دیسان شه‌ڕ له ده‌رگا ده‌دات
ئه‌نیتا ئێسپانده‌ر
شه‌ڕێکی تر له ده‌رگای خوارووی کوردستان ده‌دات. شه‌ڕه‌کان هه‌میشه له ده‌رگای ئه‌و ماڵانه ده‌ده‌ن، که ڕازاوه و گه‌رموگوڕن. ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌کان تێکڕایان خراپن، مه‌رج نییه هه‌موو ڕووبهڕوونهوهکانیش هه‌ر وا بن، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه بزانیت چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ ده‌بیته‌وه. به‌داخه‌وه کورد زۆر جار نه‌یزانیوه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌وه ده‌چێت گۆڕانێک ڕووی دابێت، که ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵییه. ئێستا بارودۆخه‌که له هه‌ر کاتێکی تر زیاتر فریوده‌ره. کێ له‌گه‌ڵ کورده و کێ دژیه‌تی؟ دیار نییه، به‌ڵام ئه‌مه لۆژیکه و شه‌ڕ هه‌ر ئاوایه. که‌س نازانێت کێ دژی کێ و کێ له‌گه‌ڵ کێیه. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه کورد پشت به هیچ لایه‌ک نه‌به‌ستێت، به‌ڵکو پێویسته بزانێت چۆن ماڵی خۆی ده‌پارێزێت و چۆنیش ئه‌و شوێنانه ده‌خاته‌وه سه‌ر خانووه‌که‌ی، که به ڕۆژی ڕووناک لێیان زه‌وت کردووه. ئه‌وه ده‌ستکه‌وتی لایه‌نێکی دیاریکراو نییه، به‌ڵکو هیی تێکڕای کورده. من وه‌ک دۆستێکی کورد، که پێنج جار سه‌فه‌ری کوردستانم کردووه و له ئه‌نفاله‌وه بۆ ئه‌مڕۆ لایه‌نگری مافه ڕهواکانیم، زۆر هاوڕێشم له‌و وڵاته هه‌ن، ئه‌وا هیوادارم خه‌ڵکی کورد نه‌ک هه‌ر نه‌هێڵن تیرۆریستان بێنه ناو ماڵه‌که‌ی و بیشێوێنن، به‌ڵکو تاکو له توانایاندایه پارێزگاریی لێ بکه‌ن.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر