فورات
YPG له‌دژى (5)باره‌گاى چه‌ته‌کانى داعش چالاکى ئه‌نجامدا
شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌دژى پێنج باره‌گاى گروپه چه‌ته‌کانى داعش له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى هه‌رێمى کۆبانێ چالاکى ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون . هه‌روه‌ها له‌گوندى حورییه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کۆبانێ شه‌ڕڤانانى YPG هه‌وڵێکى گروپه چه‌ته‌کانیان تێکشکاند و له‌وێش ژماره‌یه‌ک چه‌ته کوژران .
ئه‌و گروپه چه‌تانه‌ى له‌گونده‌کانى ( فیۆنته ، ئه‌حمه‌دییه ، بیرکنۆ و جه‌له‌بێ ) جێگربوونه ماوه‌یه‌که گونده‌کانى کوردان تۆپباران ده‌که‌ن . هه‌ربۆیه یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG له‌دژى باره‌گاى ئه‌و گروپه چه‌تانه چالاکى ئه‌نجامدا . له‌ئاکامى چالاکییه‌که‌دا ژماره‌یه‌کى زۆر چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون ، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێکى ئه‌و گروپه چه‌تانه‌ش تێکشکێندرا .
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه گروپه چه‌ته‌کان هه‌وڵیاندا له‌گوندى ئه‌حمه‌دییه هێرش بکه‌نه سه‌ر گوندى حورییه ، به‌ڵام رووبه‌رووى وه‌ڵامێکى توندى شه‌ڕڤانانى YPG بوونه‌وه و شه‌ڕوپێکدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا هاته‌ئاراوه . راگه‌یه‌ندرا له‌وێش ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ى داعش کوژران و برینداربوون .
هه‌روه‌ها له‌گوندێکى رۆژئاواى هه‌رێمه‌که‌ش شه‌ڕڤانانى YPG له‌دژى باره‌گایه‌کى گروپه چه‌ته‌کانى داعش چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا . له‌باره‌ى ئه‌و چالاکییه تا ئێستا زانیارى ته‌واو به‌ده‌ستنه‌که‌وتووه . به‌ڵام ده‌ووترێت شه‌ڕڤانانى YPG دوو ئۆتۆمبێلى گروپه چه‌ته‌کانیان کردۆته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ر دوو ئۆتۆمبێله‌که تێکشکێندراون و (4) چه‌ته‌ش کوژراون .
تائێستا گروپه چه‌ته‌کانى داعش گونده‌کانى رۆژهه‌لاتى کۆبانێ به‌هاوه‌ن تۆپباران ده‌که‌ن .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر