در اواخر قرن نوزده و اوایل قرن بیستم در آمریکا و انگلیس هزاران نقاشی به صورت کارت پستال در مجله ها و روی بیلبوردهای تبلیغاتی تولید و پخش شد. پیام مورد نظر آنها این بود که حقوق زنان خطرناک است و اینکه به زنان اجازه داده شود که برای خودشان فکر کنند فقط به یک جامعه ترسناک ختم می شود.
سەرنج، سەرنج:
سەرنج، سەرنج:
ژنانی کورد، تکایە سەیری ئەو پۆستێرانە بکەن کە کاتی خۆی لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە لایەن پیاوانی ئەمریکایی و ئینگلیسی دژ بە مافی یەکسانی و هەولەکانی ژنان بۆ بەرابەری کێشراوە. پیاوانی ئەوانیش ئەوکات هەمان بیانووەکان و تۆمەتەکانی پیاوسالاری ئیمرۆی کوردیان دژ بە ژنانی چالاک بەکار هێناوە. لە کۆتاییدا کێ سەرکەوت؟ فێمینیسم. هەرچەن فێمینیسم هێشتا بۆ گەیشتن بە یەکسانی کامل رێگای ماوە بۆ پێوان، بەلام بارودۆخی ژنی رۆژئاوای زۆر گۆریوە. فەرهەنگ و کۆمەلناسی و فەلسەفە و تەنانەت بوارگەلی زانستیی تریشی گۆریوە و دەچێت کە دنیای چەپەلی سیاسەتی پیاوسالاریش بگۆرێ. ئەی ژنانی کورد کە هەست دەکەن لە شەبەکەیەکی پیاوسالاردا گیرتان کردوە و ئیمکانی رزگاریتان نیە یان جاری وایە هەول دەدەن خۆتان هاورەنگی ئەو شەبەکە بکەن تا بەشکم چەن پیاوسالارێک ماوێک چەپلەتان بۆ لێبدەن و وەک ئامێر بەکارتان بێنن، ئەی ژنانی کورد کە ئیختیاری خۆتان یەکسەربە شێوەیەکی نائومێدانە و ناباوەرانە بەخۆتان، داوەتە دەست پیاوانی پیاوسالارتان کە بریارتان بۆ بدەن و تەنانەت تەعیین تەکلیفتان بۆ بکەن، خۆتان دەزانن کە ئاگایی رەمزی ئازادی و بەرابەریە. ئاسۆ روونە. تا زووتر خۆتان باوەرکەن و وشیار بنەوە زووتر رزگار دەبن و زووتر کۆمەلگا بەرەوە ئازادی و یەکسانی دەبەن. ئەو پیاوانەی لە فێمینیزم دەترسن تەنیا بۆ لەدەس دانی دەسەلاتی خۆیان بەسەر ژناندا نیگەرانن، هەروا کە کۆیلەداران دژ بە رووخانی نیزامی کۆیلەداری بوون. ئەو پیاوانەی حەقیقەتی یەکسانی قبوول دەکەن و بە بیر و بە کردەوە ئازادیخوازی خۆیان دەسەلمێنن بەراستی لە بایەخی مرۆڤایەتی و یەکسانی حالین بە بێ هیچ ماسکێکی رۆشنبیری درۆینە.
/feminismevery
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر