لەنووسینی؛ ئاریتما موحەممەدی Aritma Mohammadi
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛
هەرکام لە بەشەکانی کوردستان بەپێی
هەلومەرجی سیاسیی و ئاڵۆزبوونی کێشەی کورد و جیاوازبوونی داگیرکەرەکەیان
تاییبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە دۆخی سیاسیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیاوازه،
نه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی توركیه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌ی سیاسیی كورد ده‌دات، نه وه‌ك سیسته‌می سیاسیی توركیه باوه‌ڕی به
بوونی كێشه‌یه‌ك به نێوی كێشه‌ی كورد هه‌یه، هاوكات نه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش
پارت و ڕێكخراوێكی سیاسیی كاریگه‌ر و چالاكی هه‌یه كه باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری
مابێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
دابنێت و به چه‌شنێكی گشتگیر و بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌ی سیاسیی كورد له ڕۆژهه‌ڵات بخاته
ڕۆژه‌ڤی سیاسیی میدیاكانی جیهانیی و بیكاته كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نێوان كۆمه‌ڵگای
ڕۆژهه‌ڵات و كۆماری ئیسلامیی ئێران، هاوکات نه ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك باكووری كوردستان
پارتێکی به‌هێز و كاریگه‌ری وه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستانی هه‌یه كه ڕژیمی
كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌چۆكدا بهێنێت و ڕژیمی ئێرانیش به‌ده‌ر له ڕێگای وتووێژ
و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، ڕێگه‌یەکی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نه‌مێنێت.
هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌پاش شەهید بوونی د. قاسملوو كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز
و كاریزماتیكی وه‌ك ئۆجه‌لانی لێ هه‌ڵ نه‌كه‌وتووه كه هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگا دابنێت و هه‌م له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كۆماری ئیسلامیی ئێران. بۆیه
ده‌ڵێم ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كه كه له هه‌موو بارێكه‌وه جیاوازه،
ته‌نانه‌ت پتر له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان تاكی سیاسیی و سكرتێر و سه‌رۆك
و پارت و ڕێكخراوی سیاسیی، ڕووناكبیر و شرۆڤه‌كاری سیاسیی و میدیاكار و په‌نابه‌ری
هه‌یه، كه‌چی پتر له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش گیرۆده‌ی ئاژاوه‌ی
سیاسیی و دووبه‌ره‌كیی و دابڕانه و به‌ده‌ست نه‌بوونی پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ده‌ناڵێنێت و سەرتاپای گۆڕەپانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵۆزی سیاسیی بەخۆیەوە
دەبینێت. وه‌ك ئه‌وه وایه كه بڵێن ماڵی خۆمه و وێرانی ده‌كه‌م و كه‌سیش مافی
ڕه‌خنه‌گرتنی لێم نییه. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێدا ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێویستی به سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه‌كی
كاریزماتیكی له‌و چه‌شنه هه‌یه كه بتوانێ پاشه‌كشه به سنوورەکانی دوور و
داخراو بكات و دیواره‌كانی به‌ندیخانه تێك بشكێنێت و پەرژێنێکی نەتەوەیی ساز بکات
و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی له‌نێو گه‌لدا پێك بهێنێت و به‌كرده‌وه جوڵه به كۆمه‌ڵگا
بكات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ دابنێت و وەک باکووری کوردستان خەبات و
بەرخۆدان لەنێو بەندیخانەکانی ڕەش و تاریکی داگیرکەر دەست پێ بکات و خەباتی
سەرەکیی بگوازێتەوە بۆ نێو کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەڵام به‌داخه‌وه هەنووکە کێشەی سەرەکیی ڕۆژهەڵات تەنیا بە خەبات و
بەرخۆدان گرێ نەدراوە، بگرە ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
تیئۆریسێنی نه‌ته‌وه‌ییشی نییه كه بتوانێ په‌ره و گه‌شه به هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی
بدات و كاریگه‌ری نه‌رێنی كولتووری ئێرانی لەسەر گەل لاواز بكات و گه‌لی كورد له
ڕووداو و پێشهاتەکانی گرینگی مێژووی خۆی ئاگادار بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌و بۆشاییه نه‌ته‌وه‌ییه له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌دی ده‌كرێت، بۆیه هه‌م تاكی سیاسیی و هه‌م تاكی
ڕووناكبیری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوكات كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش چاوی له
پێشكه‌وتنه‌كانی باشووری كوردستانه و هیوادارن كه باشوور ڕزگاری بێت و ده‌وڵه‌تی
كوردی پێك بێت و ببێته هیوایه‌كی نوێ بۆ گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئاواتی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بەدی دەهێنێت و خەباتی
کورد دەباتە قۆناغێکی دیکە و كورد له هه‌ر كوێ بێت دڵی پێی خۆشە. هاوكات تێكڕای
نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانن، هه‌رچه‌ند به‌شێك
له‌و نه‌ته‌وانه به‌سه‌ر به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا دابه‌ش كراون، به‌ڵام هه‌روه‌ك
ئاماژه‌م پێدا، نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ت نین. بۆ نمونه؛ عه‌ره‌ب له ئێران بنده‌ستی
ڕژیمی تارانن، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت نین و هه‌میشه و له‌هه‌ر
دۆخێك‌دا كه تووشی كێشه بوونه، وڵاتێك هه‌بووه پشتیوانیان لێ بكات و په‌نای بۆ
ببه‌ن، ئازه‌رییه‌كانیش به هه‌مان چه‌شن هه‌م توركیه پشتیوانیان لێ ده‌كات و هه‌م
ئازه‌رباییجان هاوكارییان ده‌كات، توركه‌مه‌نه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه. ئەوانەی کە
ئەمڕۆ دۆخەکە بەرەو ئەو ئارەستە دەبەن کە گوایە بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد،
بەتاییبەت باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە سازگارییان نییە، پلانێکی
داگیرکارییە کە جێبەجێی دەکەن و لە ڕاستیدا هەموو کاتێک بەرژەوەندی نەتەوەی کورد
یەک بووە و کێشە و ئازارەکانیش هەریەک بووە، ئەوە کایەکەرانی ناشارەزای سیاسیی کورد
و ناوچەکە بوونە کە یەکێتی و بەرژەوەندیی نەتەوەیی کوردیان نەویستووە و هەمیشە لە
ئاڵۆزکردنی دۆخەکەدا ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە، بەخۆشییەوە هەمیشە جمگەکانی سەرەکیی و
بنەڕەتیی جڤاکیی و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگای کوردستان لەبە ئاکام گەییشتنی ئەو پڕۆژە
داگیرکارییە ڕێگر بووە. داگیرکەرانی کوردستان هەردەم هیوای بەشبەش کردن و بچڕبچڕ
کردنی وزەی کوردیان هەبووە و هەمیشە لە هەوڵی ئاڵۆزکردنی پێوەندی نێوان لایەنەکانی
کوردستاندا بوونە و لەو پێوەندییەدا ڕۆڵی نەرێنیان گێڕاوە و هندێک جاریش وەک
خەمخۆری کورد خۆیان پێشان داوە.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی له باشووری
كوردستان پێك بێت، هیوایه‌كی نوێ بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لەدایک
ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان پێك بێت، مه‌به‌ست له بزووتنه‌وه‌ی نوێ، پارت و ڕێكخراوی سیاسیی نییه،
مه‌به‌ست له بزووتنه‌وه، شۆڕش و خه‌باتێكی خۆڕسكانه‌ی گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانە کە پتر جەماوەریی دەبێت و هەڵگری بیری نەتەوەیی و ڕزگاریی نەتەوەیی
دەبێت، بێگومان ئەو بزووتنەوەش لە دەرەوەی بازنەی کۆن و پتوورکاوی چوارچێوەی
ڕێکخراوەیی سیاسیی لە چەشن و پێناسەی لنینی-ستالینی-مارکسیستی و کاپیتالیستی خۆی
دەبینێتەوە و ئەو کۆڵەکانەش کە هەنووکە لایەنەکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات لەسەری
ڕاوەستاون بنکۆڵ دەکات، چونکە ئیتر ئەو کۆڵەکانە هەمان بناغە و بنەما نین کە
لەسەری دامەزراون و لە سەرەتای دەسپێکی خەباتیاندا بۆی تێکۆشاون. هەروەها ئه‌م قۆناغە
له خه‌بات كه پارته‌كانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن، وڵامده‌ری
ویست و داخوازی گه‌ل نییه و بگره قه‌یران ده‌خوڵقێنن و پێویستە هه‌نگاوی مەزن، گرینگ
و جێی باییخی كۆمه‌ڵگا بنێن، دەبێ بناغەی پڕۆژەی نوێ دابڕێژن و كۆمه‌ڵگا ئاشت بکەنەوە.
پێم خۆشه لێره‌دا ئاماژه به چه‌واشه‌كارییه‌ك بكه‌م كه هندێكجار له زمانی به‌شێك
له سه‌ركرده‌کانی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بڵاو دەبێتەوە كه گوایه
ئه‌وان سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن
و ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتدا چالاكی مەدەنیی ئەنجام دەدەن، له‌ژێر
كاریگه‌ری خەباتی سیاسیی ئه‌وان دان، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌باته‌ی
كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بوونی هه‌یه و له گۆڕێ دایه، خه‌باتێكی
خۆڕسكه و له‌لایه‌ن هیچ پارت و ڕێكخراوێكی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه
ڕێكخستنی بۆ نه‌كراوه و ته‌نیا به‌رهه‌می سیاسه‌ته‌كانی چەوتی كۆماری ئیسلامیی
ئێرانه كه خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌زاڵه هێناوه و گوشاره‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگاش
بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه نافه‌رمانی مه‌ده‌نیی بێته كایه‌وه و به چه‌شنێكی خۆڕسك
و مه‌ده‌نیی له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. بۆیه نابێ ئه‌و چه‌شنه
له خه‌بات كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بوونی هه‌یه، پێون بكرێت به لایه‌نێكی
دیاریكراوی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتەوە.
چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك
یه‌ك پاسیڤن و له پێوه‌ندی به كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ری
له‌نێو گه‌لدا وەک یەک كز و لاواز و بێ هێزن. به‌ڵگه‌ی لاوازبوونی لایه‌نه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرە، بەڵام له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری
له ئێران دا، خه‌ڵك به‌شداری له‌و یارییه كارتۆنییه‌دا كرد و پێچه‌وانه‌ی ویستی
لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌نگیان به هیوای مردووی پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له‌نێو
سیسته‌می كۆماری ئیسلامیی ئێران دا. هۆكاری به‌شداری كردنی خه‌ڵك له‌و شانۆیه‌دا
ئه‌وه بوو كه پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست ڕۆخان و لاواز كردنی ڕژیم
بێ هیوا بوون و ئیتر كۆمه‌ڵگاش له‌و پارتانه بێ هیوا بوو! كێشه‌ی به‌شداری كردنی
گه‌ل له‌و شانۆیه‌دا ئه‌وه نه‌بوو كه گه‌ل كۆماری ئیسلامیی ئێران ناناسێت و
فریوی سیاسەت و پلانەکانی ڕژیم دەخوات، پێچه‌وانه گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵات له‌چاو
به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران به گه‌لێكی چالاك و كراوه ئه‌ژمار ده‌كرێت، من لاوازی و
بێ ئیستراتیژیی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی
گه‌ل له‌و شانۆیه‌دا پێناسه ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها له‌و كاته‌وه كه ئه‌و به‌شه له
به‌رپرسی پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئاماژه‌یان به بوونی ڕێكخراو گه‌لی مه‌ده‌نی
كردووه كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌واندا له ڕۆژهه‌ڵات چالاكی ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی
ڕژیم ته‌نگیان به ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی سیاسیی و ڕۆژنامه‌نووسانی
سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵچنیوه و هه‌نووكه به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پڕ كراون
له چالاكی سیاسیی و مه‌ده‌نیی كورد. ناکرێ بۆ پڕوپاگەندەی حیزبیی چالاکوانانی سیاسیی و مەدەنیی کورد
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین بە قوربانی هندێک تاکتیکی ناسەرکەوتوو کە زەرەرمەندی
یەکەم تێیدا گەل دەبێت.
باشووری كوردستان؛
ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه به ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌یان كاره‌ساتی مه‌زن به‌دژمان ئه‌نجام
دراوه و ده‌یان پڕۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی زمان و ناسنامه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ بووه
و جێبەجێ کراوە، كه‌چی تاكوو هه‌نووكه ڕای گشتیی كۆمه‌ڵگای كوردستان ئه‌وه‌نده
به‌هێز نییه كه ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شانه‌ی ڕەوڕەوەی مێژوو به‌بیری سه‌ركردایه‌تی
سیاسیی كورددا بهێنێته‌وه و گوشار بخاته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له هه‌رێمی
كوردستان كه چیتر هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی ئێراق نه‌ده‌ن و به دوای چاره‌سه‌ركردنی
كێشەکانی ئێراقەوە نەبن، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو و شیعه و سوونه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر
كرا ئه‌وا هێزه‌كانیان دژبه هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك ده‌خه‌ن،
مێژووی نوێی دوای ڕۆخانی ڕژیمی به‌حسی ئێراق ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه چیتر عه‌ره‌ب
جێی متمانه نییە و پێویسته کە كورد خۆی لێیان به‌دوور بگرێت و ته‌نانه‌ت پێویسته
كورد هه‌وڵی قووڵ كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان سوونه و شیعه بدات. لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی له ناوه‌ندی ئێراق به واتای به‌رفه‌راوان بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و به‌ده‌ست
هێنانی سه‌ربه‌خۆیی زێتر له هه‌رێمی كوردستان دێت. هاوكاری كردنی داعش له‌لایه‌ن
گوندنشینه‌كانی عه‌ره‌بی دانیشتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و ڕاستییه بوو كه عه‌ره‌بەکان جێی متمانه نین و ناكرێت وه‌ك دۆستی ڕۆژی ته‌نگانه
كه‌ڵكیان لێوه‌ر بگیرێت. ئاماژەکانی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی
كوردستان و به‌تاییبه‌ت به‌ڕێز مه‌سعوود به‌رزانی كه وتی كاتی ئه‌وه گه‌ییشتووه
كه كورد له باشووری كوردستان بڕیاری جیابوونه‌وه له ئێراق بدات، تاكه هه‌ڵوێسته‌یه‌كی
سیاسیی و درووست و نه‌ته‌وه‌ییه كه هه‌رێمی كوردستان له‌پاش ڕۆخانی ڕژیمی به‌حسی
ئێراق داوێتی، چونكه هه‌ر كه‌س و كه‌سایه‌تییه‌ك، هه‌ر تاكێكی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی
كاتێك كه له‌یه‌كێ له‌و وڵاتانه كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتووه، نه‌ته‌وه‌ی كورد به نه‌یار و دژبه‌ری سه‌ره‌كیی و
مێژوویی خۆی پێناسه كردووه و هه‌میشه هه‌وڵی سه‌ركوت كردنی کوردی داوه.
کورد ئایین و یاسا؛
هیچكام له بنەماکانی ماڤی مرۆڤ و باییخە
کۆمەڵایەتییەکان و بگرە هیچکام لە پێناسەکانی ئایین و هیچكام له دادپه‌روه‌رییه‌كانی
یاسا ئایینیی و مرۆڤایه‌تییه‌كان نه‌یانتوانیوه هۆكار و ڕێگە و هێڵێک بن بۆ
ئەوەکە کورد ڕزگاریی نەتەوەیی بەدەست بهێنێت و بگره ئه‌و یاسا ئایینی، یانخود
مرۆڤایه‌تییانه هه‌میشه هۆكار و بیانوو بۆ داپلۆسینی كۆمه‌ڵگای كوردستان بوونه،
كه‌ڵك وه‌رگرتنی ڕژیمی به‌حسی ئێراق له قورئان بۆ له‌نێو بردنی كورد، نموونه‌ی ئه‌و
هه‌زاران هه‌وڵه‌ی داگیركه‌ران بووه كه له دژی كورد داویانه و ویستوویانه نه‌ته‌وه‌ی
كوردی پێ له‌نێو به‌رن. هاوکات لەنێو ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش
کراوە قەد دەرفەتی نوێ بۆ کورد پێک نەهاتووە کە بتوانێ پێناسەی خۆی پەرە پێ بدات و
هەمیشە دەرفەتەکانی بەدەست هاتوو بە هۆی لاوازی دەسەڵاتی ناوەندییەوە هاتووەتە
کایەوە و هەرکات کە دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە حوکوومەتی ناوەندی گۆشاری خستووەتە
سەر کورد، دەکرێ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حوکوومەتی بەغدا لەو
پێوەندییەدا ئاماژەیەکی درووست و لە جێی خۆیدا بێت. هەروەها داگیرکەرانی کوردستان
هەمیشە ڕێگایان لە پێشكه‌وتن و نوێبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان گرتووە و قەد ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌یان به كورد نه‌داوه كه پێوه‌ندی قووڵ له‌گه‌ڵ دوونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ساز
بکات، به‌ڵام ئه‌و ئابڵۆقه ئابووری، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه له‌لایه‌ن
داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان و ڕێیان به
نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌داوه كه تێكه‌ڵی بێگانه ببێت و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
له پێوه‌ندی دابێت، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه كولتوور و ناسنامه‌ی كورد ڕه‌سه‌ن
بمێنێت و كه‌متر بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌ته‌وه‌كانی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و
پێگه له ئاستی جیهان و ناوچه‌كه. هاوکات
ئەوەش ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە نەتەوەی کورد لە مێژووی خۆیدا لە پێناو پاراستنی
زمان و ناسنامەی خۆی قوربانییەکی زۆری داوە و قەد ڕێی بە داگیرکەران نەداوە کە
ناسنامەکەی لەنێو بەرن. هەنووکە ئاڵۆزی و کێشە و لەمپەرەکانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی
و ئابووری هۆکاری سەرەکیی بێ پلانیی کوردە و سەرکردەکانی سیاسیی کورد لە دۆزینەوەی
رێگای چارەسەریی لاوازن و هێزی ڕیسک کردنیشیان نییە، بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم بەشێک
لە چارەسەریی کێشەی بنەڕەتیی نەتەوەیی کورد لە بەشێک لە نووسینەکانی بەڕێز ئۆجەلاندا
خۆ دەنوێنن و پێویستە باییخی پێ بدرێت. ئەوەش لە کاتێک دایە کە ئۆجەلان لە
بەندیخانەدا بە شوێن چارەسەریدا دەگەڕێت و سەرکردەکانی دیکەی بەشەکانی کوردستان لە
دەرەوەی بەندیخانەدا ڕێی سەرەکییان لێ ون بووە و نازانن کە چارەسەری کێشەکان لە
کوێی هاوکێشەکان دایە. کەواتا مەرج نییە هەموو هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجەلان بە ئەنجام
بگات، بەڵام خۆ بەو ئەنجامە دەگات ئەو ڕێگانەی کە ئەزموون کردووە جارێکی دیکە
پێیدا نەڕوات.
تێبینی: تورکیە لە ڕوانگەی منەوە وڵاتێکە کە ڕاستە
کۆمەڵێک هەنگاوی باشی لە پێوەندی بە کێشەی کورد ناوە، بەڵام جارێ زووە کە بڵێین
ئەو هەنگاوانە بنەڕەتین و دەکرێ تاکتیک بن، بۆیە ئەگەر بمانهەوێت لە شیکردنەوەدا
تووشی هەڵەی سیاسیی نەبین، دەبێ چاوەڕێی ڕووداوەکانی داهاتوو بین و دەبێ ئەو وڵاتە
هەنگاوی مەزنتر بهاوێژێت و کێشەی کورد بە چەشنێکی بنەڕەتیی بەرەو چارەسەریی ببات.
هاوکات نابێ ئەوەشمان لە بیر بچێت کە تورکیە نەیاری لە مێژینەی کورد بووە و دەبێ
بە ئەسپایی هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. تورکیە وڵاتێکە کە تەنانەت بەشێکی زۆر لە
گەلەکەشی فاشیستن و دژی نەتەوەی کوردن، بۆیە هەر هەنگاوێکی ڕژیمی تورک دژبە کورد
پشتیوانی بەشێکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو وڵاتەی بۆ مسۆگەرە. هەنگاوەکانی تورک لە
دژی نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوا و هاوکاری کردنی داعش دژبە کورد و هاوکاری نەکردنی
دەسەڵاتی باشووری کوردستان لە دژی داعش ڕووێکی دیکەی سیاسەتەکانی تورک دژبە کورد
پێشان دەدات، ئەوە لە کاتێک دایە کە هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی قووڵی ئابووری
لەگەڵ تورکیە ساز کردووە و بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی تورکیە لە هەرێمی کوردستاندا
خەریکی بەرهەمهێنانن. نابێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە پێش بەهاری عەرەبی تورکیە
پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ بەشار ئەسەددا هەبوو، بەڵام هەرکە شۆڕش لە بەشێك لە
وڵاتانی عەرەبی دەستی پێ‌کرد و دواتر سووریەی گرتەوە، ئیتر لەناکاو تورکیە کەوتە
دژایەتی کردنی بنەماڵەی ئەسەد و هەوڵی ڕۆخاندنی ڕژیمی ئەسەدی دا. تورکیە بۆ
بەرژەوەندی ئابووری هەنگاوی جیاواز و شرۆڤەنەکراو هەڵدەگرێت، بەڵام هەرکە دەرفەتی
بۆ ڕەقسا ژەهرەکەی دەڕێژێت، ئەمەش بۆ هەرێمی کوردستان ڕوون بووەوە کە نابێ بە
ئاسانی پشت بە تورکیە ببەستێت و دڵی پێی خۆش بکات. چونکە تورکیە نەیاری لە مێژینەی
کوردە و برینەکانیش بە ئاسانی سارێژ نابن و هەرکات دەرفەتی گونجاوی بۆ بڕەقسێت
ژەهرەکەی دەڕێژێت، هەروەک چۆن بە بەشار ئەسەدیدا ڕشت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر