Pages

۱۳۹۳ شهریور ۱۹, چهارشنبه

نهێنیه‌كه‌ له‌مه‌خمور ئاشكرابوو؛ بارزانی بۆ سه‌ردانی په‌كه‌كه‌ی كرد



نهێنیه‌كه‌ له‌مه‌خمور ئاشكرابوو؛ بارزانی بۆ سه‌ردانی په‌كه‌كه‌ی كرد

نوسراوە لە لایەن دەستوور دروستكراوە لە بەروارى 03 ئەیلول 2014
ویكلیكسی باشوری كوردستان


ده‌ستوورنێت
فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ یاداشتێکیدا بۆ مه‌سعود بارزانی، نهێنی شه‌ڕی مه‌خمور و گوێر باس ده‌کات‌و ده‌ڵێت، "بارزانی زانیاری ووردی هه‌بووه‌ که‌ په‌که‌که‌ و دژه‌ تیرۆر مه‌خموریان گرته‌وه‌".

فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ یاداشتنامه‌یه‌کدا که‌ بۆ سه‌رۆک و به‌رپرسانی حیزبه‌که‌ی خۆی ناردووه‌ و کۆپییه‌کیشی بۆ گۆڤاری لڤین ناردووه‌، باس له‌ شه‌ڕی مه‌خمور و گوێر ده‌کات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ چه‌کدارانی داعش له‌ ڕێگه‌ی تۆپهاوێژه‌کانیانه‌وه‌ ویستویانه‌ وێستگه‌ی کاره‌بای پیرداود و سه‌رچاوه‌ی کاره‌بای هه‌ولێر خاپور بکه‌ن و کاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر بخولقێنن.

فه‌رمانده‌که‌ ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌و هێزه‌ ده‌کات که‌ له‌قۆڵی مه‌خمور بوون و ده‌ڵێت:"به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ی له‌ مه‌خمور بوون، به‌ بێ ته‌قه‌ مه‌خموریان جێهێشت و به‌بێ فه‌رمانی سه‌روی خۆیان پاشه‌کشه‌یان کرد''.

راشیده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ریه‌که‌ له‌ نه‌وزاد هادی و عه‌لی حسێن و نه‌جات عه‌لی زیاتر له‌ 1000 پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵدا بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه‌ بۆ چه‌ند کاتژمێرێک به‌رگرییان بکردایه‌، ئه‌وا به‌ ئاسانی ڕێگه‌یان له‌ پێشڕه‌وییه‌کانی داعش ده‌گرت'.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت:"داعش به‌ 60 چه‌کداره‌وه‌ مه‌خموری گرت و فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش به‌ بێ به‌رگری مه‌خموریان جێهێشت".

له‌ باره‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌خموریش باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ی مه‌خموری گرته‌وه‌ په‌که‌که‌ و دژه‌ تیرۆری یه‌کێتی بوون و بارزانیش ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م راستییه‌ بوو، بۆیه‌ سه‌ردانی په‌که‌که‌ی کرد و دیاری سه‌ربازیشی پێشکه‌ش کردون، به‌ڵام ئه‌و کات پێشمه‌رگه‌کانی پارتی خۆیان گه‌یانده‌ به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی مه‌خمور و له‌ ڕێگای که‌ناڵی روداوه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که‌ ئه‌وان توانیویانه‌ مه‌خمور بگرن'.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر