"توركیا برینداره‌كانی داعش به‌بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كات"
NRT- ئه‌نكه‌ره: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ناوخۆی توركیا ئاشكرایانكرد، حكومه‌تی توركیا به‌بێ به‌رامبه‌ر برینداره‌كانی گروپه ئیسلامییه چه‌كدارییه‌كانی باكوری سوریا له نه‌خۆشخانه‌كانیدا چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) له‌توركیا چاره‌سه‌رده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن كه‌ناڵه ڕه‌سمییه‌كانی نزیك له حكومه‌ته‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی، توركیا میوانداری بریندارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا، په‌رده‌پۆش ده‌كرێت.
له‌نوێترین هه‌واڵی له‌و جۆره‌شدا ئاژانسی ئه‌نادۆڵ كه ئاژانسی ڕه‌سمی توركیایه باسی له‌وه‌كردووه چوار برینداری سوری كه یه‌كێكیان منداڵه گه‌یه‌نراونه‌ته سه‌نته‌ری ته‌ندروستی نزیب له شاری غازی عه‌نتاب.
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان ئاژانس هه‌واڵی گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك برینداری تری ئۆپۆزسیۆنی سوریای بلاَوكردهوه كه له‌ناوچه‌ی ده‌یر زور بریندار بووبوون، دوو ڕۆژ پێش ئه‌و ڕوداوه‌ش هه‌واڵی گه‌یشتنی 6 برینداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای له شاری ره‌قه بلاَوكردبۆوه كه له‌توركیا چاره‌سه‌ریان بۆكراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ده‌زانرێت كه شاری ره‌قه به‌ته‌نها له‌ژێر كۆنترۆڵی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه .
نوێترین هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌فی توركیش كه ڕۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌پارته چه‌په‌كانی توركیایه بلاَویكردهوه، شه‌ش سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كه له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا برینداربوون گه‌یه‌نراونه‌ته شاری ئورفه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت چاره‌سه‌ریان بۆ دهكرێتو حكومه‌تی توركیاش ئاسایشی گواستنه‌وه‌ی بۆ دابینكردوونو پاره‌ی تێچوونی چارهسهرهكهشیانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر