ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ژێر به‌ندی حه‌وت بڕیار له دژی داعش و
نوسره ده‌دات.
ده‌نگی کوردی ئه‌مه‌ریکا
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێـکڕای ده‌نگ پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد که له لایه‌ن به‌ریتانیاوه پـێشنیارکرابوو و تیایدا داوای سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕێـکخراوی داعش و جه‌بهه‌ت ئه‌لنوسره ده‌کات.
ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاره‌که‌ی له ژێر به‌ندی حه‌وتی یاسای نه‌ته‌وه یهکگرتووهکاندهرکرد که ڕێگه به به‌کارهێنانی هێز ده‌دات بۆ جێبه‌جێکردنی.
له نێو بڕیاره‌که ناوی شه‌ش که‌سی ئه‌و دوو ڕێـکخراوه هاتووه که سزا ده‌یانگرێته‌وه، له‌وانه گوته‌بێژی داعش ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی که که‌سێـکی عێراقیـیه و نزیکی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادیـیه و ده‌ڵێن یه‌کێـکه له ڕێبه‌ره باڵاکانی ئه‌و ڕێـکخراوه.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌که سه‌رزه‌نشـتی به چه‌کدارکردنی که‌سانی بیانی بۆ ئه‌و دوو ڕێـکخراوه ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک ئاسانکاری بۆ ئه‌م کاره بکات یان ده‌سـتی تێدا هه‌بێت ئه‌وا ده‌خرێته لیستی ڕه‌شه‌وه. داواشی له‌و چه‌کداره بیانیـیانه‌ی نێو ئه‌و دوو ڕێـکخراوه کرد هه‌رچی زووه وازبێنن. پاشان داواشی له وڵاتانی ئه‌ندام کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌یوه‌ندیکردنی که‌سانی بیانی به‌و دوو ڕێـکخراوه.
له به‌شێـکی دیکه‌ی بڕیاره‌که، تیمی چاودێری و دیده‌وانی ڕاده‌سـپـێرێت که له ماوه‌ی 90 ڕۆژدا ڕاپـۆرتێـک پـێشـکه‌ش بکات سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسـیانه‌ی له لایه‌ن داعش و نوسره بۆ سه‌ر عێراق و سوریا و ناوچه‌که هه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی چه‌ک و دارایی و پـێـکهاته‌ی دیموگرافی چه‌کداره‌کانیان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی زیاتره له دژیان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر