Pages

۱۳۹۳ دی ۲۰, شنبه

چی بچێنی هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دوریته‌وه‌...!!!!!



چی بچێنی هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دوریته‌وه‌...!!!!!
زۆر له‌ میژه‌ ئه‌وروپیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌تیرۆر خۆیان له‌ گێژی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر له‌ ناو خاكه‌كه‌شیاندا بوبێت..


. بۆنمونه‌ ساڵه‌كانی كۆتایی هه‌شتاكان تیرۆركردنی قاسملو. سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان تیرۆركردنی شه‌ره‌فكه‌ندی... له‌نوێترین گوێ خه‌واندنیاندا به‌رامبه‌ر به‌ تیرۆركردنی ساكینه‌ و هه‌ڤاڵه‌كانی... بێگومان ئه‌م خۆگیل كردنه‌ له‌ به‌ر قازانجی سیاسی خۆیان هه‌رئه‌مه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت... سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم هه‌ندێ براده‌ر به‌قه‌د تیرۆركردنی مرۆڤه‌كانی وڵاته‌كه‌م و نه‌ته‌وه‌كه‌م بۆ ڕۆژئاواییه‌كان زیاتر ماندون.... ده‌ی خۆ ئه‌وانیش مرۆڤن كه‌سایه‌تی ناوداری سیاسیش بون... ئه‌گه‌ر جڵه‌وشلكردن نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر به‌ بازرگانی چۆن ده‌كرێت له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌بێ ئاگاداری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانیان ئه‌و تیرۆرانه‌ ڕووبه‌ن...
ده‌ی ئه‌مجار خۆیان بون به‌ تۆڕه‌كه‌وه‌...
تێبینی/ من له‌گه‌ڵ ئه‌وتیرۆركردنه‌دانیم نه‌فره‌تیشی لێده‌كه‌م... به‌ڵام هه‌ر له‌ پایته‌خت و شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ناو باوكی شارستانیه‌ت و دیموكراسیانه‌دا چه‌ندین سه‌ركرده‌ و قاره‌مانی ئێمه‌ تیرۆركرا..

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر