پێشمه‌رگه له بیروباوه‌ڕه‌وه بۆ ئه‌فسانه!
له‌نووسینی؛ ئاریتما موحه‌ممه‌دی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی
كورددا له پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تیی كورد و زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان
ڕۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕاوه و هه‌میشه پێشه‌نگی ڕزگاری و پاراستن بووه و به‌رده‌وام
سینگی به گوله‌ی داگیركه‌ره‌وه ناوه و به زه‌بری ئه‌و چه‌كه كه هاوسه‌نگ و
هاوتای چه‌كی پێشكه‌وتووی داگیركه‌ر نه‌بووه، زه‌بری كوشنده‌ی له هێزه‌كانی
داگیركه‌ر داوه و هه‌میشه باوه‌ڕێكی قووڵی به خه‌بات و تێكۆشان له دژی داگیركه‌ر
و بیروباوه‌ڕی داگیركه‌ری هه‌بووه.
گرینگیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌نێو
كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ئه‌وه‌نده جێی باییخ و سرنج بووه كه ده‌یان شاعیری مه‌زنی
گه‌له‌كه‌مان شیعر و په‌خشان و هۆنراوه‌یان بۆ هۆنیوه‌ته‌وه و هه‌میشه به
هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگریكه‌ر پێناسه كراوه. هاوكات ئه‌مڕۆش هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان له ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانیشدا به هێزێكی كاریگه‌ر و
گورزوه‌شێن ناسێنراوه و هه‌روه‌ها گه‌له‌كه‌مان هه‌میشه هیوای به‌و هێزه بووه
كه له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا له هه‌ره‌سی هێرش و تۆپ و تانكی داگیركه‌ر بیپارێزێت،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له باشوور ئه‌وه‌نده به‌هێز نییه كه
به‌بێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاشه‌كشه به تیرۆرستان بكات، ئه‌مه‌ش هۆكاری تاییبه‌ت
به خۆی هه‌یه و یه‌كێ له هۆیه‌كانی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه‌ی
دوێنێ نییه كه به‌بیروباوه‌ڕ خه‌باتی ده‌كرد، به‌ڵكوو ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
هێزێكی مه‌ده‌نییه، واتا دۆخی ئابووری و نه‌بوونی كه‌سبوكار كاریگه‌ری نه‌رێنی
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داناوه و به‌شێكی زۆر له هاوڵاتییانی كوردستانیش له‌به‌ر نه‌بوونی
پیشه‌ی تاییبه‌ت بوونه‌ته پێشمه‌رگه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی
حیزب له كوردستان زاڵه به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌كان پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان زیاتر
بكه‌ن و زۆرتر په‌ل بۆ نێو كۆمه‌ڵگا ڕابكێشن و ڕیشه داكوتن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌كه هه‌موو كه‌س به پێشمه‌رگه وه‌ربگرن و باییخ به یاسای چه‌كداری نه‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ش به هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی ناڕێكی و ئاڵۆزی و بشێویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.نابێت پارته‌كانی سیاسیی مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه هێزی
چه‌كداریی تاییبه‌ت به‌خۆیان ساز بكه‌ن و هاوكات په‌ره‌شی پێبده‌ن.
دیاره كوردستان وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و دۆزینه‌وه‌ی
پیشه و كار ئه‌ستم و دژوار نییه و ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه كه كوردستان
وڵاتێكی هه‌ژار بێت و كاروپیشه ده‌ست نه‌كه‌وێت، به‌خۆشییه‌وه كوردستان له
ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تاكه وڵاتێكه كه ڕێژه‌ی كار و پیشه‌ی تێدا
زۆره و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانێكی زۆر له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بۆ ده‌ستخستنی كار ڕووی
تێ ده‌كه‌ن و تێدا ده‌گیرسێنه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه حوكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان خه‌ڵكی كوردستانی ته‌مه‌ڵ و نه‌كارا بار هێناوه و به‌شێكی زۆر له لاوان
و تازه‌پێگه‌ییشتووان ئاماده نین كه له هه‌موو پیشه‌یه‌ك وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بژێوی
ژیان كه‌ڵك وه‌رگرن، پێشمه‌رگه‌بوونیش پێچه‌وانه‌ی ده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئه‌مڕۆ
بووه‌ته كاسبییه‌ك كه هه‌ركه‌س كاری پێناكرێت و ناتوانێ خۆی و خاوخێزانی به‌خێو
بكات ڕووی تێ ده‌كات و ده‌بێته پێشمه‌رگه. هاوكات هه‌ڵگرتنی چه‌ك و بوونه ئه‌ندامی
هێزه چه‌كداره‌كان له كوردستان پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان دژوار نییه و
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باییخ به یاسای سه‌ربازی ناده‌ن
و له‌و پێوه‌ندییه‌دا حوكوومه‌تیش بێ پلانه.بۆ نموونه به‌شێكی زۆر له‌و هێزانه
له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ له ئه‌ركدا ده‌بن و ئیتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ماڵه‌وه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش پلانێكی ئه‌وتۆی نییه كه ئه‌و هێزانه به
شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو په‌روه‌رده بكات و ڕاهێنانیان پێ بكات و خول و ده‌وره‌ی سه‌ربازییان
بۆ بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حوكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانیش نه‌یتوانیوه ژیانی هێزی پێشمه‌رگه باشتر بكات و بگره مووچه‌ی ئه‌و
هێزه له به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی حوكوومیش كه‌متره و هاوكات حوكوومه‌ت
له داڕشتنی پلانی به‌هێز و كارامه بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و هێزه لاواز و بێ پلان
بووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له
دۆخێكی تاییبه‌ت و نه‌خوازراودا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و هه‌ركام له پێشمه‌رگه‌كانی
كوردستان كه ئه‌مڕۆ به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن، به ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌وه ده‌ناڵێنن و له دۆخێكی ده‌روونیی باش‌دا ژیان به‌سه‌ر
نابه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وره‌ی پێشمه‌رگه داده‌نێت و ته‌نانه‌ت
له به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن یانخود تووشبوونی شكست ڕۆڵی سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێت. بۆیه
ده‌ڵێم كه حوكوومه‌تی هه‌رێم كاتی گونجاوی له‌به‌ر ده‌ستدابووه كه ژیانی ئه‌و
هێزه باشتر بكات، به‌ڵام تاكوو هه‌نووكه نه‌یكردووه و له تێپه‌ڕاندن و چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌كان و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتوو
نه‌بووه و ڕۆڵی لاوازی گێڕاوه. هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌پێی
یاسای سه‌ربازی ئه‌ندامگیری نه‌كردووه و هه‌ركه‌س كه ناوی خۆی نووسیوه ده‌رفه‌تی
هه‌ڵگرتنی چه‌كی پێدراوه. ئه‌م هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی
كوردستاندا هه‌یه، ده‌وره و خولی تاییبه‌تی سه‌ربازیی نه‌بینیوه.وه‌ك ئاماژه، هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به شێوه‌ی پارتیزانی خه‌باتی ده‌كرد،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه وه‌ك سپا و ئه‌رته‌ش ده‌توانێ به‌رگری بكات، نه وه‌ك سه‌ده‌ی
بیسته‌میش ده‌توانێ خه‌باتی چه‌كداری له چه‌شنی پارتیزانی به بیروباوه‌ڕی
پۆڵایینه‌وه به‌ڕێوه ببات. ته‌نیا خاڵێك كه ئه‌مڕۆ له هێزی پێشمه‌رگه‌دا به‌دی
ده‌كرێت و ئه‌رێنییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هێزه نیشتمانپه‌روه‌ره، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا
سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات و ناتوانێت كه خاڵه‌كانی به‌رگری كردن به‌هێز بكات و
خاڵه‌كانی لاوازی ئه‌م هێزه نیشتمانییه نۆژن و پڕ بكاته‌وه. لێره‌دا ڕه‌خنه‌یه‌كی
مه‌زن و قووڵ هه‌م ڕووبه‌ڕووی حوكوومه‌ت و هه‌م حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم
ده‌كرێته‌وه كه بۆچی ئه‌م هێزه‌یان په‌روه‌رده نه‌كردووه، له‌به‌ر كردنی جلی
سه‌ربازی و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌واتای ئه‌وه نییه كه ئه‌و هێزه هێزێكی چه‌كداری
كاریگه‌ره و توانای به‌رگری كردنی له ئاستێكی به‌رزدا هه‌یه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ده‌یه‌كانی سه‌ده‌ی
بیسته‌م و له ڕێڕه‌وی مێژوودا هێزێكی یه‌كده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست بووه، یه‌كده‌ست
و یه‌ك هه‌ڵوێست به‌و واتایه دێتكه ئه‌ركێكی قورسیان له ئه‌ستۆ بووه و
ئامانجێكی دیاریكراویان هه‌بووه، ئه‌و ئامانجه‌ش خۆی له پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه‌ی كورددا بینیوه‌ته‌وه، دۆخی ئابووری و ژیانی دژوار و ڕێی پڕ له هه‌ورازونشیو
كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه دانه‌ناوه و هاوكات با‌ییخیشیان
پێی نه‌داوه. به‌ڵام بیروباوه‌ڕی به‌شێكی زۆر له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌یه‌كانی
سه‌ده‌ی بیسته‌م جیاوازه و پێكه‌وه هه‌ڵ ناسێنگرێت، بۆیه شكستی هێزی پێشمه‌رگه
و پاشه‌كشه كردنی ئه‌و هێزه له ده‌ڤه‌ر‌ی شه‌نگال و زوومار ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه
نه‌بوو كه خاوه‌نی چه‌كی پێشكه‌وتوو نه‌بووه، خۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
له ڕێڕه‌وی مێژوو و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی كوردداخه‌ونی به‌م چه‌كانه‌ی ئه‌مڕۆوه
نه‌ده‌بینی كه ده‌ستی بكه‌وێت، ئه‌ی چۆن به‌رگری له خاك و وڵاتی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت
دووژمن نه‌یده‌توانی به هێزی فڕۆكه و هێلیكۆپتری شه‌ڕكه‌ریش پاشه‌كشه‌ی پێ بكات،
خۆ داعش فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری نییه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له‌و چه‌كانه‌ی كه ئه‌مڕۆ
ڕێكخراوێكی تیرۆرستی وه‌ك داعش هه‌یه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ش هه‌یه‌تی. ڕاسته داعش
ده‌ستی به‌سه‌ر هندێك چه‌كی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكیدا گرتووه و پێشمه‌رگه‌ش خاوه‌نی
ئه‌و چه‌كانه نییه، به‌ڵام له چه‌ك گرینگتر شه‌ڕی ڕه‌وایه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستانیش شه‌ڕێكی ڕه‌وا ده‌كات و پارێزگاری له خاك و ناسنامه و شه‌ره‌فی گه‌لێكی
خاوه‌ن مێژوو ده‌كات. ئێمه ده‌بێت وردبین بین و له هۆیه‌كانی شكستی هێزی پێشمه‌رگه
بكۆڵینه‌وه و هۆ و له‌مپه‌ره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ین، نابێ به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌و
شكستانه‌دا تێپه‌ڕ بین. ئه‌و شكسته كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هێز و قورسایی
پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه داناوه. چۆن ده‌بێ هێزێكی وه‌ك پێشمه‌رگه كه پتر له
بیست ساڵه له‌و هه‌رێمه‌دا چالاكه و خاوه‌ن ده‌یان چه‌كی قورس و پێشكه‌وتووه،
ناتوانێ سێ ڕۆژ به‌رگری بكات و لانیكه‌م پێش له پێشڕه‌وییه‌كانی ڕێكخراوێكی
تیرۆرستیی وه‌ك داعش بگرێت!هه‌ر بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كه به‌شێك له هۆیه‌كانی
شكست و خاڵه لاوازه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هاوكات به خاڵی لاوازی
حوكوومه‌ت و پارته‌كانی سیاسیی هه‌رێمیش پێناسه ده‌كرێت، بخه‌مه به‌رچاو.
· هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتمانیی نییه و ته‌نیا موڵكی حیزبه.
· ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حیزبیی
له هه‌رێمی كوردستاندا تاكوو ئیستاش نه‌یتوانیوه هێزی پێشمه‌رگه بكاته هێزێكی
ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربازیی و جێگیر و خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رز له‌نێو كۆمه‌ڵگا دا.
· هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی یه‌كانگیر
و یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێست نییه و بیروبۆچوونی جیاواز و نانه‌ته‌وه‌یی زاڵه
به‌سه‌ری دا.
· هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی سه‌ربازیی
و شاره‌زا له تاكتیك و داڕشتنی ئیستراتیژی سه‌ربازیی نییه.
· هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی مه‌ده‌نییه
نه‌ك سه‌ربازیی.
· هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌وره
و خولی سه‌ربازیی بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه و كێبڕكێی لێهاتوویی سه‌ربازیی و شاره‌زابوون
له چه‌ك و چۆڵی بۆ به‌ڕێوه نه‌چووه.
· ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێزی
پێشمه‌رگه تێیدا ماوه‌ته‌وه پتر له كه‌مپی په‌نابه‌ران ده‌چێت و به‌ده‌ست بێ
خزمه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێت و بێ پڕۆژه‌ن و به هێزێكی چالاك ئه‌ژمار ناكرێن.
· هێزی پێشمه‌رگه له دۆخێكی
ده‌روونییلاواز دان، چونكه به‌ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن،
به‌شێكی زۆر له‌و كێشانه‌ش په‌یوه‌ستن به دۆخی ئابووری و نه‌بوونی موچه‌ی پێویست.
· پێشمه‌رگه و هێزی پێشمه‌رگه
ده‌بێ لانیكه‌م له ماوه‌ی مانگێكدا پتر له ٢٠ ڕۆژ ڕاهێنانی پێبكرێت و وه‌ك
كۆماندۆ بار بهێنرێن.
· به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی
پێشمه‌رگه كێشه‌ی له‌شساقیان هه‌یه و له‌نێو ئه‌و هێزه‌دا جێیان نابێته‌وه و
نابێ كه ئیزنی هه‌ڵگرتنی چه‌كیان پێ بدرێت و ده‌بێ حوكوومه‌ت خزمه‌تیان بكات.
· ده‌بێ ڕێ به هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان نه‌درێت كه له كاروباری سیاسیی وڵات‌دا تێوه‌گلێن و هاوكات نابێ ئه‌و
هێزه له سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگادا به‌كار بهێنرێت و وه‌ك دارده‌ستی حیزب
كه‌ڵكی سیاسی‌یان لێوه‌ر بگیرێت.
· پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی به‌رگری
كوردستان پێویسته كه موچه‌كه‌ی به‌رز بكرێته‌وه و باییخ به ژیانی بدرێت و ڕۆڵی
به‌رز بنرخرێت.
له كۆتایی ئه‌م كورته وتاره‌دا پێم وایه كه
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و ئێراق له قازانجی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان هاته كایه‌وه، دیاره زیانێكی گیانیی به‌به‌شێك له خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری
كوردستان و به‌تاییبه‌ت له كوردانی یه‌زیدی
و ته‌نانه‌ت له هێزی پێشمه‌رگه‌ش كه‌وت. به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه ڕووداوه بوونه
هۆی ئه‌وه‌كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان به‌خۆیدا بچێته‌وه و هه‌وڵ بۆ یه‌كڕیز
كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدات و هاوكات هه‌وڵ بۆ پڕچه‌ك كردنی ئه‌و هێزه
ڕزگاریخوازه بخاته‌گه‌ڕ، هه‌نووكه سه‌ركردایه‌تیی كوردستان هه‌ستی به‌و بۆشاییه
سیاسیی و سه‌ربازیی و ڕێكخستنییه كردووه كه ده‌بێ له‌نێو ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا
پر بكرێته‌وه. هاوكات هه‌م هێزی پێشمه‌رگه و هه‌م گه‌لی كوردستان و هه‌م سه‌ركردایه‌تیی
سیاسیی حیزبه‌كانیش هه‌ستیان به‌و ڕاستییه كردووه كه ده‌بێ ئه‌و هێزه به شێوه‌یه‌كی
نوێ و پێشكه‌وتوو ڕێكبخرێته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزب ڕزگار بكرێت و كاریگه‌ری
نه‌رێنی سیاسیی حیزبه‌كانی به‌سه‌ره‌وه نه‌مێنێت. ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی مێژوویی و
هه‌نووكه‌یی گه‌لی كوردستانه. هه‌نووكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن
وڵاتانی ده‌ره‌كیی و به‌تاییبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپییه‌وه پڕچه‌ك ده‌كرێت و ئه‌ركه
له‌سه‌ر پارله‌مانی كوردستان كه یاسایه‌كی نوێ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
دابڕێژێت و به‌ره‌و به نیشتمانیی كردنی هێزی پێشمه‌رگه هه‌نگاو بنێت. ئه‌م
قۆناغه قۆناغی به نیشتمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و پێویسته له‌سه‌ر
بنه‌مای یاساكانی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی ڕێكبخرێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی
بێ چه‌ك و بێ چه‌كداره، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خوازیاری ئه‌وه بوو كه ده‌بێ
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو ڕێك بخرێته‌وه و
له‌ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنیی پارته‌كانی سیاسیی كوردستاندا نه‌مێنێت،
هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێ سپێردرا و ئه‌و ئه‌ركه مه‌زنه‌ی
كه‌وته ئه‌ستۆ، هه‌نووكه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رێز مه‌سعوود به‌رزانی داواكاریی
ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به وه‌زیری پێشمه‌رگه كردووه كه پلانه‌كه‌ی كه خۆی له به‌نیشتمانیی
كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه بخاته بواری جێبه‌جێ كردن. ئه‌مه‌ش
به‌واتای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هاوكات ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان
به گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌نگاوه مه‌زنه و باییخی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش
به سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ درووست كردنی هێزێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌م توانای
به‌رگری كردن و هاوكات هه‌م توانای هێرش كردنی هه‌بێت و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان
بكات، ئه‌ژمار ده‌كرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر