Pages

۱۳۹۳ اسفند ۳, یکشنبه

- ئەمڕۆ سوپای توركیا بەبیانووی پاراستنی گۆڕی سوڵتان سلێمان چووە ناو سووریا!



نووسینی سامۆئیل کرماشانی
تورکیا دوابەدوای شەکەستی سیاسەتی لە ریگای داعشەوە دژ بە کوردەکان ئیستا دەستی بە یارەیکی مەترسیدار کردوە و بە پیلانێکی تازەوە  هاتووە میدانەوە دژ بە کوردەکان  و کورد دەبێت زۆر ئاگادار بێت و کوردەکان دەبێت یەک دەنگ و یەک ریز بن  دژ بە دۆژمنانی گەلی کورد، چونکە تورکیا پیلانی چەپەلی داریژتووە دژ بەکورد و دەبێت کوردەکان  بە وەردی ئاگاداری هەلسوکەوتی تورکیای داگیرکەر بن.
تورکیا بەدوا چی دا دەگرێت؟
 لە ریگای داعشەوە دورا بەلام خۆیی راستەوخۆ دەست بە کار بووە و ئەمرۆ هیزەی رەوانی ناو خاکی سووریا کردوە.


تورکیا دەستی بە کارەێکی مەترسیدار کردوە و ئەگەر بێت کورد بی دەنگ بێت ئەوا زەرەرێکی یەکجار زۆری هەییە بوو سەر   دەست کەوتەکانی کوردەکان هەم لە باشووری کوردستان و هەم لە رۆژئاوایی کوردستان.
- ئەمڕۆ سوپای توركیا بەبیانووی پاراستنی گۆڕی سوڵتان سلێمان چووە ناو سووریا!
- دوێنێ ئەمڕیكا رایگەیاند: لەگەڵ توركیا رێككەوتین!!
تورکیا ئەمرۆ  بە بەیانووی پاراستنی گۆری سولتان سلیمان چووە ناو سووریاوە و هیزەی سەربازەی رەوانی سووریا کردوە.
 تورکیا بە ئەم کارانە خەریکە کەم کەم ریگاخۆشدەکات بوو دەست تی وەردان لە ناوخۆیی سووریا و ئەم رەفتارە زۆر مەترسیدارە بوو سەر گەلی کورد لە رۆژئاوایی کوردستان چونکە تورکیا داعشی هاندا دژ بە کوردەکان بەلام سەر نەکەوت  و ئیستا لە ریگای ریککەوتن لە گەل ئەمەریکادا خەریکە بە ئەرێنی دەچواتە ناو خاکی سووریاوە بوو ئەویی خۆیی راستەوخۆشەری کورد بکات جا بزانن چوون تورکیایی داگیرکەر هیزەیکی دیکە  ریکبەخات لە ناو خاکی ساووریادا دژ بە کوردەکانب و لە ئەو ریگاییەوە دەست بە شەریکی دیکە دژ بە کوردەکان بکات .
تورکیا مەبەستی تایبەتی هەییە کە چووتە ناو سووریاوە تورکیا ترەسێکی یەکجار زۆری هەییە لە کوردەکان کە دەستیان بە دەریا نەگات  تورکیا باش دەزانێت ئەگەر بێت و کوردەکان دەستیان بە دەریا بەگات ئەوا راگەیاندنی دەولەتی کوردی  ئاسانتر دەبێت بوو کوردەکان هەر بوویە تورکیا بەیانووی پاراستنی گۆری سولتان سلیمان چووتە ناوسووریاوە  بوو ئەوەی کە ئەو جیگا مەبەستان و ئەو خالە  ئیستراتیژیانەی وا  زۆر گرنگن بوورژیمی داگیرکەری  تورکیا کۆنترۆلی بکات و بیخاتە ژیر کۆنترۆلی خۆییەوە وەک ریگای دەریا کە دەکەویتە ناوخاکی کوردستانەوە بەشی رۆژئاوا.
تورکیا بە چەند ئامانج چووتە ناو سووریاوە یەکم بوو ئەوەیی بەتوانێت ریگا لە گەیاندنی چەک بوو کوردەکان کۆنترۆل بکات کە چەک بە دەستی کوردکەنا نەگات چونکە تورکیای داگیرکەری دۆژمنی گەلی کورد بەتەماییە ئەو ریگا سەرکەیانە کۆنترۆل بکات کە چەک لە ئەویەوە دەێت بوو کوردەکان و تورکیا بە مەبەستی ریگری لە پێێوەندی کورد و ئیسرائیل دەستی بە ئەم تاکتیکە چەپەلە کردوە.
تورکیا بە بی رەزامندی ئیران و ئەمەریکا نەرۆیشتووە ناو خاکی سووریاوە  چونکە تا ئیستا ئیران هیچ لێدوانێکی نەداوە دژ بە ئەم کارەی تورکیا یان دژ یان مەوافەق بوون هیچی نەگۆتووە وادیارە ئەم کارەی تورکیا برژەوەندی ئیرانیشی تێێداییە  چونکە هەم ئیران و هەم تورکیا هەردۆکیان دۆژمنی کوردن هەر چەند دژی یەکتر بن بەلام کاتێک مەسلی کورد دەیتە ئاراوە هەم تورکیا و هەم ئیران لە ئەم خالەدا یەکگرتووەن دژ بە کوردەکان بووییە دەلێم تورکیا و ئیران ریککەوتنیان کردوە بە ئیران ئیزنی داوە بە تورکیا تا بەچیتە ناو خاکی سووریا.
چەن مانگێک پیش ئیستا دەزگایی هەوالگری تورکیا و برپرەسانی ئیتلاعاتی ئیران کۆبوونەویەکی نەهینیان کردوە لە سەر کوردەکان ئەم دانیشتنە دوابەدوایی ئازادکردنی کۆبانی دەستی پی کرد  تورکیا و ئیران لە سەر ئەم خالانە سۆر بووەن کە ئەگەر تورکیا بەچیتە ناو خاکی سورریاوە و خالە ئیستراتیژەیەکان کە کوردەکان لە ئەو ریگایانەوە پێێووەندی هەییە لە گەل ئیسرائیل و دەروە کۆنترۆل بکات  ئەوا ئیران رەزامندەی خۆیی دەردەبرێت بوو ناردەنی هیزەی تورکیا بوو ناو خاکی سووریا.
و ئیران و تورکیا ترەسێکی یەکجار زۆریان پێدا کردوە نیسبەت بە کوردەکان دوابەدوای رەزگار کردنی کۆبانی وتیکشکاندنی تێرۆریستانی ئیسلامی  و برخۆدانی کوردەکان دژ بە تێرۆریستانی ئیسلامی کە تورکیا چەکی دەدا بە تێرۆریستان دژ بە کوردەکان وکوردەکان ئەو هیزە تیڕۆریستەیان تیکشکاند.
جا دەبێت چاوەروان بێن چوون تورکیا بە بەیانووی بوونی پەکەکە لە سووریا دەست بە شەری کورد بکات   چونکە تورکیا بە مەبەستی پاراستنی گۆری سولتان سلیمان نەرۆیشتووە ناو خاکی سووریاوە بلکۆ بە مەبەستێکی تایبەتی دژ بە کوردەکان هیزەی سەربازی ناردوتە ناو خاکی سووریا.
بووییە داوا لە هیزە کوردیەکان دەکەم دەست لە پروپاگەندە دژ بە یەکتر هەلگرەن و یەکبگرەن و ریزەکانی خۆیان بەتوو تر بکنەوە دژ بە دۆژمنانی گەلی کورد پارتی و یەکیەتی گۆران دیمۆکرات و کۆمەلە و پژاک هەر هەموو ریکخراوەکانی کوردستان با یەک هەلویست بن دژ بە داگیرکەرانی کوردستان.
و هیزەێکی سەربازەی بەتوانا پێک بەهینن بوو برانگاربوونەویی دۆژمنانی داگیرکەری کوردستان دەست لە حیزبایەتی برژەوەندی کەسایەتی و کەس پرەستی  هەلگرەن و برژەوەندی گەشتی و سەروەری خاکی نیشتمان  لە برچاوبگرەن.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر