جه‌میل بایک : با که‌س بیر له‌وه نه‌کاته‌وه گه‌ریلا چه‌ک
دابنێت.
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى دایه‌وه که باس له چه‌کدانانى گه‌ریلا ده‌که‌ن و ووتى :" هه‌ر که‌سێک ده‌ڵێت ؛ با گه‌ریلا چه‌ک دا‌نێت ، باسه‌ره‌تا سه‌یرى رۆژئاواى کوردستان بکات . ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و کۆبانێ جارێکى تر نیشانی‌دا که به‌بێ هێزى پاراستنى ره‌وا هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه ئاسان نیه .چونکه ئه‌مرۆ کورد رووبه‌رووى مه‌ترسى قڕکردنى کلتوور و جه‌سته‌ى بووه‌ته‌وه .ئه‌مه راستییه‌که و پێویسته هه‌موو که‌س بزانێت ."
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌رێوه‌به‌رى KCK له ووتارى هه‌فتانه‌یدا له رۆژنامه‌ى ئازادیا وڵات له‌باره‌ى هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان و به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر کۆبانێ ، هه‌ڵسه‌نگاندنى گرنگى کرد . جه‌میل بایک به‌رخۆدانى کۆبانێ وه‌ک به‌رخۆدانى زیندانى ئامه‌د پێناسه‌ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و به‌رخۆدانه شێوازى شۆرشى کوردستانه .
بایک له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌تورکیا ده‌ڵێن ( گه‌ریلا چه‌ک داده‌نێت ) سه‌ره‌نجى راکێشایهسهر رووداوه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و ووتى :" جارێکى تر ئاشکرابوو که گه‌لى کورد پێویستى به هێزى پاراستنى ره‌وا هه‌یه ."
جه‌میل بایک به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانى به‌رده‌وام ده‌کات :" هێرشه‌کان له‌دژى رۆژئاواى کوردستان به‌رده‌وامن . هه‌زم ناکه‌ن کورد له‌سه‌ر خاکى خۆى به‌ئازادى و دیموکراتى بژی . تا ئێستا کورد نه هێرشى کردۆته سه‌ر هیچ هێزێک ، نه‌ک خاک و وڵاتى ئه‌وانى داگیرکردووه . ئه‌مرۆ ده‌بینین نه جیهان ، نه هێزه هه‌رێمییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه ده‌نگى خۆیان هه‌ڵنابڕن . ئه‌مه‌ش نیشانى ده‌دات که ئه‌و هێرشانه له‌به‌رامبه‌ر کوردان به‌شێوه‌یه‌کى ئاسایی ده‌بینرێن . به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێیان هه‌زم ناکرێت که گه‌لى کوردیش وه‌ک گه‌لانى دیکه له‌سه‌ر خاک و ولاتى خۆى به‌ئازادى و دیموکراتى بژى . هه‌ربۆیه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه چه‌په‌ڵانه به‌و شێوه‌یه بێ ده‌نگن ."
" شۆرشى رۆژئاواى کوردستان ماوه‌ى دووساڵه داستانێکى بێ وێنه تۆمارده‌کات . سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆ له‌هه‌رچوارلاوه و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌کان به‌ڵام به‌رخۆدان ده‌کات . ئه‌و به‌رخۆدانه بۆ هه‌موو گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست نمونه‌یه . له‌نێو زستانێکى ساردا وه‌ک به‌هارێکه که هیوا به‌گه‌لان ده‌به‌خێشت . ئه‌مه‌ش نیشانى ده‌دات ئاسته‌نگى و زه‌حمه‌تى چ ده‌بن با ببن به‌رخۆدان ده‌توانێت سه‌رکه‌وێت ."
" ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رخۆدان نه‌کرێت ، ئاسان نیه ده‌ستکه‌وته بچووکه‌کانیش به‌ده‌ستبخرێن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌کوردستان بچووکترین ده‌سکه‌وت قوربانى زۆرى بۆدراوه . قانوونى سه‌رکه‌وتنى کوردان ئیدى به‌و ره‌نگه‌یه . هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕاى هه‌موو هه‌ڵومه‌رجێکى سه‌خت به‌ڵام تیکۆشان له‌کوردستان کراوه و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه . هه‌تا به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌کۆبانێ تێکۆشان نه‌کرێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نایه‌ت و کورد ئازاد نابێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گله‌یی و گازند له هه‌ڵومه‌رجێکى به‌و شێوه‌یه بێ واتان . به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت بووترێت که پێویستى به شێوازى شۆرشى کوردستان هه‌یه و تێکۆشان به‌هێز بکرێت . ده‌بێت بووترێت که کات کاتى رۆحێکى ئاپۆییه . ده‌بێت بووترێت که کات کاتى ژیان و به‌رخۆدانه به‌شێوه‌ى PKK . به‌کورتى کات کاتى ئه‌وه‌یه له هه‌ڵومه‌رجى سه‌ختدا بهرۆحێکى فیداى به‌رخۆدان و سه‌رکه‌وتن تۆمار بکرێت ."
" واتا ئه‌وه‌ى له‌کۆبانێ پێکدێت شێوازى شۆرشى کوردستانه . لهههڵومهرجى سه‌ختدا به‌رخۆدان ده‌که‌ن ، داگیرکه‌رى و هێرشه چه‌په‌ڵه‌کان تێکده‌شکێنن . شێوازى تێکۆشانى ئاپۆیی که لهههڵومهرجى سه‌خت به‌رخۆدان ده‌کات و سه‌رده‌که‌وێت ، ئه‌مرۆ له‌کۆبانێ پێکدێت . وه‌ک 14ى تهمووز که پێشه‌نگانى PKK له زیندانى ئامه‌د ئه‌م داستانه‌یان تۆمارکرد ."
" ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و کۆبانێ جارێکى تر نیشانی‌دا که به‌بێ هێزى پاراستنى ره‌وا هه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه ئاسان نیه .چونکه ئه‌مرۆ کورد رووبه‌رووى مه‌ترسى قڕکردنى کلتوور و جه‌سته‌ى بوونه‌ته‌وه .ئه‌مه راستییه‌که و پێویسته هه‌موو که‌س بزانێت . له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن ؛" کاتى تێکۆشانى چه‌کدارى ته‌واوبوو ، ئیدى کاتى دانانى چه‌ک هاتووه " با سه‌یری رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و رۆژئاوا بکه‌ن . ده‌بێت باش ببینن کورد به‌بێ هێزى پاراستنى ره‌وا له‌ناو ده‌برێن . به‌تایبه‌تى ئه‌و کوردانه‌ى ده‌ڵێن ، کاتى تێکۆشانى چه‌کدارى ته‌واوبوه و بانگه‌وازى دانانى چه‌ک له گهریلادهکهن ، با کڵاوى خۆیان له‌به‌رده‌م خۆیان دانێن و هه‌زارجار بیربکه‌نه‌وه ."
" له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست تا ئێستا سیاسه‌تى دیموکراتى سه‌روه‌رنیه . پێویسته هه‌موو که‌س له‌خۆى بپرسێت له‌سه‌ر کامه جوگرافیا ده‌ژیت . ئه‌گه‌ر تێکۆشانێکى مه‌زن و قوربانییه‌کى مه‌زن له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بدرێت ئه‌و کاته ده‌توانرێت ژیانى ئازاد و دیموکراتى به‌رقه‌راربێت . ده‌بێت له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست زیاتر بۆ ئازادى و دیموکراتى تێکۆشان بکرێت . نه‌بوونى هێزى پاراستنى ره‌وا به‌و واتایه دێت که تۆ کورد ده‌خه‌یته به‌رده‌ستى بێویژدانى ده‌وڵه‌ت و گروپه چه‌ته‌کان ، به‌واتایه‌کى تر جگه‌ر فرێدهدهیته به‌رده‌مى پشیله."
" ئه‌و هێزه‌ى ده‌خوازێت نه‌ک زهنیه‌تى دیموکراسى و ئازادى ، به‌ڵکو به زه‌برى هێز خۆى باڵاده‌ست بکات ئه‌مه ده‌وڵه‌تى تورکه . تورکیا هێزێکه ده‌ڵێت ، له‌ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه که‌س ناتوانێت له‌دژى هێزى من بوه‌ستێته‌وه . تورکیا ته‌نیا له‌ناوخۆى سیاسه‌تى دژه دیموکراتى پهیرهوناکات به‌ڵکو له‌ده‌ره‌وه‌ش هاوکارى دهوڵهتهزاڵمهکان و گروپه چه‌ته‌کان ده‌کات . نیشاندرا که له‌رۆژئاوا و سوریا پشتیوانى کێ ده‌کات . ده‌وڵه‌تى تورک له‌رۆژئاوا و کۆبانێ نه‌ک پشتیوانى هێزه دیموکراسیخوازه‌کان ناکات ، به‌ڵکو هاوکارى ئه‌و گروپه چه‌تانه ده‌کات که ده‌خوازن کوردان له‌ناو ببه‌ن ."
" له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست گه‌لى کورد به‌بێ هه‌بوونى هێزى پاراستنى ره‌وا ناتوانێت هه‌بوونى خۆی بپارێزێت . ده‌بنه ئامانجى قڕکردنى جه‌سته‌ى و کلتوورى . هه‌تا ئێستا هیچ ده‌وڵه‌ت و هێزى سیاسى له‌و ئامانجه‌ى خۆیان پاشکه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه . ده‌وڵه‌تى تورک تائێستاش خاوه‌ن ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌یه و ده‌یپارێزێت . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کورد هێزى پاراستنى ره‌وا ده‌پارێزن ، به‌ڵکو بههێزتریشى ده‌که‌ن . هه‌ربۆیه هه‌تا کورد و گه‌لانى کوردستان نه‌گه‌نه ژیانێکى ئازاد و دیموکراتى باکه‌س وا بیرنه‌کاته‌وه به‌رخۆدان کۆتایی دێت و چه‌ک داده‌نرێت ، ئه‌وه‌ى وا بیرده‌کاته‌وه خه‌ون ده‌بینێت ."
" با که‌س خۆى ههڵنهخهڵهتێنیت ، به‌راستى مامه‌ڵه‌بکه‌ن ! هه‌تا کورد نه‌گاته ئازادى و دیموکراسى بیرلهوخهونانه مه‌که‌نه‌وه ."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر