى نوسراوى بلاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى ئامه‌د له‌یلا زانا و په‌رله‌مانتارى HDP سرى سوره‌یا ئونده‌ر چاویان به ئۆجالان که‌وتووه و بۆ ماوه‌ى سێ کاتژمێر و نیو کۆبونه‌ته‌وه.
دارشتنهوهى یاسایى و هه‌نگاوى کرده‌یى
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه :" به‌رێز ئۆجالان سه‌ره‌تا سوپاسى پارت ، که‌سایه‌تى و ئه‌و ده‌زگایانه‌ى کرد که هه‌م پشتگیرى ، هه‌م پێشنیار و هه‌م پێکه‌وه کاردنیان له چوارچێوه‌ى یاساى دانوسان کردووه و رێ‌یان بۆ دارشتنى کردۆته‌وه و رایگه‌یاند که ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌کى ئه‌رێنى بۆ پرۆسه‌ى چه‌سپاندنى ئاشتیه‌کى مه‌زن. وتیشى ؛ ئه‌وه‌ى گرنگه به‌پێى رۆح و ناوه‌رۆکى پرۆژه یاساى چاره‌سه‌رى دارشتنهوهى یاسایى و هه‌نگاویى کرده‌یى بنرێت."
له لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا که ئۆجالان ووتویه‌تى:" ئه‌و ئیراده‌یه‌ى که‌به پرۆسه‌ى نه‌ورۆزى ساڵى ٢٠١٣ نیشانماندا له‌گه‌ل هه‌موو سستیهکهى و مه‌یلى خۆسه‌پاندنى یه‌کلایه‌نه به به‌هێزى به‌رده‌وامه ."
ده‌بێ کۆمسیۆنى پێویست و ده‌سته‌ى به‌دواداچون کرده‌یى بکرێ
" به‌رێز ئۆجالان جارێکى تر رایگه‌یاند که ده‌بێ هه‌ر دوولا له پرۆسه‌ى ئێستا به دواوه خۆیان به دوور بگرن له‌و هه‌لوێست و مامهلانهى که فشار بۆ رۆحى پێڤاژۆکه دێنێ و ، راشیگه‌یاند که گرنگه حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌ن به‌په‌له کۆمسیۆنه پێویسته‌کان ، ده‌سته‌ى به دواداچون و هه‌نگاوى دیکه‌ى کرده‌یى بکات و ئه‌وه‌ش پێویستیه‌کى گرنگه. به‌رێز ئۆجالان رایگه‌یاند که‌ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌بێته گرنگترین گه‌ره‌نتى که گوشار و هه‌ولى گێره‌شوێن پوچه‌ڵ بکاته‌وه. به‌رێز ئۆجالان وتى ؛ ده‌بێ له یاد نه‌کرێ که له‌کۆتایى ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌ى ده‌ستکه‌وتى ده‌بێ ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه"
له دژى چه‌ته‌کان با بۆ به‌هاى نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌فه‌ربه‌ر بین
به‌رێز ئۆجالان ڕایگه‌یاند که هێرشى خوێناوى له دژى رۆژئاوا و کۆبانێ هه‌رگیز مایه‌ى قه‌بوڵ نیه و وتى :" ده‌بێ گه‌له‌که‌مان ، لاوانمان و ده‌زگاکان ، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى له هه‌موو هێزه دیموکراتیه‌کان ده‌که‌م له دژى چه‌ته‌کان بۆ به‌هاى نه‌ته‌وه‌ییان سه‌فه‌ربه‌ر ببن. له درێژه‌ى ووته‌کانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ؛ ده‌بێ ئه‌وانه‌ى ده‌رفه‌ت به‌و چه‌تانه ده‌ده‌ن ، جێیان ده‌که‌نه‌وه و یان هه‌وڵ بده‌ن به‌کاریان بێنن ده‌بێ بزانن که به‌و هه‌لوێسته‌یان هه‌م ئاشتى هه‌رێمه‌که ، هه‌م ئاینده‌ى گه‌لان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ده‌بێ مافى پاراستنى ره‌وامان له دژى ئه‌و چه‌تانه باش له‌لایه‌ن هێزه دیموکراتیه‌کانه‌وه تێگهیهنرێ و ده‌بێ بزانرێ که سازش ناکه‌ین له‌سه‌ر به‌کارهێنانى مافى پاراستنى ره‌وا ، ئه‌وه‌ى داکۆکى لێ ده‌که‌ین ته‌نیا مافى بوونمان نیه به‌ڵکو مافى ژیانێکى یه‌کسان و ئازاد بۆ هه‌موو گه‌ل و باوهڕیهکانى هه‌رێمه‌که له که‌شێکى ئاشتى دا "
کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد
به‌رێز ئۆجالان له رۆژى یه‌که‌مى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى دیموکراتیه‌وه به دواوه له هه‌موو دیداره‌کانى خۆى دا پێداگرى خۆى نیشان داوه و سه‌رنجى بۆ سه‌ر گرنگى کۆبونه‌وه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد و به‌رقه‌رارکردنى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى راکێشا و به ده‌سته‌واژه‌ى " ئه‌و روداوانه‌ى که له هه‌رێمه‌که ده‌که‌ونه‌وه نیشانى ده‌دات که ئه‌و پیشنیار و ئاماژانه‌ى من چه‌نده ژیانین " جه‌ختى کرده‌وه که ده‌بێ یه‌کسه‌ر کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کۆبێته‌وه."
سڵاو له‌و گه‌لانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هێرش ده‌بنه‌وه
به‌رێز ئۆجالان سڵاوى تایبه‌تى ئاراسته‌ى خه‌ڵکى کۆبانێ کرد که له دژى هێرشه‌کان به‌رخۆدانى ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها سڵاوى له گه‌لانى تورکمان ، عه‌ره‌ب ، سریانى ، ئێزیدى و هه‌موو ئه‌و باوهڕیانهى رۆژئاوا و باشورى کوردستان کرد که له لایه‌ن گروپه چه‌ته‌کانه‌وه هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر